وتار

کەمال محەمەد

جوگرافیای عێراق و گێژاوی ٢٠٢٠

04/01/2020



روداوەكانی ئەمڕۆكەی عێراق سەلمێنەری ئەوەیە كە ئەم پارچە جوگرافیایە ڕێگا لەپێش دۆخێكی نەرێنی ئەكاتەوە كە خزمەت بەگەورەبونی گێژاوێك ئەكات كە دواجار نەتوانن خۆیان لەهەڵە گەورەكان ڕزگار بكەن و رەوشی ئەو گێژاوەش ڕۆشن نەكەنەوەو تێینەگەن كە لەم ساڵەدا لە چاوەروانیدایە ،بۆیە دورنییە هاوشێوەی  گۆڕانكارییەكانی مێژووی سەرمایەداری بكەوێتە نێو قەیرانێكەوە كەبەئاسانی و سەلامەتی لێی دەرنەچێت كاتێك لێكدانەوەی چەمكی كۆن كە دەڵێت سیستەم وشكەی بۆ بكرێت !.

عێراق لەبەردەم مەترسی و پێشبینیكردنی گۆڕانكاری و  وەرچەرخانی سیستەمی دوبارە دارشتنەوەی زلهێزەكانە بێگومان زۆربەی نیشانەكانی ئەمڕۆكەی عێراق نەیتوانیوە ڕۆڵێكی گرنگ و بەپرەنسیبی لەبەرژەوەندی گەل  لێ چاوەروان بكرێت ،بۆیەلەم چوارچێوەیەدا ئەگەر لە واتایەكدا مێژوو وانەگرتن بێت لە روداوەكانی رابردوو ئەوا پێویست بوو ئەم رەوشی قەیران و گێژاوەی لە ئارادایە چارەسەرییەكی ریشەیی بەدوادا هاتبایە تا جوگرافیای عێراق بەدور بێت لەدوبارە كەوتنە نێو قوفڵی داستانەتراژیدییەكانی مێژویی ئەم وڵاتەوە  .

ململانێیەكانی ئەمریكا و ئێران لەم ساتەی ئێستادا نیشانەی ئەوەیە كەهەریەك لەم دو وڵاتە بەدوای كارابون و هەژمونی زیاتری دەسەڵاتیان ئەگەرێن لە عێراق و ناوچەكەدا  و جوگرافیای وڵاتیان لەچاوەروانی  پێڕەوی شیكردنەوەی شێواندنە گەورەكانی هێشتۆتەوە ،بۆیە لەئەنجامدا ئەوەی لەسەر پێیان دەگرێ ئامرازەكانی هەمو جۆرە شەڕێكە  چ سەربازی بێت یاخود ئابوری ،

ئەوەی لەئەمڕۆكەی عێراقدا ئەگوزەرێ دوای نزیكەی سێ مانگ لەخۆپیشاندانە كۆمەڵایەتییەكانی گەلانی عێراق رەوشی ئەم وڵاتە هەنگاو بۆ ئەوە ئەهاوێژێ كە ئازادی و بەدەستهێنانی مافەكانی گەل وەكو فۆرمی پێشكەوتن و داخوازییە رەواكانیانەوە چیدیكە داكۆكی لەسەر نەكرێ ،هەرچی لایەنی خراپی ئەم بەلارێدانەیە ئەوەیە كە دەرفەتی گۆڕان بۆ كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوتر و رەتكردنەوەی ئەو هێزانەی هۆكاری قەیرانەكان بوون سنوردار بكات .

سەرەڕای گێژاو تەنگەژەی سیاسی و ئابوری و ئیداری  پێكەوە ژیانی ئاشتەوایی نێوان تایەفەو ئایین و ئەتنیكییەكان نەبۆتە هۆی بەدەستهێنانی ئازادی و سەرەوەری ودەسەڵاتێكی رەها لەعێراقدا،لە لایەكی دیكەشەوە دەست تێوەردانەكانی ئێران و ئەمریكا لەم وڵاتە لە پێناو پاوانخوازی خۆیان دور نییە گڕ لە خاكەكەی بەرنەدات .

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تا ئێستا سەركردەو كاربەدەستانی سیاسەتی سەرمایەدارییان بەگوێرەی قۆرخكاری و بەتاڵانبردن بەكارهێناوە كە ئەمەش یەكسانە لەگەڵ ئەو بۆچونەی ”براودەل” ، هەڵوەشانەوەی بواری ئابوری هەر كۆمەڵگایەكش  بەواتای هەڵوەشانەوەو لەدەستدانی بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی دێت  ،بەڵام ئەوەی زیاتر مەترسییە و دەرهاویشتەی مەترسیداری لێ ئەكەوێتەوە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی و كردنی عێراقە بەناوچەیەكی تامپۆنی لەنێوان ئەمریكا وئێراندا ،ئەوەی ئەو بۆشاییە هێزەی دروستكردوە جێبەجێ نەكردنی مادە دەستورییەكانە كە نەیتوانیوە  دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان پێكهاتەكانی  بكاتە بنەما بەئامانجی یەكێتی نیشتمانی .

