وتار

کەمال محەمەد

حكومڕانی و فیكری فاشیزم

18/01/2020


فیكری فاشی پێی وایە حكومڕانی و دەوڵەت دور لە ئایدیای كۆبونەوەی نێو تاكەكانی كۆمەڵگا دروست ئەبێت ،هاوكات ئامانج و مەبەستیشی یەكناگرێتەوە لەگەڵ خواستی تاكەكەسی ،فیكری فاشی پێی وایە حكومڕانی  لەپێناو بەرژەوەندی تاكەكەسەكان دروست ئەبێت و بەڵام كاتێك بەرژەوەندی دەوڵەت و كەسەكان هاوتای یەك نەبوون ئەوا پێویستە كەسەكانی نێو ئەو كۆمەڵگایە لەبەرژەوەندیەكانی خۆیان خۆش بن لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا ،بەجۆرێك ئەركی قوربانیدانیان  بۆ ئەو سیستەمەی حكومڕانی ببێتە ئەركی ئەخلاقی لایان ،ئەمە فیكری فاشیزمە بۆ هەردو بەرژەوەندی دەوڵەت و كەسەكان  ،فاشییەكان دیموكراسییەت و سەرەوەری رەت دەكەنەوە و ئەو مافە بەڕەوایی نابینن بۆ تاكەكان كە جۆر و فۆرمی دەسەڵات دەستنیشان بكەن و وای بەڕەوا ئەبینن حكومڕانی و سیاسەتی وڵات بەرێوە بردن تەنها بەدەست كەمینەیەك بێت وەك ئەوەی تەنها بەوانە بكرێت و پێیان وایە بەشداری سیاسی تاك ل حكومڕانیدا پێویستە سنوری هەبێت .

سیاسەت بە مانا گشتییەكەی لای فاشییەكان بڕوا هێنانە بە یەك حیزب و یەك سەركردە ئەوان بڕوای بە فرە سەركردەیی و بیروڕای جیاواز نییە ،فاشیزم ئەو شاڵاوە سیاسییە بوو كە كرایە سەر ئەو تیۆریا سیاسییانەی كە لە سەدەی نۆزدەدا تەوەری سەرەكییان بریتی بو لە ئازادی و دیموكراسی. 

لەهەرێمی كوردستانیش خەریکە كاریگەری ئەو فاشیزمە دەردەکەوێت بەتایبەت کەلەدوای ڕاپەرینەوە گروپێک لەناو پارتە حوکمڕانەکان كەوتنە نوسینەوەی ئەو فیكرە لە حكومڕانییەیان كۆمەڵگای كەبەداخەوە خەریکە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بیركردنەوە و هەڵوێست  ژێستەكانی ژیانی ڕۆژانەماندا دەرئەکەوێت كە ئەتوانین ناوی لێ بنێین فاشیزمێكی کوردی نوێ  بە جۆرێك كە ئەم فاشیزمە لەناو چەمكە سۆسیۆلۆژی و سیاسییەكەیدا جیانەكراوەتەوە لەو میكرۆ سیاسییەی كە حیزب و سەركردە باڵاكان دروستیان كردوە .

ئێمەی هاوڵاتی لەهەرێمەدا لەسەر هێڵێكی هەڵهاتنداین كە لە ژیانەوە هەڵگەڕاوەتەوە سەر مەرگ ،كاتێك هێڵێكی ژیانیش بۆسەر مەرگ هەڵگەرێتەوە بێ گومان ئەكەوینە نێو بێدەنگییەكی پەتییەوە ،هەر وەك ئەو بێدەنگییەی كە ئێستا هەیە !ئێمە هەرێمێكی تۆتالیتارمان هەیە لەسەر بیری فاشیزم ئەمەش هۆكار بوە بۆ ئەوەی ڕێگا بە قبوڵی ڕەخنەو فرە حیزبی و جیاوازی بیروڕا نەدرێت و لەكاتی هەبو هەردەنگێكی جیاواز لەخۆیان كۆمەڵێك ئاستەنگ خراوەتە پێش  ئەمەش بەرهەم و ڕێگایەكە بۆ دیموكراتیزەبون قبوڵ نەكردن  و بەرهەمەكەشی هێنانەكایەی فیكری فاشیزم ئەبێت لە كایە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و حوكمڕانیشدا ،بۆیە كاتێك ئەڵێین لەهەرێمی كوردستان بیری فاشیزم بەدیاری كراوی ئەبینرێت لەكاتێكدایە كە جومگە هەستیارەكانی سیاسەت وحكومڕانی لەدەست چەند گروپێکی بچوکی چەند حیزبێكی دیاریكراو دا قۆرخ كراوە .

