تکایە ئاگاداری هاوژینەکەتان بن..

دێرین عزەدین 20/10/2020

 
دیاردەیەک کە تا دێت پەرە دەستێنێت 
ئەویش دیاردەی خیانەتی زەوجیە ! 
دیاردەیەک کە پێشی پێنەگیرێت لە چەند ساڵی داهاتوو کارەسات و ماڵوێرانی گەورە دەخوڵقێنێت لە کۆمەڵگا .
کۆمەڵگای کوردی تەنها لە ڕووە سیاسی و ئابووریەکەی گەندەڵ و گەنیو نەبووە ،بەڵکو لە ڕووە یٔەخلاقیەکەشی خەریکە بەرەو لاربوونەوەو تەپین و کەوتن دەچێت .
ڕۆژانە جگە لەوەی لە میدیاوە گوێبیستی دەبین
لە دەوروبەری خۆشمان شایەتحاڵی چەندین دیاردەی قێزەو ن ناپاکی خێزانی دەبین .
من نازانم هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیە چیە بەڵام یٔەوە دەزانم میدیای کوردی ،دەورێکی شەیتانی دەبینێت ، بۆ ڕێخۆشکردن بۆ ئەم جۆرە دیاردانە !
سەیرکە شاعیرێک یان نوسەرێک دێنێ
دەڵێت من بە بەیبی بانگی خێزانەکەم دەکەم ،یان درامایەک نمایش دەکات کە ئەکتەرەکان دنیایەکی خەیاڵی و ڕۆمانسی بۆ بینەر درووست دەکەن ! 
بینەری ئێمەش وا دەزانێت ئەم نمایشانە هەقیقەتی ژیانی یٔەو شاعیرو ئەکتەرانەن ، ئیتر دەکەوێتەوە جەنگەوە لەگەڵ هاوبەشەکەی بەوەی نەیتوانیوە ئەم جۆره شانۆیە کە لای ئەووی هەقیقەتە بۆی درووست بکات .
پیاوی کورد وادەزانێت ، ژیان تەنها بریتیە لە نان پەیداکردن، ژنیش کوردش دەیەوێت پیاوەکەی وەکو ئەکتەرەکانی نێو دراما تورکیەکان بێت !
تکایە پیاوان لای ژنان ، سۆز و خۆشەویستی زۆر لە پارە گرنگترە ، تکایە لایەنی ڕۆحی ژنەکانتان ئیھمال مەکەن، ژنەکەت بیست ساڵە لەلاتە ،لە ژیانتدا جارێک پێت نەوتووە ،گیان ، قوربان . هیچ خۆشەویستیت پێنەداوە ،  تۆ ماڵێکی ساردت دروست کردووە ،ماڵێک پڕیەتی لە کەلێن بۆ خیانەت ! 
بۆ هاتنە ژوورەوەی گەنجە شەڕواڵ پیسەکان ! 
تۆ بەو هەموو ساردی و مامەڵە ناشرینەوە ،لەولاشەوە گەنجە برسیەکان بەوپەڕی زمان لووسی و ڕۆمانسیەوە باوەش بۆ ژنەکەت دەکەن ، ژنەکەش هەناوی دەسووتێ بۆ خۆشەویستی ، ئیدی چۆن خیانەت دروست نابێت !
تکایە بۆ ژنانیش نیوەی ئەوەندەی لە بازاڕ و دەرەوە نمایشی جەستەو جوانیتان دەکەن لەماڵەوەش بۆ پیاوەکانتان بیکەن ! 
تکایە ئەوەندە ساردو سڕ مەبن
 تکایە پیاو ناتوانێت لەگەڵ بۆنی پیاز و ڕشانەی منداڵ  بخەوێت ! 
تکایە پیاوەکەت له دەرەوە جۆرەها جەستەی نمایشکراو دەبینێت ، تکایە هەوڵدە وابکەیت پێویستی بە دەرەوە نەبێت ! 
تکایە بەشێک لەو مەیکئەپەی بۆ دائیرەکەت دەیکەیت ، هەڵیگرە بۆ ماڵەوە !
ئەوەی گرنگە ،هەم پیاو ، هەم ژن بزانێت ئەوەیە ژیانی فیلمەکان و شاعیرەکان ژیانێکی ساختەو درۆیه ژیانێکە بۆ ئەوە نووسراوەتەوە ، تا ژیانی تۆ تێک بدات وە ئەگەرنا زۆربەیان فاشیل و فشۆڵن لە ژیانی هەقیقەتدا .

