وتار

سەرتیپ جەوهەر

بەراست بەشداریكردنی یەكێتی لەحكومڕانییدا چی لێهات؟!

02/12/2019

 

 

كابینەی ئەمجارەی حكومەتی هەرێم زۆر بەزەحمەت لەدایك بوو، گرفتەكانی بەردەم پێكهێنانی ئەم كابینەیە خۆی لە چوار خاڵی سەرەكیدا دەبینیەوە. یەكەمیان؛ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی هەرێم بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و هێزو تەرازوو تەریب لەگەڵ دانانی لەگەڵ دانانی پارێزگارێكی كورد لەیەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بۆ كەركوك. دووەم؛ بەشداریكردن لەبڕیاردان و كۆتاییهێنان بەهەژموون و بڕیاری تاك حزبیی. سێیەم؛ دانانی بنەمایەكی نوێ‌ بۆ كاركردن و پێداچونەوە بەكۆی كاری حوكمڕانیی لەحكومەتەوە بگرە تا پەیوەندییەكانی هەرێم و دامەزراوەی دادوەریی و ..تد. چوارەم؛ بەرنامەی چوارساڵی پەرلەمانی كوردستان، كە هەر پرۆژەیەك رەهەندی نیشتیمانیی هەبێت، سازانی پێشوەختەی نیشتیمانیی لەسەر بكرێت.
بەتەماشاكردنی بنەماكانی رێككەوتنەكە، دەبینین هیچ كام لەبەندەكانی رێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی جێبەجێنەكراوە! نەپارێزگار دانراو نە بەركەوتەی پۆستەكانی یەكێتی لەحكومەت پڕكراوەتەوەو نە دەسەڵاتەكان شۆڕكراوەتەوەو ..تد بەبێدەنگیش كاتەكە تێدەپەڕێت و كورد وتەنی كابینەی ئەمجارەش هەمان تاس و هەمان حەمامی جارانە! واتە هیچ گۆڕانێك لەشێوەو شەراكەت لەحوكمڕانیدا نەبووە جگە لەگۆڕینی ناوی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هەرێم! بگرە پرۆژەی چاككردنی حوكمڕانیی و پرۆژەی چاكسازیی كە بزوتنەوەی گۆڕانیش كە موزایەدەیان پێوەدەكردو لەسەر شاشە باسی تەنها دوو مانگیان دەكرد بۆ جێبەجێكردنی، ئەویش بێدەنگی لێكراوەو ئێستا پرۆژەكەی چاككردنی موچەی خانەنشین و دەرماڵەی فەرمانبەران بێدەنگی لێكراوەو بزوتنەوەی گۆڕانیش وەك "دۆ لێبڕاو" خۆی لێ بێدەنگ كردووە.
گرژبونی بارودۆخی عیراق و پرسی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، سەرهەڵدانی گرژیی نێوان پێكهێنەرە سەرەكییەكانی حكومەتی دواخستوە، ئەگینا دەبوو لەگەڵ رازینەبوونی پارتی بە دانانی كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی دەستەی ناوچە جێناكۆكەكان، ئەو گرژییە دەستی پێكردبا، بەڵام پێدەچێت بەشێك لەناوخۆی یەكێتی نەیانەوێت ئەو پرسە بێننە گۆڕێ نەكا ببێتە بیانوو بەدەست ئەوانەی ناخوازن كۆنگرە بكرێت! لەكاتێكدا یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی پێداگری رەعیلی نوێی یەكێتی بۆ كۆنگرەی چوارەم، خراپی دۆخی یەكێتییە لەحوكمڕانیی بەشێوەیەكی گشتیی! چونكە رەعیلی نوێ‌ پێیانوایە بەشێك لە رەعیلی كۆن، رێگرن لەبەردەم بون و بەهێزبونی یەكێتی حكومەت و حكومڕانیی و گێڕانەوەی هەژموونی ئەو حزبە بەسەر كۆی كایەكانی ژیان لەم هەرێمەدا.
ئەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە، كۆنگرەی یەكێتیش گەیشتە لێوارو دیارنییە دەكرێت یان نا! بەڵام هەرچۆنێك بێت بەمزوانە پرسی بەشداری یەكێتی لەحكومڕانی دێتەوە گۆڕێ. ئەوەی پێشبیی دەكرێت، ئەگەر كۆنگرە بكرێت ئەوا رەعیلی نوێ بەتێگەیشتنێكی نوێ‌ دێنەگۆو قسە لەسەر پرسی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان دەكەن، لەوانەیە تێروانینێكی نوێی یەكێتی بۆ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ شەراكەت و حوكمڕانیی لەدایك ببێت، جیاواز لەو تێگەیشتنەی پێشوو بۆ چارەسەری كێشەكان هەبوو، خۆ ئەگەر كۆنگرەش دوابكەوێت، ئەوا پرسی بەشداریكردن دواناكەوێت، چونكە باسێكی دیكە لەگۆڕێدا نییە، جگە لەو باسە نەبێت، لەوانەیە دەنگدەرو لایەنگرانی یەكێتی بپرسین ئەرێ‌ بەراست مەسەلەی بەشداریكردنی یەكێتی لەحكومڕانی چی لێهات؟!

