کرێکارو بڕیاری ژمارە 150

ئەحمەد محەمەد سەعید 19/01/2020


وەک لەیاسای کاری هەموارکراوی ژمارە ( 37 )  ساڵی  2015 لەمادەی ( 1 ) خاڵی شەشەم پێناسیکردووە ،دەگەینە ئەو تێگەیشتهنەی کەکرێکار هەر کاتێک لەژێر بەڕێوبەبەرێتی خاوەنکارێکی سروشتی یاخود مەعنەویدا کاریکرد ، ئەواهەڵگری سەرجەم خەسڵەتی کرێکارەو پێی دەوترێت کرێکار .
پێویستەئەوەلەیاد نەکەین ئەم پێناسە تەنها کرێکار لە کەرتەکانی ( تایبەت ، تێکڵاو ، هەرەوەزی ،کەرتی گشتی ) دا دەگرێتەوە .
 لەکەرتی گشتی وبەبڕیارێکی ستمەکارانەو بەمەبەستی سیاسی و ئابوری بە بڕیاری ژمارە ( 150 ) لەساڵی ( 1987 ) حکومەتی بەعس ناسنامەی لەکرێکاری کەرتی گشتی سەندەوەو ناسنامەی فەرمانبەری بەبەردا دابڕین ، بەبێ پێدانی ئیمتیازات وشایستەی دارایی ئەومافانەی هاوکارەکانیان وەک فەرمانبەر وەریان دەگرت ئەم چینەجگەلەلێسەندنەوەی مافی کرێکار بێبەشیشکران لەماف.
مافی کارکردن پارێزراوە نابێت هیچ کەس ولایەنێک ڕێگری لەکرێکار بکات یاخود بوارو مەودای کارکردن سنوردار بکات ، بەوپێیە سەرجەم هاوڵاتیان لەچوارچێوەی سنوری وڵاتدا لەهەر پارێزگایەک کاربکات بەبێ جیاکاری ( ئاین ، زمان ، ڕەگەز ، ڕەنگی پێست ) . 
بۆهەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە پێویستە هەنگاو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کاری ژمارە ( ٣٧ ) ی ساڵی ( ٢٠١٥ ) لەهەرێمی کوردستان بنرێت ، بەشێوازێک کە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران لەبەرچاوبگرێت تاکو ڕۆژانەی کرێکار بەجۆرێک بێت لایەنی کەمی پێداویستی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات ،  هاوکات بەهەموارکردنەوەی یاسای کار بوار  بۆسەندیکاکانی کرێکاران لەکەرتی گشتیشدا دەڕەخسێنێت لیژنەی سەندیکایی دروست و ڕێکبخرێت و شوناسی کرێکاریش بۆکرێکار بگەڕێتەوە.

کەواتەئەگەر لەکەرتەکانی پیشەسازی یان تەندروستی سەرجەم کەرتەخزمەتگوزاری وکەرتەبەرهەم هێنەکان ، هەرکەسێک لەژێر سایەی خاوەنکارێکی مەعنەوی یان سروشتی کاربکات ، هەڵگری بڕوانامەی ئەکادیمی زانستی وئەندازیایش بێت ولەکەرتی تایبەتداکاربکات حوکمی یاسای کاری بەسەردا جێبەجێدەکرێت و پێی دەوترێت کرێکار.


ئەحمەد محەمەد سەعید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی سەندیکاکانی کریکارانی کوردستان