وتار

کەمال محەمەد

عێراقی كۆمیۆناڵ یان پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی

10/02/2020



لەم سەردەمەی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریدا بەشێوەیەكە كۆمەڵگا لە نرخە پیرۆزەكانی دور خراوەتەوەو ڕێگای بۆبەرژەوەندی خوازی زلهێزەكان و تەنانەت كۆی ئەو حكومەتە یەك لە دوای یەكانە كردۆتەوە كە  ئێمە لێرەدا مەبەستمان لێی عێراقە ،پەراێزخستن و دورخستنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا  لەئابورییەكی كۆمیۆناڵی دیموكراتیك هۆكارە بۆ ئەوەی ئیدی ئەو كاتانە بێتە ئاراوە كە هەموو ئەو كێشانەی لەڕۆژی ئەمڕۆكەدا بە چارەسەر نەكراوی بمێنێتەوە ،ئەمڕۆكە لە كاتێكدا كە خۆپیشاندەرانی عێراق دەستیان بە تاوتوێكردن و دەرەنجامگیركردنی نرخاندنەكانی خۆیان كردوە و دەركیان بەو راستییە كردوە كەهەر كێشەیەك چارەسەری لەناخی خۆیدا هەڵگرتوە ،بۆیەشەپۆلێكی نوێیان لە ناڕەزاییەكانیان دەست پێكردوەو پێیان وایە ئەوەی وایكردوە لە رابردو مافەكانیان لەدەست بدەن ئەمڕۆكەشیان پێ لەدەست ئەدات و كە مەبەست لێیان ئەو سیاسی و پارتە سیاسییانەن كە كە بەشدار بوون لەدارشتن و بەرێوەبردنی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و دەستیان هەبوە لە نەژاد پەرەستی و نەتەوە پەرەستی گەلانی عێراق و نەگەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵ .

عێراقی ئەمڕۆ و كێشە كەڵەكەبوەكانی دەرخەری ئەوە كە ئەم وڵاتە لە مێژە ئەو چانسەی خۆی لەدەست داوە كە لە میانەی ریفۆرمەوە خۆی ڕاست بكاتەوەو دوچاری وێرانكارییەكی درێژ خایەن بۆتەوە و هاوێشتەیەكی ئازاد و یەكسانی نەكردوە بە حەقیقەتێك بە بەرگی كۆمەڵگادا و بەشێوەیەكی ئازاد و یەكسانی  پەرە بە خواست و مافەكانیان بدرێت و هاوبەشێتیان پێ بكرێت ،خۆپیشاندەرانی عێراقی ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو هەمو قوربانییەی كە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی پێداوە ئەیانەوێت بە بەردەوامیدانیان ئەوە بسەلمێنن كە شۆڕش و شۆڕشگێرێتییەكەیان بۆ بەدەست خستنی مافەكانیان نەمرەو ئەمجارەیان كە ئەڵێت كلتوری خۆرهەڵاتی ناوین كلتوری ئاوێتەكردنی فیكرو وتەو كردارە لەو لایەنەوە دەوڵەمەندن و  بەگێڕانی ڕۆڵی مێژوویی خۆیان ،خۆیان لەنێو كۆمەڵگایەكی حەقیقەتدا بنیادبنێن .

زەینی خۆپیشاندەرانی عێراق پڕە لە یۆتۆپیاكانی ئازادی ،ئەمەش دەرهاویشتەی هەلومەرجە سەختەكانی ژیانیانە كە ناعەدالەتی و نابەرابەرایی و فۆرمە جیاجیاكانی ستەم بوە،ستەمێك كە دەرهاویشتەی فۆرمە دەسەڵاتخوازەكانی مۆبیلیزەكردنی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئابوری گەلانی عێراق بوە ،ئەوەی گەلانی عێراقی لەم خۆپیشاندانانەدا كۆكردۆتەوە رەخنەكردن و بینینی نەهامەتییەكانیانە بەدەست ئەو هێزانەی كە جیاوازی ریشەیی خستۆتە نێوانی كۆمەڵگاوە .

روناكی خستنەسەر مۆركە عەقڵانییەدۆگماتیزمەكەی پارتەكانی عێراق و پێداگرییان لەسەر ئازادی وەك بەهایەكی وجودی راستەقینە لەفۆرم و رواڵەتدا ئەمە فەلسەفەی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئەمڕۆكەیە بۆ گەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵی دیموكراتیك  تەواو نزیك دەكاتەوە هەرئەمەشە دواجار  دۆگمایی عەقڵی پارتە سیاسی وسیاسییە پۆپۆلیستەكانی لەسەبەتەی مێژوودا ئەنێت و دوبارە دینامیكییەت و ژیان و بزاوت و ئەنتی دیتێرمنیسم كۆیان ئەكاتەوە لە عێراقێكی كۆمیۆناڵی دا .

