حکومەتی هەرێم ، بەردەوامی مانەوە یان لێک ترازان

برایم محێدین عارف 18/07/2020

لە ئێستادا لە هەرچوار پارچەی کوردستان و کوردی کەمینەو ئاوارە بوەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ،دوای چەندەها ئەزمونی دەوڵەتداری  و شۆرش و بەرخۆدان ،تەنها حکومەتی هەرێم هەیە وەک بەرهەمێکی سیاسی قەوارەیی چەند ساڵەی مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی کورد،خاکی بونی ئیدارەی دەسەڵاتی کورد لەسیمای حکومەتی هەرێمدا دیارە،  هەر چەندە  لە ناوەڕۆکدا هەڵەو کەمو کوڕی زۆرە.دۆست و نەیارانی ئیدارەی حکومەتی هەرێم  ،دڵنیان حکومەتی هەرێم لە دۆست زیاتر ناحەزی هەیە، دوژمنەکانیشی دەرەکی و ناوخۆین، دەرەکیەکان  کرۆکی مەبەستیان لێک ترازان و لەبار چونی نەک حکومەتی هەرێم ،بەڵکو  نەمانی ڤەوارەکەشە، بە گەڕانەوە بۆ یەک ئیدارەیی حکومەتی عێراق و نەمانی فیدرالیزم لە دەستوری عێراقدا ، کە ئەمە لە ڕووی یاساییەوە ئەنجامدانی گرانە ،هەرچەندە خواست و ویستی ناحەزانی کوردە. لە ناوخۆش بە هۆی کەڵەکەبونی کێشەی زۆری حکومەت،  نادادپەروەری،کەمی موچە و پێداوستیەکانی ژیان، لێکدانەوەی قەوانەکانی کەمو کوریە بەردەوامەکانی حکومەت لە لایەن نەیارە  ،سەرسەختەکانی حکومەتەوە، حکومەت بەردەوام لە کێشەو گرفتایە حکومەت لە ناو خۆدا ناحەزی هەیە، بەڵام ناحەزە ناوخۆییەکان زۆربەیان مەبەستیان هەڵوەشانەوەی حکومەت و نەمانی جڵەوی کاری دەست حزبەکانی پێک هێنەری حکومەتە،  نەک لەبارچونی  ئەزمونەکە، خەڵکیش هەن چاویان بەدەسکەوتەکان ، بەرایی نایەت لەبەر سود مەند نەبونیان بێت لەئەزمونەکە  یان هەرهۆکارێکی تر ،ئاوات بۆ نەمانی قەوارەکە دەخوازن ، بەڵام کەم و دەگمەنن.لە پێویستی بونی حکومەتێکی کوردی لە سەر ئاستی جیهان تێ نەگەیشتون،  لێرەدا نامانەوێ سەنگەری بەرگری لە مانەوی ئەم شێوە حکومڕانیەی ئیستای حکومەتی هەرێم بگرین،  بەهۆی کێشەکەڵەکە بوە چەند ساڵیە زۆرو بێباکەکانی لێپرسراوانی حکومەتی هەرێمەوە ، بەڵام وەک تاکێکی کورد ، هەرچەندە باڵای حکومەت و ڕۆڵی کورد لە جیهان و. چوار دەوری دڕکاوی سنوری کوردستان و دڵی ڕەقی پڕقینی ناحەزانی کورد ، دەبینی  ،هەرگیز ئاوات بە لەبارچونی ئەزمونەکە ناخوازی، بگرە شێت گیری مکۆمترو بەیاسایی کردنی دەزگاکانی دێتە مەیدان لە دەرونێکی شاراوەدا، وەک تاکێکی کۆمەڵ هێندە ناحەزانی ئەزمونەکە قین لە دڵن بۆ لێکترازانی ئیدارەکەو نەمانی بەیەکجاری ئەزمونەکە،  هیوای مانەوەی بەردەوامیحکومەتەکە دەخوازی ، دەگەیتە ئەو بڕوایەی مانەوەی زۆر پیویسترە لە لەبار چونی، حکومەتی هەرێم بە هەمو کەمو کوڕیەکانیەوە، لە  ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکی حکومڕانییدا لایەنی گەشیشی زۆرە ، بەڵام لایەنە ڕەشەکان لە ئێستادا گەشایەتی ڕابردوی داپۆشیوە. لەبارچونی حکومەتی هەرێم کرۆکی مەبەستی کار بۆکردویی چەندین ساڵی ناحەزانی کوردە، بە نمایش کردنی لایەنە ڕەشەکانی و داپۆشێنی لایەنە گەشەکانی،لە لایەن نەیارانی حکومەتەوە ، پەرلەمان