 پیاوی کورد بە شێوازێکە ،گەر لەتەنیشتیدا بیت ماڵەوە تەلەفۆنی بۆ بکەن ، بێ هیچ شتێک هەست دەکەیت ، ئەوە خێزانەکەیەتی ،چوونکە قسەکانی پڕن لە خۆ گڤکردن و خۆ توڕەکردن ، وە تەلەفۆنەکەش بێ هیج ماڵئاواییەک دادەخاتەوە !  
یٔەی نازانی یٔەم ساردی و خۆگڤکردنەوەیەت ،  هۆکارە کەسێکی تر دڵی ژنەکەت گەرم بکاتەوە !
ئەمە کێشەی بەشێک لە پیاوان بوو ،بەڵام جۆرە پیاوێکی ترمان هەیە ، کێشەیەکی تریان هەیە یٔەویش کێشەی یٔیهمالکردن و چوونە دەرەوەی شەوانە !
 زۆربەی پیاوان بە ڕۆژ لە کارکردنن ، یٔێوارەش دێننەوە وەک ،مەتعەم نان دەخۆن و یەکسەر بەرەو ماڵی برادەر ،بەرەو شەوچەراکانی کۆنکان و تاوڵەو دۆمینە ، بەرەو چایخانەکان و دیداری برادەر تا دوازدەی شەو 
 زۆر لە پیاوان یاریکردنی کۆنکان و دۆمینەیان زۆر لە مەجلیسی ژنەکانیان پێخۆشترە ، بێیٔاگان یٔەم بێئاگاییەیان دەرگای حەوشەیان دەکاتەوە بۆ خیانەت ، یان وا لە ژنەکانیان دەکات پەنجەرەی ماڵ بکەنەوە ،بۆ بازدان و هاتنە ژوورەوەی گەنجە برسی و شەڕواڵ پیسەکان !
دیاردەیەکی تر لای پیاوان باوە ،کە خراپترین ڕەفتارە بۆ لەداردان و کوشتنی ڕۆحیەتی ئافرەت ، ئەویش پیاهەڵدان و باسکردنی جوانی ئافرەتی ترە ! 
زۆر لە پیاوان نەزانانەنە لای خێزانەکانینەوە باس لە جسم وجوانی  و یٔافرەتی تر دەکەن ، کە ئەمەش دیسان هۆکارێکە تا ژن بەسەر خۆیدا بشکێتەوەو ،ساردی لەماڵ درووست بێت ! پیاوی ئازیز تکایە ، ئەو وشە جوانانەی بە ئافرەتی خەڵکی دەڵێیت ، بە خێزانەکەی خۆتی بڵێ ، چوونکە تۆ بەخێزانەکەت نەڵێت جوان یٔەوە گەنجەکان لە فیسبووک و سەر شەقام پێی دەڵێن  جوان !
 یٔەم یٔیهماڵ کردن و تێکشاندنی ڕۆحیەی تۆش وا دەکات خۆت بەدەستی خۆت ، فیزای هاتنە ماڵەوە بدەیت بە گەنجەکانی کۆڵان و فسبووک .

باسی پیاو و  لایەنە ناشرینیەکانی پیاومان کرد ، بەڵام بابزانین ژنی کورد چ ڕۆڵێکیان هەیە لە خولقاندنی ساردو سڕی ماڵ ، با بزانین یٔەوان چۆن هۆکارن تا ماڵ لە پیاوەکانیان بکەن بە دۆزەخ !
خراپترین شت لای ئافرەت و ژنانی کورد هەیە تەقلیدە ژنی کورد هێندە حەز لە تەقلید و دنیای تەقلیدە بە شێوەیەک حەز دەکات ، هەرچی خزم و ماڵە خوشکەکانی دەیکەن ئەم کۆپی بکات بۆ ماڵی خۆی ! 
سەیرکە دادەی بەڕێز ، ژیانی ماڵە خوشکەکەت و ماڵە برادەرەکانت هیچ پەیوەندی بەتۆوە نیه 
یٔەوان هەمو هەفتەیەک دەچنە گەڕان و گەشت پێویست ناکات تۆش بچیت ، چوونکە لەوەیە گیرفانی پیاوەکەت یٔەوە نەتوانێت ، پیاوەکەی تۆ جیاوازە ، یٔەو تەنها مووچەیەکی کەم ، یان دەستمایەیەکی ژێرکەمی ڕۆژانەی هەیە ،ناتوانێت هەموو نازێکی تۆهەڵبگرێت ! تکایە دادەی بەڕێز ، هەست ناکەیت یٔەم ڕەفتارە منداڵایە پیاوەکەت بێزار دەکات ؟ 
هەست ناکەیت ئەم شتانە ، ماڵەوە دەکات بە کوێستانێک کە هەرگیز تیشکی خۆشەویستی لێ هەڵنەیەت !
زۆربەی لەم ژنە گەنجانەی یٔێستا وا دەزانن خۆشەویستی واتا ڕەسمی سناپ چات و پۆستی فیسبووک یٔەوان کە دەبینن ژنە هاوڕێکەی ئەمڕۆ چووەتە دەرەوە و سناپێکی کردووە لەگەڵ مێردەکەی ،یان دەبینن مێردی هاوڕێکەی لە یٔەکاونتی خۆی ڕسمێکی خۆی و خێزانەکەی   داگرتووەو نووسیویەتی( لەگەڵ نیوە ڕۆحەکەی ژیانم ) ئیتر یٔەم ژنە شێت دەبێت ،دەڵێت بۆ پیاوەکەی منیش واناکات !  
بێئاگا لەوەی ئەم ژیانە پڕیەتی لە درۆ و ساختەکاری ، پڕیەتی لە نمایش و شانۆی درۆ !
 بێئاگا لەوەی یٔەم پیاوەی لە فیسبوکدا بە خێزانەکەی دەڵێت ڕۆحەکەم ، لە چات و نامەش بە دەیانی تر دەڵێت ! 
تکایە ژنان واز لە تەزویرکردنی خۆشبخەتی و خۆشەویستی بێنن ..

تێبینی : هۆکار زۆرن بەڵام نەمویست لەوە زیاتر درێژ بێتەوە 
سووپاس بۆ یٔێوە ..