لەماوەی سێ مانگی ڕابردودا ئەوەی ڕویدا  بەرفراوانترین رەخنە و خۆپیشاندانی گەلانی عێراق بوە بەرامبەر بەو هێزانەی كە بەشێوەیەكی دۆگماییان  جوگرافیای عێراقیان لەچوارچێوەی تەسلیمبونی ئەجێندای دەرەكی بە بناغەگرتوە ،بۆیە بەكارهێنانی  قۆناغی ئەم هێزانە لەلایەن ئەمریكاو ئێرانەوە دورنییە بەردەوامی بە نەخۆشی دۆگماتیزمییان بدات و شەركردنیان لەپێناوئەو دو وڵاتەیان ببێتە جێگرەوەی تەواوی  ئەو ئومێدانەی كە ئەكرا شەڕی رزگاری نیشتمانییان پێ كردبا .

كارو چالاكی هێزەكانی سەربە ئێران لە عێراقدا  وایكردوە دەرفەتی ئەمریكییەكان لەو وڵاتە لاواز بكرێت  رەنگە ئەمەش لەلایەن ئەمریكاوە مایەی قبوڵ نەبێت و پێكدادانی هێزەكانیان لەعێراق لەگەڵ ئەو لایەنانە ببێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری خاكی عێراق و دواجار   دۆخێكی ئێجگار تراژیدی كۆتایی بە پێكەوەژیان بێنێت لەخاكەكەیدا بۆ كاتێكی درێژ ،بۆیە بەڵگە نەویستە ئەمریكاو ئێران بەئاسانی دەستبەرداری خاكی عێراق ببن و پێگەكەی بۆهەردولایان  ئەوەی نیشانداوە كە گرێدانێكی باشتر لەخاكەكەیدا بەدەست بهێن ،بۆیە ئەگەرچی عێراق لەقیرانەكانیدا دوور نییە كۆتایی بە نامۆبونی جەنگی نێو خۆیی ئەو هێزانە بێنێت كەدابەش بون بە سەرهەردولادا .

وتاری زیاتر

بێ باكی حكومەت و مانفێستی قەیرانەكان

کەمال محەمەد

سێ سەرۆكایەتی هەرێم و پێناسەیەكی ڕاست

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری جیهانی

کەمال محەمەد

جەنگەكە لە كۆرۆنا ئەبەینەوە

کەمال محەمەد

كۆرۆنا و زاڵبون بەسەر ترسدا

کەمال محەمەد

عێراقی كۆمیۆناڵ یان پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی

کەمال محەمەد

‎گەرمیان خالید گڕاوی

‎ناڕازین ناشوێرین دەریببڕین!

نسار شیخ مستەفا

چاكسازییەكەی حكومەت بە كوێ‌ دەگات ؟

مامۆستا بورهان

حکومەت و حیزبەکان ئەگەر جدین لەبەرنامەی چاکسازی؟

دارەوان حاجی حامید

یەكێتی دەتوانێت وەك پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا خۆی نوێ بكاتەوە؟

نسار شیخ مستەفا

جەنگ و ململانێ‌ لە پێناو مانەوەدا

د. کۆیار شێرکۆ

دەروونناسە ئایدۆلۆژیستەكان

چێنەر شەرعی

ڕۆڵی کورد لەحکومەتی فیدراڵیدا

ماجد خەلیل

ئەو ڕۆژەی (دکتۆر یوسف) بوو بە سەرۆکی پەرلەمان!

فەهمی بورهان

کوردستان لەبەردەم ئاڵوگۆڕی ناوچەیدا

شاناز هیرانی

کێ ڕێگەی بە تورکیا داوە بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان؟

ماجد خەلیل

تورکیا بەیەکچاو سەیری (جاش) و (جەنگاوەر)ی کورد دەکات!

دارەوان حاجی حامید

ئابوری کوردستان بەرەو کوێ؟

د. کۆیار شێرکۆ

په‌روه‌رده‌ له‌ رۆژاڤا

پەیکار عوسمان

ژیان لە سەردەمی جنێویزمدا

ماجد خەلیل

کەڵبەی گورگە بۆرەکان و دوگی نەرمونیانی هەولێر!

سۆران نەقشبەندی

پایتەختی سەر کاغەز...

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

نسار شیخ مستەفا

بە كەیس كردنی گەندەڵی

نەشوان ئەحمەد سەعید

دۆخی كوردستان و راگەیاندنی سەركەوتن لە نیوزلەندا

ماجد خەلیل

تەزبیحفرۆشە دان ئاڵتونییەکەی بەردەم مزگەوتی گەورە!

د. کۆیار شێرکۆ

ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌یان نییه‌ نه‌خۆشییه‌که‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌؟