گەمەی زلهێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چێنەر شەرعی 18/05/2020


سیناریۆکانی زلھێزەکانی جیھان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست
ئەوەی بەندە خوێندنەوەی بۆی ھەیە ڕووسیا ھەمیشە بۆ مانەوەی ھەژموونگەرایی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی پلانی لەمێژینەی ھەیە،ڕاستە لە ساڵانی جەنگی سارد و لەدوایی ساڵی ١٩٩١ بە ئاشکرا ئەمریکا یەك جەمسەری خۆی ڕاگەیاند،بەڵام لەم ساڵانەی دوایی و بەتایبەت لە ھاتنە سەر حوکمی (فلادمیر پۆتین) ڕووسیا جارێکی تر نمایشی خۆی و ھێزەکەی ئەکات لە جیھان دا ،ئەگەر چی بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕاینەگەیاندووە،ھەرچی ئەمریکاشە بەردەوامە لە یاریکردن بە پشتیوانی ووڵاتانی لایەنگر و ژێردەستەی
ئەوەی کە بەندە پێویستە باسی لێوە بکات دوو تەوەری سەرەکین:
#یەکەم_مەزھەبگەرایی:
مەزھەبی شیعە لە شێوازی ھیلالێك(مانگ) کە لە ڕووسیا دەست پێ دەکات و بەرەو ئەفغانستان و ئێران و پاشان عێراق و سوریا و لوبنان و تا دواتر دەیەوێت دەست بگرێت بەسەر دەریایی ناوەڕاست بۆ بڵاو پێکردنەوە و گەیاندنی فکرەیی شیعەگەرایی بۆ ئەوروپا 
بەڵام ئەوەی لە ڕابردوودا بینیمان پلان و شەڕ و قەیرانەکانی ئەمریکا بوو کە ئەو ھیلالەی تێك ئەشکاند یاخود ئەیپچڕاند
بۆ نموونە جەنگی تیرۆری ئەفغانستان و ململانێی ئێران و جەنگی تیرۆری داعش لە ناوچەی عێراق و سوریا کە بینیمان لە ڕابردوودا ئەم مەزھەبە بەرەو تەشەنە دەڕۆی بەپەلە لە بەرزاییەکانی(جۆلان) درا
تا ئێستاش ئەم یارییە بەردەوامە و وویستێك ھەیە بۆ گۆڕینی پلان و ستراتیژ و سیاسەت و نەخشەی ئەم ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە
ئەوە گۆڕانکاریەکانی بەھاری عەرەبی شاھیدی زۆرێك لەو ڕووداوانەن
ئەمریکا لە سیاسەتی مامەڵە کردنی لە ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی گشتی سەرکەووتوو نەبووە و پاشەکشەی تێدا کردووە بەڵام بەرژەوەندە باڵاکانی بوار نادەن بکشێتەوە

#دووەم_ئابووری:
ڕووسیا یەکەمین ووڵاتە گازی ھەموو ئەوروپا دابین ئەکات،ئەمەش ھەموو کات ھەڕەشە بووە بۆ بازاڕی ئەوروپا،دووەم شوێن کوردستانە بۆیە جێگەی بایەخی ئەم ناوچەیە و بارودۆخی ئیقلیمی تێیدا بەشێوەیەك ناجێگیر و پریشکی بەرکەوتووە 
لەبەر ئەمەیە کە ئەمریکا وویستوویەتی کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە بکات بۆ ئەوەی بەرامبەر ڕووسیا بۆستێتەوە و ئەو منەتەی نەمێنێت ئەویش تەنھا ڕێگا تورکیایە بۆ ھەناردەکردنی گازی کوردستان بەڵام ئەوە بوو بینیمان کە چۆن ڕووسیا ھەڕەشەی ناڕاستەوخۆی لە تورکیا کردوو خەریك بوو بەرەو بارودۆخی ھەڵوەشاندنی ببات
ھەموو ئەم گەمە سیاسیانە بۆ ھەژموون و شکۆمەندی زلھێزەکانە
ئیدی شتێك نیە بە ناوی مرۆڤایەتی