ئایا چارەسەر لەبەغدایە ؟!
به‌شه‌به‌حاڵی خۆم هیچ رۆژێك جیاوازیم له‌نێوان هیچ نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بێكدا نه‌كردوه، چه‌ند هاووڵاتیه‌كی كوردم خۆشده‌وێت وه‌ك هاوزمانی خۆم، هه‌مان خۆشه‌ویستیم وه‌ك مرۆڤێك بۆتورك و فارس و عه‌ره‌ب هه‌یه، وه ته‌مه‌نام ده‌كرد عیراق ببێته عیراقی هه‌مووان به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای 2003 ه‌وه كه قۆناغێكی تازه‌ی سیاسی بوو، له‌دوای هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زینانه ده‌ركه‌وت عیراق هی هه‌مووان نیه.
وه‌ك روونه له چل ساڵی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو ململانێ سیاسانه‌ی هه‌بوون، هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك بووه هێنده له‌سه‌ربازگه‌یه‌ك چووه، هێنده شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه روخاو سه‌دام و سه‌رانی له‌ناچوون، هه‌رچه‌ند ئه‌وه چاوه‌ڕوانیه‌كی دڵخۆشكه‌رنه‌بوو، چونكه هه‌زاران كه‌سی تر هه‌ن كه هێشتا به‌چاوی سه‌دام و به‌عسیه‌كان له‌كورد ده‌ڕوانن، به‌وانه‌شی كه خۆیان به‌دۆستێكی نزیكی كورد زانیوه‌و له‌ساته سه‌خت و دژواره‌كاندا تاكه په‌ناگه‌یان هه‌ر كوردستان بووه.
هه‌رچه‌ند ده‌بوو پێشتر بیر له‌وه بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستاشدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت كیانێكی به‌هێزتربێت و چیتر ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و فشاره به‌رده‌وامانه‌ی به‌غدا نه‌ڕه‌خسێنێت، ده‌بێت ده‌ست بۆ رێكخستنه‌وه‌و شه‌فافكردنی چه‌ندین سێكته‌ری گرنگی ئابوری ببات، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاری ده‌ره‌وه ده‌بێت یه‌كه‌مجار ماڵی خۆت رێكبخه‌یت و له‌ناوخۆدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت ده‌ست بۆ چاكسازی ریشه‌یی به‌رێت، وه‌ك:
- رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان و شێوه جۆراوجۆره‌كانی داهات، هاوكات شه‌فاف بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات پشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، رێكخراوه‌كانی بواری شه‌فافیه‌ت و چاكسازی چاوه كراوه‌تر بن و دڵنیایی زیاتر دروست بكات، و پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌بن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری شه‌فاف هه‌بێت، له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌شه‌فافی كار بكات و ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی و دانانی كه‌سانی نه‌شیا ره‌تبكاته‌وه‌و حكومه‌ت به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر به‌رێت، تاكو خه‌ڵك له‌وه دڵنیابێت و له‌كاتی قه‌یرانه‌كان و سه‌ختیه‌كاندا پشتیوان و هاوكاری حكومه‌ت بن.
- لیستی موچه رێكبخرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌زاران هه‌زار موچه خۆرانه‌ی بندیوار ده‌ربكرێن، ره‌وانیه فه‌رمانبه‌رێكی راسته‌قینه شه‌وو رۆژ له‌ده‌وام بێت و دڵسۆزانه كاره‌كانی بكات و روبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه، كه‌چی موچه‌كه‌ی ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه كه‌س نازانێـت له‌چ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌ن هه‌مان ئیمتیاز‌و هه‌مان موچه‌یان هه‌بێت و مانگانه یان ساڵانه له‌رێگه‌ی وه‌كیله‌كانیانه‌وه موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
- كۆی باج و داهاته ناوخۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌چوارچێوه‌ی پلانی ئابوری و دامه‌زراوه‌ی رێكبخرێنه‌وه‌و پڕۆژه‌ی چاكسازی كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان خاوه‌ندارێتیان كرد رێكبخرێته‌وه‌و كار بكرێت، كه ده‌بێـته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌ت.
- ده‌ستی به‌رپرسان و خه‌ڵكی جۆراوجۆر له‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی بازار‌و داهاته سنوریه‌كان و بازرگانیه نایاساییه‌كان ببڕدرێت و پاوانخوازی و قۆرغكردنی بازاڕ كۆتایی پێبهێنرێت، هاوكات بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم ببوژێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته، حكومه‌ت ده‌بێت راستگۆیانه تر‌و دامه‌زراوانه‌تر ره‌فتار بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سانی شاره‌زاو لێزان بهێنێته مه‌یدانه‌كه‌وه تاوه‌كو به‌وتوێژو به‌رنامه‌ی تۆكمه دۆخه‌كه رێكبخرێته‌وه، ناكرێت هه‌موو جارێك خه‌ڵك له‌دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی بێت، به‌زمی به‌غدا تاكو بمانه‌وێت به‌م شێوه‌یه، بۆ ره‌وینه‌ی ئه‌و كێشه‌و مه‌ترسیانه پێویسته خۆمان ماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه‌و به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌بین.
بۆخۆم پێموایه كه هه‌موو نه‌وت و گازی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌غداد رۆژێك له‌رۆژان داوا ده‌كات باره‌گاكانی ئه‌من و ئیستخبارات به شێوه‌ی تر بێنه‌وه كوردستان، له‌داهاتووشدا داوا ده‌كات باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به‌ناوی مه‌نزومه‌ی به‌رگری باره‌گاكانیان له‌شوێنه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌فه‌سێك به‌م جۆره بیه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكات بێئه‌نجام لێی ده‌رده‌چین.
چاره‌سه‌ره‌كه ته‌نها له‌ناوه‌وه‌یه، كه‌كورد ده‌بێت به‌ئیراده‌ی به‌هێز چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆی بكات، ئه‌و كارته‌ی له‌ده‌ستی به‌غدایه ده‌ربهێنێت و چیتر به‌شداریمان له‌به‌غدا به‌شداریه‌كی سیاسی بێت، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌و ئیمكانیاته كه‌مه‌ی هه‌بووه توانراوه له‌هه‌رێم شتێك بینابكرێـت، به‌ڵام ئه‌وان كه زیاتر له 80% بودجه‌ی عیراق به‌ده‌ستی بووه، نه‌یانتوانیوه گه‌شه به‌ناوچه‌كانی خۆیان بده‌ن، كاتێكیش به‌راوردێكی ناوچه‌كانی هه‌رێم و باشوری ناوه‌ندی عیراق بكه‌یت ده‌بینینین كه پێشكه‌وتنه‌كان له‌هه‌رێمدا باشتر‌و گرنگتربوون، له‌كۆتاییدا مه‌نتق نیه جوانیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه به‌راورد بكه‌ین، ده‌بێت داوا‌و داخوازایه‌كان له‌گه‌ڵ داوا‌و داخوازایه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌راورد بكه‌ین، كه ئایا ئه‌وه‌مان كردوه، نه‌خێر به‌گه‌وره‌یی نه‌خێر.