موچە..!!

خالید گراوی 06/08/2020

حكومەت وازی لەخەڵك هێناوە، ئەوە خەڵكە دەستبەرداریان نابێت، حكومەت ئیعلانی كۆتایی خۆی كردوەو، هیچ رێگە چارەیەكی كاتی لا نیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، تەنها چاوی لەسەر بەغدایە، بەغداش مەرجی قورسی خۆی هەیە و ئەو داواكاریانەش لە ئێستادا جێبەجێكردنیان زۆر زەحمەتە.

خۆشیان باش دەزانن بۆیان ناچێتە سەر، تەنها هەوڵی كەمكردنەوەی رۆژەكانی مانگ بدەن، خەڵكی موچەخۆریش ناتوانن زیاتر چاوپۆشی لە مافی خۆیان بكەن.

هەموو حكومەتێك دەبێت لەكاتی قەیران، دوو پلانی هەبێ، پلانی یەكەم تێپەڕاندنی دۆخەكەیە بەهەر شێوەیەك بێت كە لەقازانجی خەڵك بشكێتەوە، پلانی دووەم: گەڕانەوە بۆ ببنبڕكردنی یەكجاری سەرچاوەی كێشەكان...

ئێستا كاتی فشاری جدیە و پێویستە بێدەنگی بشكێنرێت، هەمومان بە یەكگرتویی داواكاریەكانمان بۆ دابینكردنی موچە بخەینەگەڕ، سەرمایەكانیان لای دۆست و دوژمن شاراوە نیە، كۆمپانیاكانیان تا ئێستا لەكار نەكەوتوون، كوردەواری دەڵێ، پارەی سپی بۆ رۆژی رەش...

دەنا خۆ خەریك كردن بەمفاوەزاتێك كەدەزانن تەنها كات كوشتنە، دادیان نادا، بۆیە دەڵێم كاتی هاتوە بەیەك دەنگ داوای چارەسەری خێرا، یا هەڵوەشاندنەوەی ئەم حكومەتەو پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بكەین.

وتاری زیاتر