١ ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

ئەحمەد محەمەد سەعید 30/04/2020


بەشی یەکەم
لەم وتارەمدا دەمەوێت قۆناغی مێژوویی ڕۆژی  ١ ی ئایار و تێپەڕبوون و دروستبوونی بەشێوەیەکی قۆناغبەند و فاکتەری ڕۆژی جیهانی کریکاران بخەمەڕوو .
 پاشخانی ١ ی ئایار دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم نەک کۆتاچارەکی سەدەی نۆزدە .
 لەنێوان هەرسێ وڵاتی ( ئەمریکا ، کەنەدا ، ئوسترالیا ) پێش چەند ساڵێک لەڕۆژی بەجیهانی ناساندنی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ،  لەسەدەی نۆزدە بەشێوەیەک کرێکار لەڕێگای کاری زۆرەوە لەشیکاگۆ بەزۆری هێزو پینەدانی حەقدەستی تەواو لەگەڵ کارکردن بۆماوەیەکی زۆر لەڕۆژدا ، جوڵانەوەی کرێکاری بەتایبەت لەهاملتۆن کەناسراوە بەجوڵانەوەی ( هەشت کاژێر کارکردن ) سەری هەڵدا .
یەکەم یادکردنەوەی جەژنی کرێکاران لەئوسترالیا لەڕێکەوتی ( ٢١ / ٤ / ١٨٥٦ ) بوو ، پاشان بەرەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆشت ، لەڕیکەوتی  ( ٥ / ٩ / ١٨٨٢ ) لەنێۆرکیش ئاهەنگی جەژنی کریکاران  سازکرا ، دەکرێت بڵێین ئەو ڕۆژە یەکەم جەژنی کرێکاران بوو لە ئەمریکا . 
کەنەدا
بەهۆی داواکردنی مافەکانی کریکاران لەوڵاتی کەنەدا ، دەسەڵاتداران ناچار بوون لەساڵی ( ١٨٧٢ )  یاسایەک دەربکەن کەلەبەرژەوەندی چینی کریکاران و باشترکردنی ژیانیان بوو  بەناوی ( یاسای یەکێتی بازرگانی )  ئەم یاسایە بۆ کرێکاران نرخ و بەهای تایبەتی خۆی هەبوو لەوەدا بەیاسا ڕێگەی بەکرێکاران دەدا کارو چالاکی خۆیان ئەنجام بدەن و مافی جوڵەو چالاکی ڕێکخراوەییان هەبێت .
لە ١ ی ئایاری ساڵی ١٨٨٦ لەشیکاگۆی ئەمریکاو پاشان لەتۆرینتۆی وڵاتی کەنەدا بەئامادەبوونی ( بیتر ماکغوایر ) سەرۆکی کرێکارانی ئەمریکا ئاهەنگی جەژنی ١ ی ئایاریان سازکرد ، بەئامادەبوونی زیاتر لە چوارسەد هەزار کریکار بەڕێوە جوو ،لەبەر ستەمی خاوەنکار و حکومەت لەبەرانبەر پێنەدانی مافەداراییەکانیان و زۆری کاژێری کارکردن دەستیان بەمانگرتنکرد ، دروشمی سەرەکی مانگرتوان ( هەشت کاژێر کارکردن ، هەشت کاژێر نوستن ، هەشت کاژێر پشوو ) بوو.
  بەداخەوە مانگرتنەکەو جەژنی کرێکاران بەشێوەیەکی تراژیدی کۆتایی هات ، بەڵام مانگرتن و گردبوونەوەکە بێبەرهەم نەبوو 


ئەحمەد محەمەد سەعید 
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی 
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان