سوود و زيانه‌كانى سيستمى كـۆتـا بۆ پێگه‌ى ژن
وه‌ك ئاشكرایه رۆڵی ژنان له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌دا، تا ئێستا رۆڵێکی پەراوێز خراو و لاواز بووه، بەشداری سیاسی ژنان لە ئاستێکی نزمدایه. دیاره ئه‌مه‌ش چه‌ندین فاکتەرو هۆکاری خۆی هه‌یه كه وایكردووه ئەم پەراوێزخستن و ئاست نزمییه تا ئێستا به‌زه‌قی هه‌ستی پێبكرێت له كوردستاندا. لەوانە: داب و نه‌ریتی کۆمەڵگا و هەژمونی پیاوسالاری و بێ متمانه‌یی خودی ژن به‌خۆی. جگە لەو فاکتەرانە، لەوانەیە گرنگترین فاکتەر بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە گەمەی سیاسی و بەشداری سیاسی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، چ پێشتر و چ ئێستا، گەمەیەکی نێرینەیی بوه‌و و زیاتر بە شیاوی پیاو بینراوه نه‌ك ژن. ئەمە جگە لە بوونی دەیان یاسا‌و رێسا‌و بنەمای پیاوسالاری کە لە توانا‌و وزەی ژنی کەم كردۆته‌وه و بونه‌ته بەربەست لەبەردەم ژن، تا نەتوانێت بە ئاسانی بڕواتە نێو کێبرکێی گەمە سیاسییەکان.
كۆتا، كه زاراوه‌یه‌كی سیاسیی نوێیه‌یه و تا به‌م دواییانه بونی نه‌بوو، بۆیه مۆدێله‌كه‌شی تا ڕاده‌یه‌ك له هه‌موو جیهان نوێیه. دیاره له عیراقیش دوای روخانی ڕژێمی به‌عس و هاتنی ئەمەریكا بۆ عیراق ئه‌م دیارده سیاسییه بونی نه‌بوو، كه تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه بۆ ره‌گه‌زێكی دیاریكراو یان كه‌مینه‌ی پێكهاته‌ی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی كاری پێكراوه سه‌ره‌تا، به‌ڵام دواتر ئه‌م زاراوه‌یه هاته ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیه‌وه به كوردستانیشه‌وه و تایبه‌ت كرا به مافی ژن له پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، گرێدرا به رێژه‌ی هاتنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ژنان بۆ ناو پرسی سیاسی، چونكه ژنان به حوكمی ئه‌وه‌ی خۆیان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر و به‌رچاویان نییه له سیاسه‌تدا و وه‌كو غه‌ریزه‌یه‌كی گرنگی جێنده‌رییش ته‌ماشای ناكه‌ن، كه‌واته چانسی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌نگده‌ریان نییه له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، چ له كۆنگره حزبیه‌كان بێت، یان بۆ په‌رله‌مانه‌كان بێت، بۆ؟ چونكه له ئاستی گشتیدا كاتێك سیاسه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وان ناچنه ژێر باری ئه‌وه‌ی كه ژنان ببنه به‌شێك له‌و كاره‌كته‌ره سیاسییانه‌ی ره‌نگه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی بڕیاری سیاسی، بۆیه ده‌بینین ژنان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا سیستمی كۆتایان بۆ پەیڕەو دەکرێ، لە زۆربەی جاریشدا ده‌نگی پیاوانیان خواردووه. به داخه‌وه زۆربه‌ی جاریش ئه‌م سیستمه زیانی به خودی پرسی ژن گه‌یاندووه، چونكه ژنانێك هاتونه‌ته پێشه‌وه و پۆستیان پێدراوه كه توانای راگرتنی باڵانسی ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بووه!!
هه‌مومان ده‌زانین تا ئێستا سیاسه‌ت له ژێر كۆنتڕۆڵ و هه‌ژمونی گوتاری پیاوانه و هه‌ر ئه‌وان زاڵن به‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان، كۆتاش بۆ به‌شداری پێكردنی ئه‌و ژنانه‌یه كه له مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانه‌وه ته‌نیا بۆ جوانكردنی سیمای سیاسه‌ت له حزبه‌كان و رێكخراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه: حزبه‌كانه كاتێك ئه‌و ژنانه ده‌كه‌نه كاندید كه روخساریان گونجاوە، یان ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناودارن، بێ ئه‌وه‌ی باگراوندێكی سیاسی قوڵیان هه‌بێت، یان شاره‌زا بن له گه‌مه سیاسیه‌كان. دیاره دواجار رهزامهندبونیش به‌و جۆره مامه‌ڵه سیاسییه ته‌نیا له خزمه‌ت سیاسه‌تدایه نه‌ك له‌خزمه‌ت ژن خۆی، جگه له‌وه‌ش بچوكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌و ژنه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی. دواتریش كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ژنانی تریشدا دروست ده‌كات، چونكه به نوێنه‌ری خۆیان حسابی بۆ ده‌كه‌ن.
