بەناوی خزمەتی خەڵک نانی خەڵک مەبڕن

بڵێسە جەبار فەرمان 15/07/2020

لێدوانی نابەرپرسانە
بەناوی خزمەتی خەڵک نانی خەڵک مەبڕن
پێویست ناکات بگەڕێمەوە بۆ مێژووی خوێناوی نێوان کوردو عەرەب. زوڵم و ستەمی نیزامەکانی حوکم چیان بەرامبەر بەکورد کردوە.
سیاسەتی دەولیش ویستویەتی تەفرەقەو نەیاری لەنێوان گەلانی ئەم ناوچەیە بەردەوام هەبێت.
ئەوترێت برایەتی نێوان کورد و عەرەب مەحاڵە، بەڵێ مەحاڵە، بەڵام دەکرێت دوو نەتەوەی دۆست و تەبا و هاو ماف وەک یەک بین.
تا رق و کینە لە نێوان گەلاندا ھەبێت ئاشتی و ئاسایش بەرقەرار نابێت. هەموو جار دەڵێم لەگەڵ عیراقچێتی عەیار بیست و چوار نیم وەک ئەوەی هەندێ کەس ئیدعای ئەکەن، هەم لەگەڵ کوردایەتی تەقلیدی و موزەیەفی بێ ناوەڕۆک نیم وەک هەندێک کەس تجارەتی پێوە دەکەن.
لێدوانەکەی پارێزگاری ھەولێر نابەرپرسانەبوو، وەرگرتنی پارە بەرانبەر بە ھاتنی ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تر بۆ ھەولێری پایتەخت نامەدروس و دروست کردنی جۆرێک لە درزو تەفرەقەیە نەک بەس لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم، بەڵکو شەقامی عەرەبی دژی ھەرێم و کورد جۆش دەدات. کیشەکانی نێوان ھەرێم و بغداد قوڵتر دەکات.
لە ھەمان کات دا زەرەری گەورە بە ئابوری و بازاڕیش دەگەیەنێت.
لەوانەیە ببێتە ھۆی پەیدا کردنی خوردەیەک داھات بۆ حکومەت، دواتر نازانرێت ئەو داھاتە چۆن و بۆ چی سەرف دەکرێت.
بەڵام ئەم جۆرە لێدوانانە زەرەری گەورە بە بازاڕیش و ئابوری تاکی کوردستان دەگەێنێت .
لێدوانی نابەرپرسانە کاریگەری درێژمەودای خراپی دەبێت لەسەر پێگەی کورد لە بغداد و هەوڵی زامکردی قوتی خەڵک و بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
لێدوانی لەو شێوەیە کاری نوێنەرانی کورد لە بەغداد ھیندەی تر سەخت و بێ هودە دەکات. کورد وەتەنی هەموو ریسەکە دەکاتەوە بە خوری.