ئینزۆمنیا چییه؟
ئینزۆمنیا له زمانی کوردی‌دا ده‌توانین پێی بڵێین، بێخه‌وی یان که‌مخه‌وی، یه‌کێکه له حاڵه‌ته باوه‌کانی ناڕێکی خه‌و که ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی که‌سی توشبوو نه‌توانێت شه‌وان خه‌وی لێبکه‌وێت، دره‌نگ خه‌وی لێبکه‌وێت، زوو زوو خه‌به‌ری ببێته‌وه یان به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ستێت. پاش هه‌ستان، که‌سه‌که هێشتا هه‌ست به ماندوێتی ده‌کات. ئینزۆمنیا حاڵه‌تێکه که جگه له‌وه‌ی کار ده‌کاته سه‌ر وزه‌ی جه‌سته و جه‌وی که‌سه‌که، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی ڕۆژانه و چالاکی سه‌ر کاریش ده‌بێت.
ڕێژه‌ی پێویستی خه‌وتن له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی، که‌سانی پێگه‌شتوو ڕۆژانه به لایه‌نی که‌مه‌وه پێویستیان به حه‌وت بۆ هه‌شت کاتژمێر خه‌وتن هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی توشی بێخه‌وی ده‌بن، له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک یان هه‌فته‌یه‌ک توشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن، ئه‌مه‌ش زۆرجار پاش رودانی دۆخێکی نه‌خوازراو یان ترۆمایه‌ک ڕووده‌دات. به‌ڵام که‌سانێکیش توشی بێخه‌وی درێژخایه‌ن ده‌بن که ڕه‌نگه مانگێک و زیاتر بخایه‌نێت. بێخه‌وی هه‌ندێکجار هۆکاری تری له پشته‌وه نییه و هه‌ندێکجاریش به هۆی نه‌خۆشی یان ده‌رمانی تره‌وه ڕووده‌دات.
نیشانه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی بریتین له، خه‌ولێنه‌که‌وتن، خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی شه‌وان، زوو له خه‌و هه‌ستان له به‌یانیاندا، هه‌ست به باشی نه‌کردن پاش خه‌به‌ربوونه‌وه، هه‌ستکردن به شه‌که‌تی له ڕۆژدا، نائارامی، خه‌مۆکی و قه‌له‌قیش هه‌ندێکجار له‌گه‌ڵیدا ڕووده‌ده‌ن.
گه‌ر ئینزۆمنیا یان بێخه‌وی بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی کار بکاته سه‌ر ژیان و چالاکی ڕۆژانه‌ت، پێویسته سه‌ردانی پزیشکی پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان بکه‌ن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هۆکاره‌کانی توشبوون به بێخه‌وی، سترێس، گه‌شتکردن و گۆڕانی خشته‌ی کارکردن، ناڕێکی له به‌رنامه‌ی خه‌ودا، یان نان خواردنی زۆر له شه‌واندا پێش چوونه ناو جێگا، ئه‌م هۆکارانه ئه‌بنه هۆی توشبوون به بێخه‌وی کورتخایه‌ن. به‌ڵام بوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانی وه‌ک قه‌له‌قی، خه‌مۆکی، سترێسی پاش ترۆما و ده‌رمانی خه‌مۆکی و ڕه‌بوو و زه‌خت هه‌ندێکجار ده‌بنه هۆی توشبوون به بێخه‌وی درێژخایه‌ن. هاوکات نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک ئازاری درێژخایه‌ن، شه‌کره، ڕه‌بوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆکی گه‌ده و شێرپه‌نجه کۆمه‌ڵێک هۆکاری ترن بۆ توشبوون به ئینزۆمنیا. خواردنه‌وه‌ی زۆری کحول، جگه‌ره‌کێشان و قاوه‌ش له شه‌واندا ده‌بنه هۆی که‌مخه‌وی.
بێخه‌وی زۆرجار لێکه‌وته‌ی خراپی هه‌یه و کار ده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ. بۆیه له کاتی بوونی ناڕێکیدا، ده‌بێت سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکه‌یت و چاره‌سه‌ری بێخه‌وییه‌که‌ت بکه‌یت.