دەستوور چۆن وەڵامی داواکاری بە هەرێم بوونی بەسرە دەداتەوە؟

سەروەت تۆفیق 18/07/2020

پارێزگای بەسرە دەکەوێتە باشووری دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵەوە. یەکێکە لە شارە هەرە دیار و گرنگ و ستراتیژییەکان، کە شاڕێگەی سەر دەریا و بەستنەوەی عێڕاقە لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و سیاسییەوە بە جیهانی دەریاوە، جیالەوەی لە شارە هەرە پڕ وزەکانی وەک نەوت و غازە کە بە (پایتەختی ئابووری عێراق) ناوزەند دەکرێ، لەلایەکی ترەوە بە یەکێک لە قەرەباڵغترین شارەکان لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە دادەنرێت. بێگومان ئەم شارە لە ساڵانی رابردوو بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا، ئاو، پیسبوونی ژینگە و بەدەمەوە نەچوونی داوای پارێزگاکەیان بۆ بە هەرێم بوونیان، تابتوانن سوود لە حکومەت و پەرلەمانی خۆیان وەربگرن. جیا لە ڕووە ئابووریەکەی لە چوارچێوەی دەستووردا سودێکی زۆرتر لە ژێرخان و سەرخانی ئابووری هەرێمە دەوڵەمەندەکەیان و دەروازە سنووریە ئاووییەکەیان وەربگرن.
بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێمن و تەنانەت توندوتیژیش ئەنجامدراوە. تا باشتر داواکارییەکانیان بگاتە مەرکەز و بۆیان جێبەجێ بکەن. یەکەم جار لە بەرواری (2008/11/10) داواکارییەک کە هاوپێچبوو لەگەڵ چەند نوسراوێکدا، کە ئەم نوسراوانە واژۆی هاووڵاتیانی بەسڕەی لە سەر بوو، کە دەگەیشتە (32635) واژۆ، کە ئەمانە دەنگدەری شایستە بوون، بەڵام لەبەرئەوەی کە ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە بەسرە بریتیبوو لە (1٫357٫45) کەس داواکارییەکەیان پێشکەش کرد بوو کە رێژەی یاساییان پێکدەهێنا، بەڵام داواکارییەکە ئەو پشتگیریەی کە پێویست بوو لێی نەکرا لەلایەن دەنگدەرانەوە، کە گەیشتە (32448) دەنگدەر و رێژەی داواکراوی بەدەستنەهێنا کە بریتیبوو لە (10٪) کە دەیکردە (135705) دەنگدەر. دووەم جار داواکارییان پێشکەشکرد، بە دیاریکراوی لە سەردەمی کابینەکەی (مالکی)دا بوو کە بە ئاشکرا دژی بوون بە هەرێمی بەسرە وەستایەوە، دواتر بە گەورەتر و زوومکراوتر لە سەردەمی کابینەکەی (عەبادی) و بەڵێنی هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ خزمەتی زیاتر و هەوڵی بە هەرێم کردنی بەسرە بەردەوام بووە کە خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەریان بۆ ئەنجامدا، پێش دەست لەکارکێشانەوە و کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی کابینەی پێشوو، بە ئێستاشەوە میراتێکی چەند ساڵەیە بۆ کابینە نوێکەی ئێستا ماوەتەوە. کە بەردەوام پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە داوایان لە حکومەتی مەرکەزی کردووە. کە گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن. بۆ بوون بە هەرێمێکی دیکە لە پاڵ هەرێمی کوردستاندا لە عێراقدا. چونکە بەسرەییەکان دەیانەوێ وەک هەرێمی کوردستان بن. گەرچی زۆرینەی خەڵک ناڕازییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی گەندەڵی و نەبوونی دامەزراندن و بەرزبوونەوەی بێکاری و ناشەفافیەت لە کەرتی نەوت و غاز و بڕین و کەمکردنەوەی مووچە و دواکەوتنی مووچە بە دوو مانگ و زیاتر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر چاویان لە هەرێمە و ئاوەدانی و کرانەوەی پارێزگاکەیانە بەڕووی پێشکەوتنەکانی دنیادا.