جیاكاری دروستكرن لەنێوان خەڵك و بەرجەستە كردنی جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینزاو كلتورییەكان چەقۆیەكی ژەهراوی دەستی ئەو سەركردە سیاسی وپارتەسیاسیانەیە كەلەدژی گەلانی عێراق بەكاریان هێناوە و تاڕادەی ئامادەییان لەبۆتەی شەری نیابەتی وڵاتاندا ،كەئامانج لێیان تەژی كردنی گیرفانە بازرگانیی و سیاسییەكانی وڵاتان و خۆیانن ،بۆیەگەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵ كاتێك بەدی دێت كە هەستی میسۆلۆژی و ئیرادەی ئازادی هەرگیز ڕام ودەستەمۆی ئەوانەی كەهۆكاری ئەمڕۆكە بون نەكریت كەئایینیان موتوربەی بەرژەوەندییەكانیان و نابەرابەرایی سیاسی وكۆمەڵایەتی مۆبیلیزەكردنی كۆمەڵگا بەكارهێناوە ،بۆیە پێویستە و ئەركە چیدیكە گەلانی عێراق بەتەواوی پێكهاتەكانیەوە لەرێگەی هێزی باوەڕی خۆیەوە بۆ وەبەرهێنانی ڕۆحیانەتێكی ڕاستینەیی بەرەنگاری ئەو بیرە دروستكراوە ئۆرسۆدۆكسیانە ببێتەوە كە دەچێتە خزمەتی پەرتەوازەیی و زیاتر بەریەك كەوتنی سیاسی و چینایەتی و كۆمەڵایەتی و ستەمی كۆمەیەتیشەوە تاڕێگر بێت لە پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی عێراق بەدەست ئەو هێزانەی كە بەرژەوەندییەكانیان عێراقی ئەمڕۆكەی هێناوەتە ئاراوە .

وتاری زیاتر

كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری جیهانی

کەمال محەمەد

جەنگەكە لە كۆرۆنا ئەبەینەوە

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و زاڵبون بەسەر ترسدا

کەمال محەمەد

كۆچی هاونیشتمانیان و بێ باكی دەسەڵات

کەمال محەمەد

حكومڕانی و فیكری فاشیزم

کەمال محەمەد

جوگرافیای عێراق و گێژاوی ٢٠٢٠

کەمال محەمەد

نسار مستەفا

حكومه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا

هاوکار فایەق

فیلم و خەیاڵی تەكنەلۆجی بۆ دەبنە ڕاستی

هاوکار فایەق

جەنگی ماسكیش بەڕێوەیە

هاوڕێ توانا

سەبری میللەت و جەبری حکومەت !

فەریق حەبیب

كۆرۆنا چی‌ به‌ سه‌رمایه‌دارو پیاوانی‌ ئاینی‌ وت؟

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری جیهانی

ئەحمەد محەمەد سەعید

کۆرۆنا و یاسای کار

نەشوان ئەحمەد سەعید

ھەرێم و کۆرۆنا

شوکریە فەتاح

لە سەردەمی کۆرۆنادا منداڵەکانتان لەبیر مەکەن

سەروەت تۆفیق

ئایا هەرێمی كوردستان بە پێی یاسا لە بارودۆخی لە ناكاودایە ؟!

ماجد خەلیل

کۆتایی مێژوو یان کۆتایی ئەمەریکا!

سەروەت تۆفیق

کەرەنتینە؛ کتێب و بیرکردنەوە ... ؟!

هاوکار فایەق

ئایا كۆرۆنا ڕێی پێگیراوە ؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

کۆرۆنا و کار و کرێکار

کەمال محەمەد

جەنگەكە لە كۆرۆنا ئەبەینەوە

هاوکار فایەق

بازاڕی ئۆنلاین لەسەردەمی كۆرۆنادا

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکار لەسێیەمین کۆنفراسی کۆمەڵەو چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی

شاناز هیرانی

قسەیەک لەبارەی فێمینیزمەوە

محەمەد فاتیح

​جیاوازی زاناکانی ئەوان و زاناکانی ئێمە

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

دیاردەی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان

هاوکار فایەق

شارەوانیەكانی هەرێم بێ ئاگان لە كۆرۆنا