حکومەت و حیزبەکان ئەگەر جدین لەبەرنامەی چاکسازی؟

مامۆستا بورهان 02/07/2020

 

٢- تەرخانکردنی سەندوقێک بۆ پاڵپشتیکردنی بەروبومی کشتوكاڵی ئامانج  لێی بوژاندنەوەی بەربوومی نێو خۆی و ڕێکخستنی ھاوردەو ھەناردەی  بەوربوومی کشتوکاڵی بێت.
بۆ ئەو مەبەستەش یاسایەکی گشتگیر دەربکرێت و ئامانج لەو یاسایەش دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بێت.
٣- سندوقی خانەنشینی ھاوشێوەی بەغدا درووستبکرێت و دەستەی خانە نشینی بەرپرسبێت لەو سەندوقە بەپێی یاسا.
٤- داھاتی خاڵەسنووریەکان کۆنترۆڵ بکرێت و ئەویش سندوقێکی تایبەتی ھەبێت، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
٥- حکومەت ئەگەر جدییە لە جێبەجێکردنی چاکسازی دەبێت ئەو خاڵانە جێبەجێ بكات و پاش ئەوخاڵانە دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببات.
٦- موچەی پلە باڵاكانیش ھاوشێوەی بەغدای لێبکرێ بەپێی یاسا ھەموو پلە باڵایەک بپی یاسایی خانەنشینی گشتی وەک فەرمانبەر خانە نشین بکرێن.

لەقۆناغی یەکەم چاکسازی لە سەرچاوە داراییەکان دەبێت بکرێت .نەک لە  موچەی فەرمانبەران.
١-مەبەست لەسەرچاوە داراییەکان فرۆشتنی نەوت و گازی سروشتیە.
داھات و بازاڕکردنی سەرچاوەسروشتیەکان دەبێت ئاشکرا بکرێت. 
لەھەموو ئەو کۆنتراکتانەی کە کراون و ڕەھەندەکانیان.
چۆنێتی بەرھەمھێنانی و ھەناردەکردنی و ساغكردنەوەی لە بازاڕەکاندا.
پاشان یاسایەکی تاییبەت دەربکرێت ،سەبارەت بە درووستکردنی سندوقێک بۆ  ھەڵگرتنی پارەی داھات و بەگڕ خستنی و سەرمایەگوزاری پێکردنی لەژێر چاودێریکردنی  پەرلەماندا.