لەلایەکی ترەوە دەیانەوێ ململانێی هەرێم و پارێزگاکانی تر بکەن، لە ڕووی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی خۆیان. بۆیە ئەوە ڕوونە داواکردنی پارێزگاکان بۆ بوون بە هەرێم لە دەسەڵاتی کەس و چەند کەسێکدا نییە. واتە لە بەڵێنی لایەنە سیاسییەکان و هیچ مەرجەعیەت و مەزهەب و کەسێکدا نییە، بەڵکو مەرجەع دەستوورە و بڕوابوون و ئیلزامبوون و پابەندبوونە پێوەی. لە دەستووردا چەند ڕێگەیەکی دەستووری و یاسایی هەیە. دەبێ بەو شکڵیەت و ناوەڕۆکە دەستوورییەدا بڕوات. تا هەر پاڕێزگایەکی دیکەی عێراق بیەوێت ببێت بە هەرێمێکی دیکە لە عێراقدا. کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری دەبێ لەسەر تاکە هەرێمەکەی عێراق کە (هەرێمی کوردستانە)، چونکە ئەم فیدڕاڵیەتەی لە دەوڵەتی عێراقدا هەیە تاکە مۆدێلی دەوڵەتی فیدڕاڵییە لە تەواوی دەوڵەتانی جیهاندا کە یەک هەرێمی هەبێ. بۆیە بۆ پێگە بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان باشترە کە چەند هەرێمێکی دیکە لە عێراقی نوێدا دروست ببێ، تا کەمتر دژایەتی نەتەوەیی و تەنانەت مەزهەبیش بکرێ. راستە بەپێی مادەی (117)ی دەستوور "ئەم دەستوورە لە کاتی جێبەجێکردنیدا داندەنێ بە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی بەوەی کە "هەرێمێکی فیدڕاڵییە" ئەمەش دانپێدانانێکی روونە بە کیانی هەرێمێکی حەقیقی لە عێراقدا، بەڵام حکومەتی ئیتحادی لە ساڵی (2005)وە تائێستا لە هەوڵی لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستاندایە و ئەوەی لە دەستیان هاتبێ بەرامبەری درێخیان نەکردووە، بە تایبەت بۆ دەوڵەتێک کە لە ڕووی پێکهێنانیەوە ناهۆمۆجینی بێ و بنەماکانی دیموکراسی بە تەواوی جێگیر نەبووبێ و خواستی بەهێزکردنی مەرکەزیەتی سیاسی و ئیداری زیاتربێ، وەک لە خواستی ئیدارەدانی دەوڵەت بە لامەرکەزی سیاسی و ئیداری، گەرچی لامەرکەزیەتی ئیداری بۆ پارێزگاکان بەپێی بڕگەی (2) لە مادەی (122)ی دەستووری عێراقی دەستەبەرکراوەو هاتووە: "ئەو پارێزگایانەی کە لە هەرێمێکدا رێکنەخراون دەسەڵاتی ئیداری و دارایی فراوانیان پێدەدرێت بە جۆرێک کە بتوانێت ئیدارەی کاروباری خۆی بکات، بەگوێرەی بنەمای لامەرکەزی کارگێڕیی و ئەمەش بە یاسا رێکدەخرێت". کەچی بە بڕیارێکی لەلایەن ئەنومەنی نوێنەرانەوە حەلی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کردووە. لە لایەکی دیکەوە بڕیارێک لە لایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچووە، کە جیا لە پارێزگارەکان دەبێ ئیدی بەڕێوەبەرانی گشتی (پەروەردە، تەندروستی، وەبەرهێنانە) بە رەزامەندی مەرکەز و خودی سەرۆک وەزیران دابندرێت. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە فیدڕاڵی پێش ئەوەی دەستور و یاسا و رێسابێ، بڕوابوونە بە سیستمی لامەرکەزیەتی سیاسی و ئیداری و دیموکراسی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان. بۆیە هەرێمیش لەم تێڕوانینەوە گەر دروستیش بێ سەرکەتوو نابێ. ئەمە لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەبنە نوێنەری خەڵکی خۆیان لە هەیئاتە محلیەکان. جا یەکێک لە رەگەزەکانی لامەرکەزیەت چ سیاسی بێ، چ ئیداری بێ، سەربەخۆبوونی ئەو وەحدەیە و ئەندامەکانیەتی.