تا ئێستا ئه‌و فشارانه‌ی كه بۆ هاتنی ژنان بۆ ناو مه‌یدانی سیاسه‌ت و به‌تایبه‌تیش ده‌ركه‌وتنی ژنان له پەرلەمان به رێژه‌ی 25 % هه‌ر پێشنیازی پیاوان بووه، نه‌ك خودی ژنان خۆیان. وه‌كو یاسایه‌كیش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا جێگیر كراوه، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ژنان كه‌م تا زۆر به‌گشتی و به ده‌سته‌بژێرێك كه به ناوی ژنانه‌وه قسه ده‌كه‌ن فه‌راهه‌میان كردبێت. ئه‌وه‌شی كه به خۆڕسك به‌ناوی به‌رگری له مافی ژنان قسه ده‌كات، فشاری خۆیانه یان جه‌ماوه‌رییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنن و ببێته ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و له‌وێشه‌وه ببێته مێژوویه‌ك كه ژنان بۆ خۆیان شانازیی پێوه بكه‌ن و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن. بۆ نموونه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق و له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، یه‌كه‌مین جار ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی عیراق كاتێك دروست بوو له 100 كه‌س پێكهاتبوو. 25یان ئه‌نجومه‌نی حوكم بوون، 3 ژن له‌ناویدا هه‌بوو. دواتر پێشنیازی هێنانی نزیكه‌ی 22 ژن كرا، به‌ڵام به رێكکه‌وتنی نێوان حزبه‌كان بوو.
به داخه‌وه تا ئێستا به‌شداریكردنی سیاسی ژنان مه‌رجداره و په‌یوه‌سته به سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیای ئه‌و حزبه‌ی كه تێیدا كار ده‌كات و هیچ كاتێك سیاسه‌تی خۆی په‌یڕه‌و نه‌كردووه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ژن بێت، به‌ڵكو پێویسته ملكه‌چی ئه‌و سیاسه‌ته بێت كه پیاوان به قازانجی گوتاری خۆیان دادیدهڕێژن، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی ژن زۆربه‌ی جار ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ژنانیش به‌توانا و ئیراده‌ی خۆیان به‌شداریی سیاسی ده‌كه‌ن و به ده‌نگی خۆیان ده‌چنه ئه‌و پۆست و پێگه سیاسییانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌م دوایانه‌ش به‌تایبه‌تی له‌چه‌ند به‌شێكی كوردستان (رۆژئاوای كوردستان و باكور به‌تایبه‌تی) حزب و ناوه‌نده سیاسیه‌كان فشاری زیاتریان كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له رێگه‌ی راگه‌یاندن و سۆسیال میدیاوه كار كراوه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژن و رهوێنهوهی مه‌ترسی بۆ ده‌ركه‌وتنی ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌م دیارده‌یه‌ش سه‌ره‌تا له‌نێو حزبه چه‌پ و ماركسیه‌كان زیاتر ره‌نگی دابوه‌وه، به‌ڵام دواتر حزبه ئیسلامییهكانیشی گرته‌وه.
دواجار: كێشه‌ی لاوازی به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌یشتنی به پێگه‌ی دروستكردنی بڕیار، تا ئێستا یه‌كێكه له گه‌ورەترین كێشه‌كانی به‌رده‌م ژن. بۆیه ده‌بینین رێژه‌ی به‌شداری ژنان له كایه‌ی سیاسی‌دا له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێك، یان له حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تر جیاوازی هه‌یه. بۆیه زۆربه‌ی جار په‌نا بۆ سیستمی كۆتا براوه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی ژن له ناو حزب و ئه‌نجومه‌نه‌كان و په‌رله‌مانه‌كان، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ ژن دانراوه. ئه‌م سیسته‌مه‌ش ده‌رگای به‌سه‌ر مشتومڕێكی زۆر كردۆته‌وه و پرسیارگه‌لێكی وروژاندووه: ئایا ئه‌م سیستمه توانیویه‌تی رۆڵێكی ئیجایی هه‌بێت له‌م ڕووه‌وه و به‌شداریه‌كی سیاسی كارای بۆ ژنان خولقاندووه!!
بۆیه یه‌كێك له كێشه‌كانی كۆتا بریتیه له: دیاریكردنی سه‌قفی به‌شداری سیاسی ژنان، چونكه زۆرجار رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌و رێژه‌یه‌ی دیاریش كراوه چ له یاساكان، یان لهدهستورهكان وه‌ك پێویست نییه. بۆیه زۆربه‌ی جار كۆتا وه‌ك خۆ لادان له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كه‌می ژنان به‌كار دێت، نه‌ك بۆ هێنانی ژنی شایسته و به‌توانا، یان به‌هۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه حزبه‌كانی بۆ خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.