وتار

کەمال محەمەد

رەهەندەكان لە راستینەیی كورددا... كۆمەڵایەتی، كەلتوری

09/09/2020





كۆمەڵایەتی 

هەركۆمەڵگایەك بەرفراوانترین دیاردەیە كە ڕۆڵی لەخۆگرتنی جۆری مرۆڤی هەیە كە نوینەرایەتیان ئەكات بەسەرجەم ناسنامەكانیانەوە ،ناسنامەش یەكەمین پەیڕەوی كۆمەڵگایە كەپێویستە جێگای باس بێت راستینەیی كۆمەڵایەتی كوردیش ناوەرۆكی ئەو كۆمەڵگایەیە كە تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە ئەگەربەراوردی كوردی چاخی كۆن و نیولیتێك لەگەڵ كوردییەكەی نێو مەنگەنەی مۆدێرنە بكەین ،بونی رەهەندی كۆمەڵایەتی وكۆمەڵگای كوردیش ئەو راستییەی لەوەوە وەرگرتوە كە وەك چۆن راستییەكی مۆدێرنەیان هەیە بەهەمان شێوەش ناسنامەو مێژویەكی كڵان و خێڵ و قەبیلەیان هەیە كۆمەڵایەتی وكۆمەڵگای كوردان  لە پێنج هەزار ساڵی پێش زایینەوە بۆ ڕۆژی ئەمڕۆمان  ئەكرێت نمونەیەكی باڵاو گرنگ بێت بۆ ڕونكردنەوەی راستییەكان چونكە سۆسیۆلۆژیا هەمیشە ئەزمونی زانستێكی سەخت و بەگرفت بوە ،هەمو ئەمانەش بۆ ئەوە بوە كە سۆسیۆلۆژیای كوردیش ڕوبەروی چەواشەكاری نەكرێتەوە ،

بەدرێژایی مێژوو رەهەندی كۆمەڵایەتی وكۆمەڵگای كوردان  ڕوبەروی گرفت گەلێكی زۆر بونەتەوە ،چونكە خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ یان نیمچە سەربەخۆ نەبوەو هەرەم بەكرێگیراوی و دۆگماییەكی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەشە وایكردوە نە بتوانێت خاوەنی هێزێكی نەتەوەیی بێت تاوەك پێی بجەنگێت و نە توانوشیەتی ببێتە خاوەنی كەلتورێكی سیاسی ،هەر لەم. سۆنگەیەوە بوە كە ئاشنابون بە ئیقاعی بۆرژاوزی كورد ئەستەم بوە ،بۆیە ئەتوانرێت بڵێین كە چینی سەرەوەی كوردان لەپێناو قازانج و بەرژەوەندی زیاتری خۆیان بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵیان لە ناوبردنی ڕەهەندی كۆمەڵایەتی وكۆمەڵگای كوردیدا زیاتر بینیوەو تەنها ئامانجیان  ئافراندنی كۆمەڵگایەكی هۆمۆژەنی وشك بوە كە بەدوای ملكەچبونێكی ڕەهاوە بێت ئافراندنی كۆمەڵگایەكی هۆمۆژەنیش لەناوبردن و دورخستنەوەی كەسانی بیرۆكراتە بۆئەوەی دابڕان لەڕەهەندەكانی ڕاستینەیی كوردان ئاسانتر بەئەنجام بگەیەندرێت ،لایەنی هەرەمەترسیداریش لێرەدا ئەوەیە كە كوردێتی دەستبەرداری جڤات و كۆمەڵگاو ڕەهەندە كۆمەڵایەتییەكەی ببێت .

كەلتوری 

كورد تەنها خاوەنی راستییەكی كۆمەڵایەتی نییە ،بەڵكو ڕەهەندی كەلتوری كوردیش ڕۆڵێكی گرنگی لە  پەرەسەندنی مێژووی ژیانكردنی كوردان بینیوە لە گۆڕەپانی شەڕەكانی مێژووی شارستانی ئەمەش هۆكاری ناوبردنی كوردان بوە بە كۆنترین گەلی قەربازی نێو شاخەكان هەروەك چۆن ڕەهەندی كۆمەڵایەتی روبەروی چەندین كۆسپ بۆتەوە بەهەمان شێوەش كەلتوری كوردان بەهەمو فاكتەكانییەوە دوچاری قەدەغەو نكوڵی بۆتەوەو لە ڕێگەی ئاسیمیلاسیۆنەوە هەردەم هەوڵی لەناوبردنی كەلتوری كوردان دراوە ،یەكێك لە فاكتە هەرە گرنگەكانی كەلتوری كوردان زمانە كە هەوڵی قەدەغەكردنی بۆ دراوە ،لەبەرئەوەی زمان یەكێكە لە ئامرازە هەرە كۆنەكانی بەكۆمەڵگابوون و هێندەی بەردە دتاشراوەكانی كۆمەڵگا بوون و پەرەسەندنیشی گرێدراوە بەپەرەسەندنی فاكتەكانی دیكەوە چونكە سیستەمی زمان هێمایی هۆكارێكی گرنگی قەڵەمبازی هۆمۆساپیانسە كە مرۆڤایەتی هێزی بیركردنەوە و بەرەوپیێشبردنی خۆی لێ بەدەست دەكێنێت ،هەربۆیەشە لەمێژووی كورددا كەلتور و زمانی ئاریان ڕۆڵیان لەشۆڕشی نیولیتێك و شار و شارستانیدا بینیوە لە زهنییەتی كورددا  .