ئەم سەربەخۆ بوونە هەڵبژاردن پێوەریەتی نەک تاعین کردن. چونکە گەر ئەندامەکانی تاعین کراوبن ئەوا وابەستە و ملکەچی فەرمانەکانی مەرکەز دەبێ. بۆیە دەکرێ بڵێین کارکردن بە دەستوور لە عێراق بەپێی ویست و بڕوای دەوڵەتمەدارەکانی عێراقە. واتە ئەو دەوڵەتمەدارەی کە حکوم دەکات، تا چەند بڕوای بە پڕنسیپەکانی دیموکراسی و دەستوور هەیە، یان بە پێچەوانەوە تا چەند بڕوای بە کارخستنی دەستوور و مەرکەزیەتی کارەکانی هەیە. بڕگەی (ج) لە مادەی (53)ی یاسای قانوونی دەوڵەت و دواتر ورتربووە لە مادەی (119)ی دەستوور، بەڵام لە (یاسای ئیدارەی دەوڵەت) ڕێگەیداوە بە کۆمەڵێ پارێزگا کە لەنێوان خۆیاندا هەرێم پێکبهێنن کە ژمارەیان لە (3) پارێزگا تێپەڕ نەکات. ئەمە بەدەر لە پارێزگاکانی (بەغداد، کەرکوک). بەڵام دواتر لە دەستووری ساڵی (2005) تەنها (بەغداد)ی گریمانە کردووە و کێشەی کەرکوکی یەکلانەکردۆتەوە. لە مادەی (119) دەستووری عێراقدا هاتووە "مافی هەموو پارێزگایەکە یان زیاتر، کە هەرێم پێکبهێنن لە سەر بنەمای راپرسییەکی گشتی، بە دوو رێگە پێشکەش دەکرێت: یەکەم: لەسەر داواکاری یەک لە سەر سێ (سێ یەکی) ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێم دەکەن. دووەم: لەسەر داوای یەک لە سەر دەی (دە یەکی) دەنگدەران لە هەر پارێزگایەک، لەو پارێزگایانەی داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن". لە مادەی (118) دەستووری عێراقدا هاتووە "ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەیەک کە لە (6) مانگ تێپەڕ نەکات، لە بەرواری یەکەم دانیشتنییەوە یاسایەک دادەنێت تیایدا ئەو رێوشوێنە جێبەجێکارییانە دیاری دەکات، کە تایبەتە بە پێکهێنانی هەرێمەکان، بە زۆرینەیەکی سادەی ئەندامە ئامادەبووەکان" ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (13)ی ساڵی (2008)ی دەرکردووە، پاش تێپەڕبوونی (2) ساڵ بەسەر کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەناوی (یاسای رێکارە جێبەجێکاریەکانی دروستکردنی هەرێم لە عێراقدا). ئەمەش وەک ئیجرائات و رێکاری دروستبوونی هەرێم لەبەر رۆشنایی دەستوور وردەکاری تەواوی بۆ دروستبوونی هەرێمی نوێ تێدایە، جگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لە مادەی (3)ی یاساکەدا دەقی داوە لە سەر ئەم بابەتە و دەڵێ: "ئەو لایەنەی کە داواکارییەکەی پێشکەش دەکرێت بۆ پێکهێنانی هەرێم ئەنجومەنی وەزیرانە، کە داواکارییەکە پێشکەش دەکرێت یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکەی کە دەیەوێ هەرێم پێکبهێنێت" دواتر بە مەرجی داناوە لە مادەی (4) کە "پێویستە داواکارییەکە رەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتری لەسەر بێت" بۆیە تێبینی دەکرێت دژیەکی هەیە لەنێوان دەقەکانی ئەم یاسایەدا و داڕشتنەکەی بەشێوەیەکی ناڕوون و لێڵە ئەمەش کە دەستوور بە مەرجی داناوە کە (یەک لە سەر سێ)ی ئەندامانی هەریەکە لە ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە. واتە داواکارییەکە واژۆ بکرێ لە لایەن یەک لە سەر سێی ئەو کەسانەی کە پێشکەشی دەکەن.
گەر ئەو داواکارییە پێشکەش بکرێ لە لایەن (2٪)ی دەنگدەرانەوە بۆ کۆمسیۆنی باڵا و لە چوارچێوەی داواکارییەکەدا شکڵی ئەو هەرێمە دیاری کرابێ، کە دەیانەوێ دروستی بکەن لەسەر کۆمسیۆن پێویستە ئەم داواکارییە رابگەیەنێ لە ماوەی (3) رۆژدا لە بەرواری پێشکەشکردنی داواکارییەکەوە ماوەیەک دیاری بکات، کە کەمتر نەبێ لە مانگێک بۆ ئەو هاووڵاتیانەی مەرجی دەنگدانیان تێدایە. بۆچوونی خۆیان بەمەبەستی پشتگیری کردنی داواکارییەکە لە خشتەیەکدا، کە بۆ ئەم مەبەستە دیاریکراوە.
