سۆشیال میدیا و بەکاڵا کردنی ژنان

دێرین عزەدین 30/10/2020


بە کاڵا کردنی ژنان بۆ یٔامانجی بازرگانی و کاری ڕێکلام لە  کوردستان گەیشتۆتە یٔەوپەڕی سنووری نەزانی و گەوجێتی.
هاوشێوەیی قەیرانی دارایی و سیاسی كوردستان نغرۆی فەوزایەكی دیكە بوە بەناویی سۆشیال میدیا.
 ژنان کاڵا نین بازرگانیان پێوە بکرێت، یٔامێرنین چێژیان لێوەربگرن، کۆیلەو خزمەتگوزار نین کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن. 
بەڵکو یٔێمەی ژن خولقێنەری ژیانین ھاو شانی پیاوانین.
مێژووی نوێی گەلەکەمان ژنانی وەکو سومبلی بەرخودان و وەستانەوەو گیان بازی پیشانداین لەیٔاست دڕندەیی سەرمایەداری و شەڕی ناوچەگەری و چەتەگەرایی لەڕێی وەستانەوە بەڕووی دڕندەترین گروپ و مرۆڤ کوژی وەکو (داعش ) یٔەو داستان و نەبەردیانەی ژنانی ڕۆژیٔاوای کوردستان تۆماریان کرد لەم چەند ساڵەی دوایدا یٔەو ڕاستیەی پیشان بەھەمووان دایەوە تەنانەت وڵاتانی زلھێزیش کە ژن پێناسەی ھەڵەی بۆ کراوە بەدرێژایی مێژوو بۆیە جوانکردنی ژیان لەلایەن ژنانی ڕۆژیٔاواوە
 بەجیھان پیشان درا.
من وەك تاكێكی یٔەم نیشتمانە دژ بە بەرتەسك كردنەوەیی یٔازادییە گشتیەكانم كورد وتەنی ( گۆم هەتا قول بێت مەلەیی خۆشە ) یٔازادیش هەرچەند زۆر بێت بەرهەمی شیرین دەبێت بەڵام نابێت و ناكرێت هەبونی یٔازادیی زۆر و ممارەسەیی یٔازادیی تێكەڵ بكرێت و لەگەل فەوزا و پاشاگەردانی ، ڕەنگە بەشێك لە یٔێمە بەهەلە لە چەمكی یٔازادیی تێگەیشتبین هیچ كات یٔازادیی بەو واتایە نەبوە یٔیتر مرۆڤ سنوریی نەبێت هەرچی ویستی و هەرچی پێی خۆشبو بیكات و بیلێت !
لەگەڵ یٔەوەدا نیم بە هیچ جۆرێک خانمان و ژنانی کورد بە کاڵا بکرێن وە هەروەها دژی کاری ڕێکلامیش نیم لە چوارچێوەی خۆیدا.
نەک عەرز کردنی جسم و لەش و لاریان بۆ ریکلامی جل و بەرگ یاخود پێداویستیەک ! 
یٔەو کۆمپانیانەی یٔەم کارە دەکەن جگە لە بێرێزی کردن بە جەستەی ژنان ھیچ شتێکی تر نیە .
لەیٔێستادا جەستەی ژن بە جۆرێك لای پیاو بە کاڵا وبێ نرخ کراوە، کە وەکو (گوڵ)  شوبهێندراوە کە کاتێ بۆنکرا، یٔیتر فڕێ دەدرێت وقەدری نامینێ…
خۆم لە پیاوانم بیستووە کە ژن بە شۆرباو دەشوبهێنن کە هەموو رۆژ لێی بخۆیت، لێی بێزار دەبیت.
ژن کرا بەکاڵا لە کوردستان بەڵام کێ بەرپرسەلە ڕووت کردنەوەی جەستەی ژن وپیشاندانی ژن بێگومان کاتێک پرسی ژن خەمی هەموو لا ویٔایدۆلۆژیا جیاوازەکان بێت، دەبێت بەگرنگی و یٔاوڕ لەم پرسە بدرێتەوە، دەنا ژنان زۆر زیاتر و زیاتر دەبێتە قوربانی، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی یٔەم هەموو کۆمپانیا زەبەلا‌‌حانە و یٔەو ڕێکخراوی لۆکاڵی و نێودەوڵەتیانە، کە بوونە مایەی یٔەوەی خەڵك لەپڕ وبێ پێشەکی و زەمینە سازی هەڵدرێنە ناو دنیایەکی تەواو جیاوازەوە بەبێ هەبونی هیچ زەمینە سازی و بەرچاو ڕونیەک..
 پاشان چەند قەیران و تەنگەژەیەك لەیەك كاتدا وایی كردوە  فەوزا و پاشاگەردانی زیاتر بەدەركەوێت ، بەهەڵەبەكاڕ هێنانی میدیا و سۆشیال میدیا وایی كردوە یٔینتمایی نیشتمانی و نەتەوەیی كاڵ بوەتەوە خەڵکی زیاتر سەرنجی لەسەر ژن  و خێڵ و گروپ و لایەنێكە یٔەمەش بۆ یٔەو شاڵاوە بەرفراوانە میدیاییە دەگەرێتەوە كە بەبێ سڵ كردنەوە لەهیچ پێوەر و میكانزمێك كۆمەلێك خەلك كەوتونەتە مەیدانەكە بەچەپ و ڕاستدا هەركەس هاو یٔایدیایان نەبیت كورد وتەنی حەسیر مەیدانی دەكەن!
 لەیٔێستادا بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کاتێک کە شتێک دەبینن لەگەل حەزو یٔارەزو و بیرو باوەڕی یٔەوان ناگونجێت لەجیاتی یٔەوەی بەشێوازێکی هێمنانەو زانستیانەو بە یٔەدەبەوە قسەی لەسەر بکەن
‏ دەستدەکەن بە قسەی نەشیاو و جنێودان و بێڕێزی کردن . 
کارەسات یٔەوەیە زۆرینەی زۆری یٔەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جنێو یٔەدەن گەنجن و خوێندەوارن.
دیاردەی جنێو دان لە ناو کوردا لە یٔامرازی خۆ بەتاڵ کردنەوەی ڕقێکەوە بوە بە وێردی سەر زمانی ڕۆژانەی نیوەی زیاتری کۆمەڵگا.
هەر تاکێکی یٔەم کۆمەڵگا سبەینان لە ماڵ دەرچوو لانی کەم یان بڕێک جنێو یٔەدا یان بڕێک جنێوی پێ یٔەدرێ.
یٔاشکراشە هەموو جنێوەکان بۆ  ژنەکانن..
‏خەریکە واتای دزی و دەستپاکی،خیانەت و داوێنپاکی 
‏ڕاستگۆیی و درۆکردن،گرنگیپێدان و یٔیهمال کردن ،ڕەوشتبەرزی و بێ یٔەدەبی 
‏ڕۆشنبیری و قسەی زل،یٔیمان و بێباوەڕی 
لێمان تێکەڵ بووە! 
‏یٔاخر لەم بازاڕی سەدەی
‏ بیست و یەکە دا وردە شوشەت بە حیسابی یٔەڵماس پێدەفرۆشن ..