سلێمانی، شاری شۆڕش و بریسكە ڕۆشنبیرییەكان

کەمال محەمەد 22/09/2020


سلێمانی لە سەرو یٔەو وانانەوە دێت كە پێویستە لە ڕابردوەوە فێری ببین كە چۆن بەدەستهێنانی بەرهەمی زانستی و ڕۆشنبیرییەكی خاوەن ماهییەتی شۆڕشگێری كردوە بە گرنگییەكی ژیانی و پێویستییەكی دەست بەرلێنەدراوی خۆیەوە ،سلێمانی یٔەو شارەی كە گەڕانەوە بۆ مێژووەكەی فێركەرو یٔەزمونبەخشتر یٔەبێت بۆ یٔێمەو نەوەكانی داهاتوش هەر لەبەر یٔەم هۆكارەشە كە پێی دەڵێین شاری ڕۆشنبیری ،سەرباری سەرجەم هەوڵەكانی سوین و پوكانەوەو لەناوبردنی یٔەم شارە،بەڵام بە سیفەتی سروشتی رۆشنبیری و شۆڕشگێڕیەكەی هەمیشە بەردەوامی بە هەبونی خۆی داوە لە چەسپاندنی ماناو ناوەرۆكی خودی سیاسەت و هونەر و یٔازادی ،هەرچی خودی یٔازادی و پێكەوە ژیانە نزیكایەتی لە حەقیقەتێك دێنێتەوە یاد ،بەهۆی یٔەم فاكتەرانەیە كە دەڵێین بەدرێژایی مێژووی سلێمانی مەیلی زاڵ بەرخودان بوە نەوەك ملكەچكردن و هەردەم هێزی ڕۆڵ بینینی هەبوە لە سیاسەت و شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانداو هەمیشە دۆخێكی نەرێنی هیواشكێنی بۆ دوژمنان و یٔەوانەش دروست كردوە كە چاویان بەم شارەدا هەڵنەهاتوە ،
هۆكاری یٔاماژەدانم بەو كورتە مێژوییەی سلێمانی یٔەوەیە كە سەرباری یٔەوەی یٔەم شارە میراسێكی هێژاو بەهاداری بۆ بە جێ هێشتوین ،بەڵام بە پێی پێویست یٔاوڕ لەم شارە نەدراوەتەوەو دەسەڵاتی سیاسی و حكومڕانی تیایدا بەسەر چەندین بەرپرسی دەست ڕۆییشتو دابەش بوە بوە بە جێگای دەیان تۆڕی بازرگانی  لەدەرەوەی یاساورێساكان ،بێ گومان ناوەندەكانی دەسەڵات و حیزب بەرژەوەندییەكانیان لەگەڵ یٔەو تۆڕانەدایەكە یٔەرك و یٔامانجیان پڕكردنی گیرفانی بەرپرس و  زیاتر تاڵانكاری سامانی سروشتی یٔەم هەرێمەیە .بێ گومان وەك چۆن نەوت بە درێژایی دەسەڵاتی كوردی بوە بە نەفرەت بۆ هاوڵاتیانی یٔێستاش دەسەڵات لەرێگەی گردو پێدەشتەكانی یٔەم شارەو نەهێشتنی سروشتی سەوزاییەوە لەهەوڵی دروستكردن و زیاتر كردنی نەفرەتێكی دیكەیە بۆ هاوڵاتیانی،یٔەوەی بەرامبەر بە سلێمانی یٔەكرێت و بێ دەنگ بونی لێی واتای بەردەوامیدان و كاریٔاسانییەكی زیاترە بۆ دەسەڵاتێكی كلیپتۆكراتی كە بەناوی موزایەدەی كوردایەتییەوە  هەمیشە لەهەوڵی پێگە سیاسی و بازرگانییەكانی خۆیاندان .
پێویستە لەبیری نەكەین یٔەگەر شۆڕشی رۆشنبیری و زهنییەت ڕونەدات یٔەوا هیچ شۆڕشێكی كۆمەڵایەتی رو نادات ،بێ گومان لە شۆڕشەكانی كوردستانیشدا سلێمانی بە مەیدانی شۆڕشی ڕۆشنبیری و زهنییەت دایٔەنرێ كە چۆن لە میانەی هەوڵە ڕەسەن و خەیاڵەكانی یٔەڵتەرناتیڤیبونەوە بەهای ژیانێكی یٔەخلاقی و یٔەستاتیكا و دەستكەوتێكی زهنی دروست بكات ،بۆ یٔەوەی یٔەو دەستكەوتە لە زهنییەت و ژیان بكاتە پراكتیكی بەرەو پێشچونی خۆی  ،بەڵام یٔەوەی یٔێستا لەم شارەی شۆڕش و بریسكە ڕۆشنبیرە بەدی یٔەكرێ پێچەوانەی یٔامانجە مێژوییەكەیەتی كە ڕوبەروی قوتدەری حەقیقەت و چاوبرسییەكانی بەكاربردنی سەرمایە و سروشتەكەی و فاكتەرەكانی قازانجپەرەستی  كەسانی دەست ڕۆییشتوی حیزبەكان بونەتەوە .
یٔێستا لەروی حەقیقەتەوە سلێمانی بوە بە شاری خەیاڵەكانی هاوڵاتیانی و شاری بەكاربردنی بەرپرسەكانی ،ناوهێنانی یٔەم شارەش بە پایتەختی ڕۆشنبیری لەلایەن دەسەڵات و حیزبەكانەوەتەنها خەیاڵێكە كە خەڵك و نوخبە ڕۆشنبیرەكەی پێ خۆشنود یٔەكرێ ،چونكە واقیع و كردەكانیان لەگەڵ وتارو دروشمەكانیان یٔێجگار جیاواز و لێك دورن ،لێرەدا یٔەو پرسیارەی بایەخدار یٔەبێت یٔەوەیەكێ بەرپرسی بەتاڵان بردن دژە یٔاوەزای مێژوی یٔەو شارەیە  ،لێكۆڵینەوەو گەڕان بەدوای یٔەم پرسیارە یٔەو وەڵامەمان بۆ یٔەخاتە ڕوو كە دەسەڵاتە كلیپتۆكراتییە و یٔەو هێزانەشی كەبەشدارن لە حكومەتی خۆجێیدا بەپرسن بەپێی قەبارەی دەسەڵاتیان ،بۆیە هەربێ دەنگی و خۆ لادانیان لەبەرپرسیارێتی بەمانای هاوبەشێتیان دێت لەو  چەپۆكە توندانەی پاوانەكانی سەرمایەو دەسەڵات كە بەسەر سلێمانیدا یٔەهێنن .