وحکومەت هەرێم  ،بەرهەمی خەوو خەیاڵو کۆششی هەمو بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی کوردە، هیوای تاک بەتاکی گەلی کوردە لە هەر کون و قوژبنێکی دنیادا بێت،  وەک تاقە قەوارەی کورد سەیری حکومەتی هەرێم دەکرێت، کەمو کوریەکان هەرچی بن ، نابێ هیوا بۆ لەبارچونی تاکە قەوارەی کورد بخوازرێ ، چونکە  هەمیشە لەبار چونی حکومەتی هەرێم وەدی هاتنی ئاواتی دوژمنە سەرسەختەکانی کوردە، کەسیش نیە هیوا بۆ وەدی هاتنی ئاواتەکانی دوژمنە سەرسەختەکانی  میللەتەکەی بخوازێ ،کە لەبار چونی ئەزمونی تاکە ئیدارەی زیاتر لە چل ملیۆن کورد بێت ،تاکە دەلاقەو هیوای گەڕانەوە بۆ بەردەوامی حکومەتی هەرێم و داد پەروەری دەزگاکانی ، گەڕانەوەیە بۆ باوەشی خەڵک ،گەڕانەو بۆ باوشی خەڵکیش بە چاکسازی  ڕیشەیی، نەمانی ناداد پەروەری ،چاندنی خەڵکی دڵ سوتاو  دڵسۆز بۆئەم حکومەتە لە دەزگاکانیدا، ڕێک خستنەوەی داهاتی نەوت و داهاتە سنوریەکان، گەڕانەوەی داهاتەکان بۆ باوەشی حکومەت،  زۆرکاری تر، دەبێت ،ئەم کردارانە لە توانای تاکی کورد بەدەرە ، کاری حزبەکانی ناو حکومەتە بە تایبەت و حزبەکانی دەرەوەی حکومەت بە گشتی، بیرکردنەوە لە هەڵبژاردن ،گەڕانەوەی شکۆی حکومەتە بە پڕکردنەوەی کەلێنەکان و لابردنی کۆسپەکان ،  بەڵام هەڵبژاردن لەسەر هەمان پاشماوەی ئەزمونی ڕابردو لێدانەوەی قەوانە کۆنەکانەو هیجی تری لێ هەڵناکڕێ ،لە ئێستادا بە ئاسانی گۆڕانی گەورە لە ڕادەی پێک هێنانی حزبەکانی  پێک هێنەری حکومەت ناکرێت ، بێ بونی بەرهەڵست کارێکی سازو ئامادەی زیندو ئامادەکار بۆ هەمو ئەگەرێ ، کە لە هەڵبژادنیش هەمان حیزبی پێک هێنەری حکومەت دەرچنەوە  دوبارە بوونەوەی بەرنامەکانی پێشوە ، بۆیە هەر دەبێ بەگۆڕانکاری تازەی حزبی و بەرنامەی تازە ، دەس بۆ پێک هێنانی حکومەتێ  فۆڕم جیاواز ببرێ ، نەک هەڵبژاردنێکی پێش وەختە بەهەمان تاسوحەمامی جارانەوە ، ئەگەرمیللەتیش هەمان حزبەکانی پێشو هەڵبژێرێتەوە لە هەڵبژاردندا، ڕاستیە مێژوویەکە دێتە گۆڕێ . کە ڕەوتی گۆڕینی حزبی پێک هێنەری حکومەت لەم وڵاتەدا سستە ،یا حزبەکان گۆڕانکاریان کردوەو لە خۆیانداو بە فۆڕمی تازەوە چونەتەوە ناوحکومە، یا میللەت توانای دروست کردنی گۆڕانکاری  لە حزب و حکومەت نیە لە ئێستادا، میللەت و حکومەت پێکەوە پێک هێنەری کێشەکانن و ئەم هاو ژیانیەیان دروست کردوە ، گۆڕینی فۆڕمی حکومەت ،  پێویستی بە کاتی زۆرە، ڕەوتی میژوو لەسەرخویە لە گۆڕانکاری گەورە، لەم وڵاتە تازە دیموکراتیە ناتەواوانەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا، هەڵبژارنی پێش وەختە لە ئێستای حکومەتی هەرێمدا هیچ لە حزبەکانی پێک هێنەری حکومەت ناگۆڕێ تەنیا کورسیەکانیان زیادو کەم دەکات لەسەرگۆڕەپانی یەکتر . پێویستمان بە کاتی زۆرو لەدایکبونی حزبی تازەیە، بە فۆڕمی تازە، بە پێچەوانەوە ئەگەر حزبە پێکهێنەرەکانی حکومەت، چاکسازی ڕاستەقینەو کەلێەکان پڕ کەنەوە، هەمو کەس دەس بە چەتری بەردەوامی حکومەتەوە دەگرێ، نەک  کاربکا بۆلێک ترازان .

وتاری زیاتر