بەمەبەستی بەدەستهێنانی رێژەی داواکراو بۆ بوون بە هەرێم. لە راستیدا ئەم دەقە گوزارشتێکی زیادکردووە، کە لە دەستووردا نەهاتووە، ئەویش (شێوەی هەرێمەکەیە) کە ناڕوونە مەبەستی چییە؟ هەر چەند دەگونجێ مەبەستی شێوە و ناوی هەرێمەکەبێ. دواتر ئەنجومەنی وەزیران کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رادەسپێرێ لە ماوەیەکدا کە تێپەڕ نەکات لە (3) مانگ لە بەرواری راسپاردنی کۆمسیۆنەکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. راپرسییەکە بە سەرکەتوو دادەنرێ، گەر زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێنا. ئەنجامی راپرسییەکە لە ماوەی (15) رۆژ لە بەرواری راپرسیەکەوە بە مەرجێک کە رێژەی بەشداربوان لە دەنگدەران لە رێژەی (50٪)ی کۆی ئەو کەسانە بێ کە مافی دەنگدانیان هەیە. ئەمەش بەگوێرەی مادەی(6) لە یاساکە. پێچەوانەی دەقی مادەی (131)ی دەستوورە کە دەڵێ "هەموو راپرسییەک کە لەم دەستوورەدا هاتووە بە سەرکەوتوو دادەنرێ بە رەزامەندی زۆرینەی دەنگدەران، گەر دەق نەهاتبوو پێچەوانەی ئەمە). هەر خاوەن بەرژەوەندییەک دەتوانێ تانە لە ئەنجامی راپرسییەکە بدات، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە بەرواری راگەیاندنی دەرئەنجامەکانەوە، لایەنی تایبەتمەند لە ماوەی (10) رۆژ زیاتر نەبێ لە بەرواری پێشکەشکردنی تانەکەوە، ئەم تانەیە یەکلای بکاتەوە. بە گوێرەی (یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان) ژمارە (11)ی ساڵی (2007) ئەو لایەنە (محکەمەی تەمییز)ە. دواتر دەرئەنجامی کۆتایی راپرسییەکە پەسەند دەکرێ لە لایەن لایەنێکی تایبەتمەندەوە و بەرز دەکرێتەوە بۆ سەرۆک وەزیران لە ماوەی (3) رۆژدا. بەپێی بڕگەی (ب) لە مادەی (7)ی یاسای ژمارە (13). لێرەشدا لایەنی تایبەتمەندی دیاری نەکراوە. لە کۆتاییدا (دەرچوونی بڕیاری پێکهێنانی هەرێمەکان) سەرۆک وەزیران بڕیار دەردەکات بە پێکهێنانی هەرێم و ئەو بڕیارە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی یاسا مافی نەداوە بە (سەرۆک وەزیران) کە ڕەخنە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردن بگرێت. باشترە لە ماوەی (7)ٚ رۆژدا بە گەیشتنی دەرئەنجامی راپرسییەکە بە نوسینگەکەی، لە حاڵەتی دەرنەچوونی بڕیارەکە لەو ماوەیەدا کە باسکراوە بڕیاری پەسەندکردنی کۆتایی راپرسییەکە بەجێبەجێکراو دادەنرێ بە حوکمی یاسا لە رۆژی (8)ەوە، کۆمسیۆنی باڵا هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا لە ماوەی (3) رۆژدا.
بۆیە پرسیار ئەوەیە ئەم جارە لە ئەگەری داواکاری پارێزگای بەسرە بۆ بوون بە هەرێم، دەتوانێ بە پشتیوانی سەرجەم کوتلەکان، یان کوتلەی زۆرینەی نێو ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان و حزبە بەهێزەکان و دەنگی پێویستی خۆیان، بڕوا بهێنن بە حکومەتی نوێی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تا بەو خەونەیان بگەن و دوای ئەوانیش وەک مافێکی دەستووری پارێزگاکانی دیکەش داوای بوون بە هەرێمی پارێزگاکانیان بکەن ؟! سەروەت تۆفیق ٭ سەرچاوە: 1. کتێبی (دەستوری عێراقی) ساڵی (2005)، ئامادەکردن و وەرگێڕانی (مافپەروەر عبدوالقادر ساڵح)، چاپی یەکەم ساڵی (2014)، لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی یادگار . 2. کتێبی (بنەماکانی یاسای دەستوری و گەشەکردنی سیستمی سیاسی لە عێراق) نوسینی (حمید حنون خالید)، لە عەرەبییەوە بۆ کوردی (ٚمافپەروەر یادگار عبدالکریم حسین)، لە بڵاوکراوەکانی (کتێبخانەی یادگار) ساڵی (2016) .