باهۆزی یەكێتی

نسار شیخ مستەفا 01/06/2020

 
حزبیش وەك هەر دامەزراوەیەكی تری كۆمەڵایەتی و سیاسی بەچەند قۆناغێكدا تێپەردەبێت هەر  لە سەرەتای بەدیاركەوتنیەوە تا لەنگەرگرتن و هەستانە سەر پێ‌، كەواتە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان كاریگەری راستەخۆی كردووە لەسەر دروست بوون و گەشەكردنی حیزب و پارتە سیاسیەكان لە بازنەیەكی بەرفراوانی جوگرافیادا لە سنوری یەك دەوڵەت دا، كەوایە كۆمەڵگا تەواوكەری راستەخۆی هەر رێكخراو یان پارتێكی سیاسین، هەردوكیان لە خزمەتی یەكتردان لە پێناو دەستەبەركردنی ئارامی و ئاسایش و تەواوی داخوازییەكانی تری كۆمەڵگا دوور لە بەركاهێنانی پێگەو دەسەڵاتەكان بۆ بەرژەوەندی شەخسی و تاك گەرایی، بە سیاسی كردنی خەڵك و كێشكردنی بۆ ناو حیزب سەرەتای هەنگاوێكی نوێ یە لە چوارچێوەی یەكی تری پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان بۆ گەیشتن بە ئامانج، بەدیهێنانی خواستی خەڵكی و گەیاندی پەیام و داواكارییەكانی خەڵك لە رێ ی نوێنەرو هەڵبژێردراوەكانیان لەریزەكانی  پارتێكی سیاسی دیاری كراودا، ئەمە ئەو چەشنە ململانێیەیە كە حزبە سیاسیەكان هەڵپەی بۆ دەكەن، وە ئەم جۆری ململانی َیە جیاواز دەبێت لە سیستمێكەو ە بۆ سیستمێكی تر و لە دۆخێكەوە بۆ دۆخێكی تر بە ئومێدی زۆرترین چاكسازی و درێژەدان بە كارو خەبات و گەیشتن  بە پلەكانی سەركەوتن، كەواتە حیزب پردی پەیوەندی نێوانی خەڵك و حكومەتە، هەر ئەم پەیوەندییە كاراكتەرەكانی هەیكەلیەی حكومەت و جومگەكانی دەست نیشان دەكات لەسەر بنەمای زۆرترینی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنەكان دا دەستەبەری دەكەن ئەمەش تاكە رێگای چارەنوسسازە لەبەردەم هەر پارتێكی سیاسی بۆ گەیشتن بە دەسەلات و حوكمرانی.چەسپاندنی بنەماكانی ژیان ئاسایش و ئارامی سەقامگیری تەندروستی و دەستەبەركردنی مافە مەدەنی و ئابوریەكان .
رۆڵی حیزب وەستاوە لەسەر جۆری ئەو مامەڵە و  پەیوەندی و ناكۆكیانەی لە كۆمەڵگادا هەن، تەنانەت لە چوارچێوەی حیزبیشدا كاریگەری دروست دەكات جا بە ئاراستەی كۆمەڵگای مەدەنی بێت یان بە پێچەوانەوە كۆمەڵگایەكی شلۆق و لەبەریەك هەڵوەشاو كە زۆرتر دیكتاتۆری فاكتەری سەرەكی یە لە كۆمەڵگا نادیموكراتەكان دا بۆ روودانی ناكۆكی و كێشە و گرفتەكان لە نێوان حكومەت و گەل زاڵ بوونی چینێك بەسەر چینێكی تردا. لەم ڕوانگەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە نمونە وەردەگرین، لە وادەی نزیكبونی ساڵرۆژی بونیادی دا وەك حیزبێكی بەرفراوان و فرە جەماوەر و خاوەن خەبات و پر لە ئەزمونی  سیاسی شاخ و شار، رۆڵی یەكێتی لە ڕووی پەیوەندیەكانی بە هاولاتیان و بە حكومەت و لایەنەكانی تری ژیانی ئابوری و كۆمەلایەتی و سیاسی لەهەموكات زیاتر ڕووبەروی دەیان روداوی نەخوازراو هەڵكێش و داكێش بۆتەوە هۆكاریش دوركەوتنەوەیە لە خەڵكی لە كاتێكدا پێویستە لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی ژیانی خەڵكی بێت لە رێ ی كۆمیتەو ئەو پەیوەندیانەی لەسەر بنەمای شەخسی دەمێننەوە، بەمە دەوترێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەسەرحسابی سیاسەت و بەهێزكردنیشی وەستاوە لەسەر ئەو پەیوەندیانەی كە بەخەڵكی دەبەستێتەوە وەك ئەركێكی سیاسی، دەبێت یەكێتی لە نزیكەوە هەست بە معاناتی خەڵكی بكات هەرچەند دیاریشە كە ئەوەی روودەدات لە هەرێمی كوردستان هەر لە گەندەڵیەوە تا دەست بردن بۆ موچەی خەڵكی یەكێتی لێ ی بێ‌ دەنگ نەبووە، بە ئاگاییەوە لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو دۆخەدایە بۆ ئەوەش پرسی لامەركەزی وەك رێگا چارەیەك بۆ بوژاندنەوەی لایەنی ژیانی خەڵكی گرتۆتە بەر. یەكێتی لە ئەستۆیدایە دووبارە لە پێناو بنیادنانەوە و ساربَژكردنەوەی ئەو برینانەی ئێستاش سارێژنەبوون رێكاری جدی لەبەربگرێت زۆرترین ئەندامانی حزب بەشداری پێبكرێت بە تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی عێراق و پێداگری لەسەر بكات بۆ دەستخستنیان ، هاوكاتی لەدایك بوونی یەكێتی كە هاوكاتە بە خۆسازكردنەوەو  خۆ نوێكردنەوە و بەكۆتا گەیشتنی نوسینەوەی پەیرەو پەرەدان بە كارو ئەو رۆلانەی كە پێویستە لە داهاتوو هەنگاوی بۆ بنرێت لە ئێستاوە كاتی بۆ تەرخان بكرێت، ئیشی لەسەر بكرێت وە هەڵبژاردنەكانیش دیوێكی تری ئەو كارانەیە كە دەبێت ئیشی خیرای لەسەر بكرێت كۆی ئەو كێشانەی تریش كە تا ئێستا بە ئاقارێكی نادیاردا تێپەردەبێت هەندێكیان دەبێت بە هۆشیارییەوە دەستی بۆ ببرێت كەسی شیاو و پسپۆری بۆ دابنرێت لە ئاستی خوێندنی بالا و پسپۆر نەك ئەوەی لەسەر هەندێك احساساتی شەخصی حساب بۆ كەسانێك بكرێت كە هیچ پێوەرێكی زانستی نیە دەرگای جیهان بە ڕووی زانستدا هێندە بالایە كە پارتە سیاسیە پێشكەوتووەكان زۆر بە ووریای لێی دەڕوانن وە ئەمە بۆ پڕكردنەوەی شوێنە حوكمیەكانیش رۆڵی خۆی دەبێت لەسەر ئەداو كاری داهاتووما