كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری جیهانی

کەمال محەمەد 04/04/2020



لەئێستادا دوپرسی گرنگ زۆرینەی جیهانی داگیركردوە،كەئەوانیش قەیرانی ئابوری و كۆرۆنایە،ئەگەر تاقیگەی مێژوو بگەرێین دەبنین لەدوای سەدەی شانزەیەمەوە چەندین قەیرانی ئابوری جیهانی گرتۆتەوەلەوانە بێبازاری گەورەو  شۆكی نەوتی یەكەم و دوەم و قەیرانی دارایی ١٩٨٧ و چەندان قەیرانی دارایی دیكە ئەمڕۆكەی سیستەمی لیبرالیزم تەنها ئامانجیان بەدەستهێنانی زۆرترین قازانجەو ئەوەی پەیوەندی بە پێویستییە ژیانییەكانی كۆمەڵگاو مرۆڤەوە هەیە نییەتی و سەرجەمی مرۆڤایەتی كردوە بە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زۆرترین قازانج ،

ئەمڕۆكەی مرۆڤایەتی روبەروی سیستەمێكی لیبرالیزمی چاو برسی ئانتی كۆمەڵگا و ئانتی مرۆڤ و ئانتی سروشت بوەتەوە كە نزیكەی نیوەی كۆمەڵگای خستۆتە نێو بێكارییەوە،لەلایەكی دیكەوە بچوككردنەوەی زانستی كۆمەڵگا بۆ مۆدێلی ئابوری و جیاكردنەوەی ئابوریش بۆ ئانالیزمی سیستەمی سەرمایەداری  ئەو قەیرانە ئابورییە سیاسییەیە كەسەرجەم زانستی كۆمەڵگای خستۆتە نێو قەیرانەوە كە راستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر قەیرانی كۆرۆناو ڤاكسینەكەی دروست كردوە وەك لەوئەوروپادا بینرا كە خۆپارێزی و تەندوستی مرۆڤییان لەدوای سێكتەر و بەرژەوەندییە ئابورییەكانەوە دانابوو ،

ڕێگریكردن لە ئازدای هاتۆچۆ لە جێهاندا زیاتر كاریگەری لەسەر پرەنسیبەكانی لیبراڵیزەیشن و ئابوری داناوە لەسەردەمی كۆرۆنادا و بەدرێژەكێشانیشی قەیرانێكی گەورەو درێژخایەن ڕوبەروی جیهان ئەكاتەوەبەجۆرێك كە كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی ئابورییەكەی زیاتر بێت لە تەندروستییەكانی بەجۆرێك كە هەرسێ جەمسەری ئەمریكی و ئەوروپی و ئاسیا لەدوای قەیرانی ١٩٨٧ ەوە یەكەمین و سەختترین قەیران بێت كە بەخۆیەوە بیبینێ ،بۆیە كۆرۆنا ڤایرۆس ئابوری جیهانی بۆ ڕێژەی ١،٦% دابەزاندوە بۆیە شیكەرەوەكانی پەیمانگای  investment black rock  بروایان وایە كە كۆرۆنا ڤایرۆس گورزێكی كوشندەیەو هاوشێوەی كارەساتێكی سروشتی سنورە بەرفراوانەكان ئەگرێتەوە  كە ڕەنگە دواجار دەستێوەردان و باجێكی سیاسی و ئابوری زۆری پێویست بێت بۆ دەربازبون لێی  .

گریمانەی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو جەنگی ساردی نێوان زلهێزەكان یەكێكە لەو ئەگەرە بەهێزانەی سیستەمی لیبرالیزمی كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر سیاسەت و ئابوری و بۆرسەو نرخی نەوت هەیە دواجاریش ڕێژەی دانیشتوان لەسەر گۆی زەوی ،بەڵام مەترسییە گەورەكە ئەوەیە كە دارێژەرانی سیاسەتی ئابوری جیهان  نەتوانن بەر بە دەرهاویشتە تەندروستی و ئابورییەكانی بگرن  و بەسنورداركردنیشی تەنها ماوەی قەیرانەكانی پێ درێژە بدەن  و ئەو جیهانەی تێی ئەكەون زەحمەتتر بێت لەوەی پێشوو ،چونكە ماوەی قەیرانەكە وەستاوەتەوە لەسەر ئەوەی چۆن ڕوبەروی ببنەوە و هەر هەڵەو كەموكوڕییەكیش تەمەنی قەیرانەكەو ڤایرۆسەكەش درێژتر ئەكاتەوە .