ئەگەری ژیانەوەی قەیرانێكی سڕكراو..
بەراست بەشداریكردنی یەكێتی لەحكومڕانیی چیلێهات؟!

وتاری زیاتر

100 رۆژ و 100 دەرد

سەرتیپ جەوهەر

بەغدا ئاڵۆزو كوردستان ئاڵۆزتر

سەرتیپ جەوهەر

پارتی شكستى بەرێككەوتنی دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا

سەرتیپ جەوهەر

قەیرانێك لەناو هەناوی قەیرانەوە

سەرتیپ جەوهەر

گرفت بۆ رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی دروستبووە

سەرتیپ جەوهەر

كەركوك و كاردانەوە

سەرتیپ جەوهەر

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو بڕیاری ژمارە 150

هاوکار فایەق

ئەردۆگان عوسمانییەكی ئیخوانی و ئیخوانییەكی عوسمانی

کەمال محەمەد

حكومڕانی و فیكری فاشیزم

سامان سنجاوی

پەروەردەو فێرکردن، خێزانەکان لە دۆخێکی خراپدا

مەلا بەختیار

تەكنەلۆژیای جەنگ.. ئاسایش و بەرگری نەهێشت!

شاناز هیرانی

رۆشنبیرییەکی پوکاوەو هۆشیاربونەوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری

ماجد خەلیل

نهێنی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد

کەمال محەمەد

جوگرافیای عێراق و گێژاوی ٢٠٢٠

سامان سنجاوی

راگەیاندنکارانی کوردستان و شەقامی ناڕازی بەغدا!

سامان یاروه‌یس

كەی داعش سەرهەڵدەداتەوە؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکار لە یەکەم پڕۆگرامی یەکێتیدا

فوئاد مەجید میسری

فەتواكەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟!

بارزان شێخ عوسمان

لە بیرەوەریی دووشەممەی كۆستباری عیراق و كوردستاندا

ماجد خەلیل

رۆژی (ئاڵا) لەسایەی سەری بەرزی (شەهید هوجام) دا

د. ئازاد هەمەوەندی

جەلالیزم... بۆچی؟

مەلا بەختیار

كوردستان لە بەردەم دامەزراندنەوەی عێراقدا

کوردستان ئەحمەد

‎كوردەكانی بەریتانیا هەمان هەڵەی ئەمریكایان كرد

ئەحمەد محەمەد سەعید

چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی و چارەنوسی کرێکاران

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

بوون بە ئەندام کۆنگرە بەرپرسیارێتیە

مەلا بەختیار

گەندەڵەكانی عێراق لە رۆژی گەندەڵیدا

رامان عوسمان

ئەو كاتەی ناهێڵن رێوەیە گەڕێك بەناوی تۆوە بێت!