ئێستاشێوازەكانی لەناوبردنی كەلتوری كوردان گۆڕادراوەو داسەپاندنە هەژمونگەرییەكان لەهەوڵدان بەدانانی بۆرژوازییە لیبڕاڵییەكانی كوردێتی جێگای ژیان و بەرهەڵەستكاری كوردی بگرنەوە ،ئەمەش سیاسەتی  مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە كە پشت بە ئیندوستریالیزمی بەدەستهێنانی زۆرترین بەرژەوەندییان ئەبەستێت و تەواوی لەناوبردنە كەلتورییەكانی جیهانیش كردەوە گەلێكن لەپێناو پێڕەوكردن و كاركردنی زیاتری  سیستەمە ئیندوستریالیزمییەكە كە لەناوبردنی كەلتوری كوردان نمونەیەكی ڕەهای ئەو سیستەمەیە ،بەڵام لەسەردەمی ئەمێستادا كوردان ئەتوانن ئاسایشی ئیسرائیل و بەرژەوەندی زلهێزە جیهانگرییەكان سامانە گرنگەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوین كە نەوت و پێگە جیۆپۆلەتیكییەكەیەتی بكەنە بەهێزبونی مەرجی كەلتوری ژیانێكی ئازادو فۆرمە سەرەكییەكانی ئەوژیانەش نەتەوەیەكی دیموكرات و  بیسەلمێنین كە كوردستان و كەلتوری هاوچەرخی كوردان چۆن لەمێژودابونە لانكەی لەدایك بونی شارستانی  ئاوهاش ئەو  چانسە بەدەست بهێنێنن كەتوانای لانكایەتی بۆ سیستەمی مۆدێرنێتەی دیموكراتیانەیان هەیە تا بتوانن ڕۆڵێكی گرنگ لە ناوچەكەو جیهانیشدا ببینن .

وتاری زیاتر

سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی

کەمال محەمەد

موبیلیزەكردنی پەرلەمان

کەمال محەمەد

سلێمانی، شاری شۆڕش و بریسكە ڕۆشنبیرییەكان

کەمال محەمەد

هەستكردن بە ئەخلاقی سیاسی و حەقیقەتێكی دیكەی تاڵ

کەمال محەمەد

بێ باكی حكومەت و مانفێستی قەیرانەكان

کەمال محەمەد

سێ سەرۆكایەتی هەرێم و پێناسەیەكی ڕاست

کەمال محەمەد

بەرهەم كەڵهوڕی

كلتوری دژه‌ ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر )

د. سیروان حەسەن

داھات و مووچە لە نێوان ھەرێم و بەغدا .....

نسار مستەفا

25ی نۆڤەمبەرو بریاری1325

دێرین عزەدین

٢٥ی نۆڤەمبەر

ئاری عەلی غەریب

ئومێدی گۆڕانکاریی هەیە؟

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی عەبدولكەریم قاسم

دێرین عزەدین

‏گەلێک ژن بکوژێت، گەل نییە ‏ژن کوشتن، ژین کوشتنە

سەید عەتا

ئەوەندە ئازاری مەدەن سبەینێ زیاتر بیری دەکەن

مامۆستا بورهان

بەداخەوە بۆنی دوکەڵ دێت

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی ڕەشید عالی گەیلانی

نسار شیخ مستەفا

موچە ، هێزی بێ‌ هێزەكان

بەرهەم كەڵهوڕی

فەلسەفەی دەوڵەتداریی

د.سیروان حەسەن

یاسای قەرزكردن سەرەتای داڕوخان‌و دابەشبونی عیراق..

دێرین عزەدین

‫ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق‬⁩ ڕوی دا

فەهمی بورهان

ئەوان ڕێزی ڕیشی سپیمان ناگرن!

م. بورهان

ئایا رێڕەوی ھەموو رووداوەکان بەرەو یەک جۆگەلەیە؟

سامان سنجاوی

شەوی پیلانی بەغداو خەوی حکومەتی هەرێم

داهۆ سالم

فایلی كورد، لە ترەمپەوە بۆ بایدن

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی بەكر سدقی

د.سیروان حەسەن

مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

مامۆستا بورهان

دۆڕانی ترەمپ و لێکەوتەکانی