مارك ڕوتتە و پاسكیلەكەشی دەبێـت سوپاسگوزاری دیموكراتی بن

هاوکار فایەق 23/01/2020


ن: هاوكار فایەق
چەند ڕۆژێكە سەرۆك وەزیرانێكی وڵاتێكی ئەوپەڕی دیموكراتی تێدا باڵادەست، بۆتە قسە وباسی نێو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، هەریەكە و بەجۆرێك لێكدانەوەی بۆ دەكات .
گرتە ڤیدیۆییەك بڵاوبۆتەوە كاتێك سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا بەپاسكیلەكەی دەچێـتە پاركینگێكی پاسكیل، كە لەلایەن پەنابەرێكی كوردەوە سەرپەرشتی دەكرێت، هەر بەبینینی یەكسەر دەست دەكات بەستایش و پیاهەڵدانی مارك ڕوتتە.
گەر بەشێوە یاساییەكەی سەیری بكەین هەركەسێك پاسكیلەكەی پاركینگ بكات گەر سەرۆك وەزیرانیش نەبێـت ئەوا دەبێـت بە و ڕۆتینەدا بڕوات ، پەنابەرە كوردەكەش بەبینینی ڕوتتە دڵخۆش دەبێت و دەڵێت من بەرپرسی وام دەوێـت و ئەمەیە سەرۆك وەزیران جا نازانم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانیەتی یاخود كچەكانی دەوروبەری .
مەرج نیە هەركەسێك بەپاسكیل بڕواتە نێو خەڵكەوە ئیتر ئەوە كەسێكی باشە و بێكەم وكورتییە و بەكارەكانی خەڵكی ڕازیكردوە، گەر پرسیار لەهۆڵەندیەك بكەیت هەزار عەیب و عار لەسەرۆك وەزیران دەدۆزێتەوە ، بەڵام تۆ كە لەچاوی پەنابەرێكەوە سەیری سەرۆك وەزیران  دەكەی ئەوە تۆزێك جیاوازی هەیە بۆیە بەكوردستان بەراوردی دەكەی.
لەكوردستانی خۆشمان چەندین بەرپرس هەبوە كە بەپاسكیل چۆتە نێو خەڵكەوە و بەردیشی نەخستۆتە سەر بەرد.
مارك ڕوتتە سەرۆك وەزیرانی وڵاتێكە كە لەدیموكراتیدا ئەوسەری دیار نییە، ئیتر پاسەوان و كەژاوەی ئۆتۆمبێلی بۆچی لەگەڵ بێـت ، گەر هەیبَت عەیبەیە ، ئەوە دیموكراتی و خەڵكە دیموكراتخوازەكەیە وایكردوە پارێزراو بێت و كەسانێك پێی سەرسام بن ئەگین هیچ ئازایەتی ئە ونیە كە ئاوا هەڵسوكەوت دەكات.
خاڵێكیتر ئەوەیە بەرپرسانی كورد بەراورد دەكەن بەهۆڵەندا و وڵاتانی دیموكراتی ئەی بۆ بەراوردی ناكەی بە و وڵاتانەی كە بەناوی دیموكراتییەوە دیكتاتۆرێكی تەواون، گەر مەسەلەكە پاسەوان و كەژاوەی ئۆتۆمبێل بێـت، ئەوا دەتوانین چارەسەری بكەین بەڵام كێ دەتوانێت ئاستی دیموكراتی و هۆشیاری كۆمەڵگەی كوردستان بگەیەنێـە ئاستی دیموكراتی و هۆشیاری كۆمەڵگەی هۆڵەندا؟ ئەوەیە جیاوازیە سەرەكیەكە
ئێمە و بەرپرسەكانیش لەوڵاتێكدا دەژین كە تا ئێستاش چەك تێیدا باڵادەستە و هەر ڕۆژە و بەجۆرێك كەسێك دەكوژرێَت
سەرۆكی توركیا كاتێك دێتە نێو خەڵكەوە 400  ئۆتۆمبێل و٣٠٠٠  پاسەوانی لەگەڵدایە وڵاتەكەشی بەدیموكراتیخواز ناو دەبات ، سەرۆكی ئەمریكا كاتێك دەچێتە شوێنێك بە پیشكەوتوترین سیستەمی بەرگری تەكنەلۆجیای سەردەم و فڕۆكەی جەنگی پارێزگاری لێدەكرێت و چەندین سەرۆكیتر و چەندینیتر ، خۆ ئەمانەش هەر بەرپرسن و لەوڵاتانی دیموكراتیشدا دەژین .
گەر بەراوردكردنە بەراوردكردنێكی مەنتق بوایە ئەوا زۆر باشتر بوو، نەك بەراوردی كەژاوەی ئۆتۆمبێل و پاسەوان 
هەموو وڵاتێك بۆ گەشتن بەدیموكراتی ڕأستەقینە دەبێـت هەندێك قۆناغ هەیە تێیپەڕێنێت، گەر بەراوردێكی خۆمان بكەین بەساڵانی نەوەدەكان دەبینین ئێمەش قۆناغێكی باشمان بڕیوەو تا دێت باشتریش دەبێـت.
سەرەڕای ئەوەی كە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەمو تاكێك بە بەر پرسەكانیشەوە ئەركی دەوڵەتە ئە و ئاساییشە دابین بكات ، لە و ڕوەشەوە لەچەندین وڵات باشترین ، مافی هەمو كەسێكیشە پاسەوانی لەخودی خۆی بكات ,جا بەرپرس بێت یان كەسانی ئاسایی ، بۆیە بەرپرسانی دیموكراتیخواز لەوڵاتانی دیموكراتی بەدەرنین لەهەڵە وعەیب وعار بۆیە  گەر بەراورد دەكەن لەنێو بەرپرسی و ئەوێ و ئێرەدا مەیكەن لەنێو دیموكراتی ئەوێ و ئێرەدا بیكەن چونكە جیاوازیە ڕاستەقینەكە ئەوەیە نەك مارك ڕوتتە ،