لەدوای فاشیزمی ئیتاڵی و نازیزمی ئەڵمانی چەندین جۆر لەفاشیزم لە جیهاندا فۆرمی خۆی وەرگرتوە  لەهەرێمی كوردستانیش سەرهەڵدانی ئەم بیرە خواستی پارتە سیاسیەكان بو  بۆ زیندو كردنەوەو ڕاگرتنی گیانێكی لاواز و نەتەوەیەكی شكستخواردو بەپێی سەردەم بۆ ئەوەی لەژێر ئەو فیكرەدا وەها نیشانی بدەن كەتەنها پەناگەو فریادرەسی بێ نەوایان ئەو پارتە سیاسی و سەركردانەن كە ئەیان گەیەنێت بە نەتەوەی شایستەو رەسەن و هۆكارە بۆ گەشتنی فاشیزم بۆ سەرو یاسا و بون بە خاوەنی  دەسەڵاتی رەها لەلایەن پارتێك و سەركردەیەكەوە وەك ئەوەی ئێستا لەم هەرێمەدا ئەبینرێت و پێیان وایە خواستەكانی ئەم هەرێمە تەنها لای ئەوان مەیسەر ئەبێت ،بەڵێ هەر ئەمەشە وایكردوە بیری فاشیزم تا ئێستاش 
 لایان ئایدۆلۆژیاو سیاسەتێكی بەهێز بێت بۆ هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگا  .

وتاری زیاتر

بێ باكی حكومەت و مانفێستی قەیرانەكان

کەمال محەمەد

سێ سەرۆكایەتی هەرێم و پێناسەیەكی ڕاست

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری جیهانی

کەمال محەمەد

جەنگەكە لە كۆرۆنا ئەبەینەوە

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و زاڵبون بەسەر ترسدا

کەمال محەمەد

عێراقی كۆمیۆناڵ یان پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی

کەمال محەمەد

‎گەرمیان خالید گڕاوی

‎ناڕازین ناشوێرین دەریببڕین!

نسار شیخ مستەفا

چاكسازییەكەی حكومەت بە كوێ‌ دەگات ؟

مامۆستا بورهان

حکومەت و حیزبەکان ئەگەر جدین لەبەرنامەی چاکسازی؟

دارەوان حاجی حامید

یەكێتی دەتوانێت وەك پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا خۆی نوێ بكاتەوە؟

نسار شیخ مستەفا

جەنگ و ململانێ‌ لە پێناو مانەوەدا

د. کۆیار شێرکۆ

دەروونناسە ئایدۆلۆژیستەكان

چێنەر شەرعی

ڕۆڵی کورد لەحکومەتی فیدراڵیدا

ماجد خەلیل

ئەو ڕۆژەی (دکتۆر یوسف) بوو بە سەرۆکی پەرلەمان!

فەهمی بورهان

کوردستان لەبەردەم ئاڵوگۆڕی ناوچەیدا

شاناز هیرانی

کێ ڕێگەی بە تورکیا داوە بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان؟

ماجد خەلیل

تورکیا بەیەکچاو سەیری (جاش) و (جەنگاوەر)ی کورد دەکات!

دارەوان حاجی حامید

ئابوری کوردستان بەرەو کوێ؟

د. کۆیار شێرکۆ

په‌روه‌رده‌ له‌ رۆژاڤا

پەیکار عوسمان

ژیان لە سەردەمی جنێویزمدا

ماجد خەلیل

کەڵبەی گورگە بۆرەکان و دوگی نەرمونیانی هەولێر!

سۆران نەقشبەندی

پایتەختی سەر کاغەز...

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

نسار شیخ مستەفا

بە كەیس كردنی گەندەڵی

نەشوان ئەحمەد سەعید

دۆخی كوردستان و راگەیاندنی سەركەوتن لە نیوزلەندا

ماجد خەلیل

تەزبیحفرۆشە دان ئاڵتونییەکەی بەردەم مزگەوتی گەورە!

د. کۆیار شێرکۆ

ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌یان نییه‌ نه‌خۆشییه‌که‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌؟