وتار

ئازاد عوسمان

به‌ بنبه‌ست گه‌یشتن..

02/06/2020

له‌نێوان توشبون به‌ كۆرۆنا و باوه‌ڕكردن به‌ حكومه‌ت، هاوڵاتی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی زیاد له‌ هۆكارێكی هه‌بێت، به‌ڵام كورتكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتی هه‌رچی متمانه‌یه‌ به‌ حكومه‌ت نه‌یماوه‌.
 
به‌ هه‌مو پێوه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان شكستی هێناوه‌، گرێی كردوه‌ به‌ گرێكوێره‌ و رێگه‌كه‌یشی گه‌یشتوه‌ته‌ بنبه‌ست. نه‌ ده‌توانێت موچه‌ی موچه‌خۆرانی دابین بكات، نه‌ ئیداره‌ی ئابوریی و بازاڕ بدات، نه‌ به‌دیلیشی پێیه‌ بۆ چاككردنی سێكته‌ر و بواره‌كان. ته‌نانه‌ت هێنده‌ بێده‌سه‌ڵاته‌، كه‌ ناشتوانێت ئه‌و یاسا چاكسازیه‌ی كه‌ خۆی له‌ پشتی بوه‌ و پارله‌مان بۆی واژو كردوه‌، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی بكات.
ئێستاش دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌مو كات مه‌ترسیدارتر بوه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ په‌تایه‌كی مه‌ترسیداری وه‌ك كۆرۆنا روی تێكردوین و حكومه‌تیش نازانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات و خه‌ریكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت "ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوبێت!".
 
كێشه‌ی نه‌زۆكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ و ده‌ستنه‌شكانی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنی به‌دیل و رێگه‌چاره‌ی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م مۆدێله‌ له‌ ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌مو ده‌فع و پاڵنانه‌وه‌، هه‌ر تائێره‌ توانی بڕ بكات، ده‌ستگرتن به‌ مانه‌وه‌یشیه‌وه‌، وه‌ك سوربونه‌ له‌سه‌ر كاركردن به‌و خولخولۆكه‌ ستۆكه‌ی كه‌ سه‌ره‌نجام له‌ هه‌ناوی ئامێره‌كه‌ ده‌خوات.
 
به‌دیلی ئه‌م دۆخه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پارله‌مان و دروستكردنی حكومه‌تێكی كاتیه‌ له‌ شێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "رزگاریی نیشتمانی" و داماڵینی له‌م روخساره‌ بێفه‌ڕ و بێبه‌هرانه‌ی كه‌ ئێمه‌یان به‌م دۆخه‌ گه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ ده‌رچواندنی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی كۆمیسیۆنێكی بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكترین كات دا هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ پێی یاسایه‌كی پێشكه‌وتو كه‌ زامنی به‌شداریی چین و توێژه‌كان بكات و قۆرغكاریی حزبه‌كان كۆتایی پێبێنێت و ده‌رفه‌ت به‌ خه‌ڵكه‌ شاره‌زا و دڵسۆزه‌كان بدات بێنه‌ پێشه‌وه‌ و هه‌رخۆشیان حكومه‌تێك كه‌ گوزارشت له‌ داوا و خواستی خه‌ڵكی بكات، دروست بكه‌ن.
 
ره‌نگه‌ ئه‌م بۆچونه‌ به‌ جۆرێك له‌ "میسالیه‌ت" لێكبدرێته‌وه‌ و واهه‌ست بكرێت كارێكی زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام پێموایه‌ زه‌حمه‌تتر له‌وه‌، چاوه‌ڕێكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ ژیانمان باش و نیشتمانمان ئاوا بكات. چاوه‌ڕوانیه‌ك كه‌ سه‌رمان له‌ناو سه‌د به‌ڵا و كێشه‌ و په‌تای تر ده‌رده‌كات!

وتاری زیاتر

‎گەرمیان خالید گڕاوی

ئازادی‌و بەرەڵایی

فەریق حەبیب

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ ئینتیداب چاره‌سه‌ره‌ بۆ قه‌یرانه‌كانی‌‌ رۆژهه‌ڵات؟

سابیری سەندیکا

جینۆسایدی ئێزدیەکان

سەروەت تۆفیق

چەند سەرنجێک لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

ماجد خەلیل

لەپەراوێزی تۆبەکەی (هێڤیدار)دا

نسار مستەفا

قەیرانی ئابوری و چارەسەر

د. کۆیار شێرکۆ

ژیان لە نێوان ئاپۆلۆ و دایۆنایسسدا

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

وەزارەتی ناوخۆ بۆ وا خۆی تێکداوە؟

سەروەت تۆفیق

لیبیا لە شەڕی ناوخۆییەوە، بۆ شەڕی نێودەوڵەتی

کەمال محەمەد

هەستكردن بە ئەخلاقی سیاسی و حەقیقەتێكی دیكەی تاڵ

دارەوان حاجی حامید

وەرگێڕانی کتێبەکەی جۆن بۆڵتن بۆ؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو دادگای کار

چێنەر شەرعی

سەرئەنجامی ھەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان

سەروەت تۆفیق

دەستوور چۆن وەڵامی داواکاری بە هەرێم بوونی بەسرە دەداتەوە؟

ماجد خەلیل

زارا، پارێزەری کیانی زمانەوانی کوردییە!

برایم محێدین عارف

حکومەتی هەرێم ، بەردەوامی مانەوە یان لێک ترازان

محەمەد فاتیح

به‌ته‌نها ده‌ستی مامۆستاكه‌ نا، ده‌ستی هه‌مومان به‌ستراوه‌یه‌

بڵێسە جەبار فەرمان

بەناوی خزمەتی خەڵک نانی خەڵک مەبڕن

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو دادگای کار