جیاوازی زاناکانی ئەوان و زاناکانی ئێمە
هه‌مو یاساكانی ژیان بۆ خزمه‌ت مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ دانراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ شكۆمه‌ندترین و پیرۆزترین بونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌ویه.
زۆر جار پیاوانی ئایینی ئیسلام سوكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كه‌ن و سنوری خۆیان ده‌به‌زێنن ، ئێمه ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م سوكایه‌تیانه دابنێین ، هه‌روه‌ها پێویسته لایانی په‌یوه‌ندیداریش سنورێك بۆ پیاوانی ئایینی دابنێت، چونكه پیاوانی ئایینی هێڵی سور نین.
پیاوان و زانایانی ئایینی ده‌بێت له خزمه‌ت مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدابن و ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن شتێكی باشمان پێشكه‌ش بكه‌ن ، با به‌ره‌و ئاقارێكی خراپمان نه‌بن و نه‌مان كه‌ن به دوژمنی یه‌كتری.
زاناكانی ئه‌وان كاره‌بایان داهێناوه ، زاناكانی ئێمه‌ش له تاریكی‌دا ده‌ژین !
زاناكانی ئه‌وان گه‌یشتنه سه‌ر مانگ، زاناكانی ئێمه‌ش تاكو ئێستا بۆیان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه زه‌وی خڕه یان نا !
زاناكانی ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌ریخ ژیان بۆ مرۆڤ دابین بكه‌ن، زاناكانی ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن له دۆزه‌خدا شوێنمان بۆ دابین بكه‌ن !
زاناكانی ئه‌وان ته‌كنه‌لۆژیایان داهێناوه، زاناكانی ئێمه‌ش نه‌فره‌ت له زاناكانی ئه‌وان ده‌كه‌ن و كه‌چی ته‌كنه‌لۆژیاكانیشان به‌كارده‌هێنن !
زاناكانی ئه‌وان هێڵی سورنین و هه‌مو كه‌س بۆی هه‌یه ره‌خنه‌یان لێبگرێت، زاناكانی ئێمه‌ش هێڵی سورن و تاوانه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یان لێبگریت!
زاناكانی ئه‌وان له‌خه‌م خۆری مرۆڤدان و خۆشگوزه‌رانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن ،و ژیانیان كردوو به به‌هه‌شت ، زاناكانی ئێمه‌ش به‌ناخی ئه‌رزا ئه‌مانبه‌نه‌خواره‌وه و ژیانیان لێ كردوین به دۆزه‌خ !
زاناكانی ئه‌وان رێز له مرۆڤ ده‌گرن و مرۆڤ له‌لایان به به‌هایه ، زاناكانی ئێمه‌ش خه‌ریكی ته‌كفیركردن و سوكایه‌تی پێكردنمانن !
زاناكانی ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرایه روحیان ده‌كرده به‌ری رۆبۆته‌كانیان، زاناكانی ئێمه‌ش هه‌تا بۆیان بكرێ مرۆڤ ناشرین ده‌كه‌ن و فه‌توای كوشتنی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ن !
زاناكانی ئه‌وان به دوای زانسته‌وه‌ن و مرۆڤیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه به زانست و هه‌مو كارئاسانیه‌كمان بۆ ده‌كه‌ن تاكو به‌خۆشگوزه‌رانی ژیان به‌سه‌ربه‌رین، زاناكانی ئێمه‌ش سه‌رقاڵی به‌درۆخستنه‌وه‌ی یه‌كترین و ئیسلامیان كردوه به هه‌زار پارچه‌وه و هه‌مو كارئاسانیه‌كمان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ته‌كفیركردنی یه‌كتری و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كێنه له نێوانمان و داخستنی ده‌رگای به‌هه‌شت له‌سه‌ر یه‌كتر و ناردنی یه‌كتری بۆ دۆزه‌خ !
زاناكانی ئه‌وان خواناپه‌رستن و ده‌یناسن، زاناكانی ئێمه‌ش خوا ده‌په‌رستن و نایناسن !