١ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟
بەشی سێیەم
ڕۆژی جیهانی کریکاران ( Internationol Workets Day ) ساڵی ( 1886 ) دوای ئەوکوشتارە هەڕەمەکیەی دەسەلاتداران و دەسبەسەرکردنی چەندسەرکردەیەکی دیاری گردبوونەوەکە و ڕووبەڕوو بوونەوەی پۆلیس و کریکاران کێشەکە گەورەتربوو بەهۆی هەڵدانی بۆمبیک کە بووە هۆی کوشتنی یانزە کەس حەوت کەسیان لەهێزەکانی پۆلیس بوون .
دەسەڵاتداران هەڵسان بەگرتنی سەرکردە دیارەکانی مانگرتوەکان و دادگاییکردنیان ، لەئەنجامدا چوار لەسەرکردەکانی ڕووبەڕوی مەرگ کردەوەو ئەوانیتریش بەبیانووی جۆراوجۆر و هەریەکەو بۆماوەیەک لەبەندیخانەکاندا توندکرد .
خێزانی ئۆجست سبایز لەیادێکدا نامەی هاوسەرەکەی کەیەکێک بوو لەکرێکارانی مەحکوم بەخنکاندن خوێندەوە کاتیک نامەکەی بۆ جێمی کوڕی نوسیبوو ( جیم ، کوڕە بچوکەکەم ، کاتیک گەورەبویت بویت بەکەسێکی پێگەیشتوو ، هیوای من یەتەدی ، ئەوسائەزانیت من بۆچی مردم ، من هیچ قسەیەکم بۆتۆ نیە تەنها ئەڵێم من بێتاوانم ، بەڵام بزانە من ئەمرم لەپێناو مافێکی ڕەواو پیرۆز ، هەر لەبەر ئەو بڕوایەمە کەناترسم لەمردن ، کاتێک گەورە بویت شانازی بەباوکتەوە دەکەیت ، چیرۆکی فیداکاری و بەرگری ئێمە بۆهاوڕێکانت بەشانازیەوە باس دەکەیت ) .
دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو بۆمبەی هەڵدراوەو بۆتە هۆی کوشتنی یانزە کەس ، لەناو پۆلیسەکانەوە هەڵدراوە بە دانپیا
نانی یەکیک لە پۆلیسەکان .
ڕۆژی کرێکاران ( Labor Day ) ئێستا لەئەمریکاو زۆربەی وڵاتانی ئەم سەرزەمینە کراوەتە ڕۆژی پشوی کریکاران ، لەم ڕۆژەداو کرێکاران لەوڵاتانی دنیادا بەشێوازی جۆراوجۆر یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوەو دەرژینە سەر شەقامەکان ، داوای باشترکردنی بژێوی ژیانیان دەکەن سەندیکاکانی کریکاران پێشڕەویان دەکەن سەرسەختانە داکۆکی لەداواکانیان دەکەن ، هەر بۆیە سەندیکاکان دەبنەفشار لەسەر دەسەڵاتداران و خاوەنکار ، جیا لەهەڵسوڕانە تەقلیدیەکەی لای خۆمان کەهەمیشە سەندیکاکان بەخواستی حزبەکان ئاڕاستە دەکرێن ، کاتیک دەبینە ڕەمز کەلەو بۆتە کلاسیکیە کۆنەی کارکردن لەسەندیکاکاندا کار بکەین .
بەشی چوارەم و کۆتایی ئەم باسەمان بەراوردێکی لۆژیکیانە دەکەین لەشیوازی کارکردنی سەندیکاکانی کریکارانی کوردستان و چەند نمونەیەکی سەندیکای وڵاتان و هۆکاری بەرەوپێشچوونی ئەوان و بەدواداهاتنی سەندیکاکانی ئێمە کەئایا هۆکارەکە تەنها پارتە سیاسیەکانن یاخود ئەداو نەشارەزایی و نەمانی متمانەی کرێکارانە بەرانبەر سەندیکاکان و سەرکردەکانیان .
ئەحمەد محەمەد سەعید
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان