رێكخراوه دیموكراتیه‌كان‌و چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی
رێكخراوه‌كان به‌رهه‌می شارستانیه‌ته‌كان،و رێكخراوه دیموكراتیه‌كانیش، به‌رهه‌می گه‌شه‌كردن‌و پێشكه‌وتنی مه‌ده‌نیه‌تن.
چه‌ند شاره‌كان گه‌وره و چڕ بن، كاری رێكخراوه‌یی‌و چین‌و توێژه‌كان فراوانتر‌و ئه‌رك‌و خواسته پیشه‌ییه‌كان، قورس‌تر و داواكاریه‌كان به‌رفره‌تر ده‌بن. له‌ئه‌نجامدا كار‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و پیشه‌یی، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌كنیكی، مافه‌كان.. له‌به‌رامبه‌ر خواسته گشتییه پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانی سه‌ندیكاو رێكخراوه گه‌وره‌كان، به‌ده‌ر له سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان، بۆ گروپی بچوكتر دابه‌ش‌و وردتر ده‌بێته‌وه، به‌هاوبه‌شی چالاكیه‌كان له پیشه‌و گروپه جیاوازه‌كان، سه‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی خواسته مه‌ده‌نیه‌كانی تاك، چالاكیه مرۆییه‌كان له رێكخراوه ناحكومیه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی كورت‌و درێژ مه‌ودا، سه‌دان یان هه‌زاران رێكخراوی جۆراوجۆری ناحكومیی هاوته‌ریبی خواسته‌كانی رێكخراو و سه‌ندیكا پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كان، داده‌مه‌زرێن.
له‌باشوری كوردستان، سه‌ندیكاو رێكخراوی جه‌ماوه‌ری‌و پیشه‌یی له‌پێش راپه‌ڕینی 1991یش هه‌بون، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕین، ئه‌م سه‌ندیكاو رێكخراوانه، زیاتر گه‌شه‌یان كرد. ده‌توانین له‌ساڵی 1991 بۆ 2004 وه‌كو وێستگه‌یه‌كی ژیاریی، سه‌رباری روه سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، لێی بڕوانین.
له‌م وێستگه‌یه‌دا، جێده‌ستی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، له گه‌شه‌كردن‌و شێوازی خه‌بات‌و خواسته‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵ،و فشاره‌كانیان بۆ گۆڕینی یاساكان‌و دانان‌و خستنه‌سه‌ری بڕگه‌و ماده‌كان‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان،و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و ماده‌كانی یاساكانیش له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌بووه.
له‌وێستگه‌ی دووه‌میشدا، كه وێستگه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان بووه‌و سه‌ره‌تاكانی گه‌شه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌ش بۆ كۆتاییه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو و سه‌ره‌تای ساڵی 2000، به‌تایبه‌ت رۆڵی كارای ئه‌و رێكخراوانه بۆ دوای روخانی رژێمی به‌عس ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌تا ئه‌مڕۆمان به‌هه‌زاران رێكخراوی ناحكومی داده‌مه‌زرێن‌و دامه‌زراون‌و پوكاونه‌ته‌وه یان خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بووه.
گه‌شه‌ی ئه‌م رێكخراوانه رێژه‌یی‌و به‌رده‌وامه، روانگه‌ی مرۆڤانه بۆ ده‌وروبه‌رو ژیاندۆستی‌و زه‌وی پارێزیی، هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ست به مرۆڤ و شێوازه‌كانی ژیان له‌رووی ژینگه‌یی‌و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزان‌و تاك؛ ئه‌م رێكخراوه ناحكومیانه له بچوكترینه‌وه هه‌تا به‌رێوبردنی وڵات، پیتاندن‌و چۆنیه‌تی رێكخستنیان، كار‌و كارلێكی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش خواست‌و ئومێدی تاك له چه‌ندێكه‌وه رووه‌و هه‌زاران هیوای جێبه‌جێنه‌كراو ده‌بات، كڵۆڵی ئه‌م هیوایانه، مرۆڤه‌كان به‌ره‌و تاكگه‌رایی ده‌بات. تاكێك له‌سه‌دان رێكخراو ببێته ئه‌ندام، له تاكێكی چه‌ند خواستیه‌وه ببێته تاكێكی سه‌دان خواست‌و هه‌زاران پێداویستی. كه له‌و دیده‌وه له تاك بڕوانین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ر مرۆڤێك رێكخراوێكی تایبه‌ت بۆ رێكخستنی پرس‌و خواسته‌كانی له نه‌سته‌كانی خۆی كۆده‌كاته‌وه.
بۆیه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شدارنه‌بونی هاونیشتمانیان له‌عێراق‌و به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تتر له چه‌ق‌و سه‌نته‌ری پارێزگاكان، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌یوه‌سته به ئاستی گه‌شه‌كردنی تاكی پێگه‌یشتوو، ئه‌مه‌ش راسته هۆكاره‌كانی به‌شدارینه‌كردن له رابردوو تا ئه‌مڕۆ، زۆرینه‌یان هاوبه‌شن، به‌ڵام له‌رابردوو تاك له باشوری كوردستان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه له‌بارودۆخی كه‌سیی خۆی ده‌كۆڵیه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاك له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تاكگه‌راییه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌روانگه گشتیه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. له‌هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 1992 رێژه‌ی به‌شداری هاونیشتمانیان به په‌رۆشه‌وه‌و به‌لێشاو نزیكه‌ی 100% بوو، به‌ڵام له‌دوای چه‌ندین وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن، له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردن ساڵی 2018 به پاڵ گه‌یشته سه‌روی 50%..
لێكدانه‌وه‌و ئاڕاسته‌و كار‌و كاردانه‌وه‌ی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی دیموكراسیخواز، روانگه‌ی گشتی بۆ بیر‌و بنه‌ماكانی، بۆ ئێستا‌و ئاینده، چۆن تێیبگات‌و چۆن پێیبگات؟ یه‌كێتی له‌م وێستگه چاره‌نوسسازه‌یدا چۆن له‌ئاست ئه‌م دۆخه راگوزه‌ره‌دا بێت؟ یه‌كێتی له یه‌كه‌مین كۆنگره‌یدا له‌ڕووی سیاسی‌و كاری رێكخراوه‌ییه‌وه وه‌رچه‌رخا، به‌ڵام له‌كۆنگره‌ی دووه‌م‌و سێهه‌میدا، گۆڕانكاریه‌كانی له‌رووی په‌یكه‌ره‌و پێكهاته‌وه، له‌رووی په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌وه گۆڕانكاری گۆشه‌یی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه، ده‌بوو دووه‌مین كۆنگره، كۆنگره‌ی وه‌رچه‌رخانی گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی بیر‌و بڕوای یه‌كێتی له‌هه‌مبه‌ر كاری رێكخراوه‌یی‌و رێكخراوه دیموكراتیه‌كاندا بێت، له‌گه‌ڵیدا په‌یكه‌ره‌و په‌یڕه‌و و پرۆگرام ته‌ریب بكرێت، نه‌ك ته‌نها خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ وێستگه‌ی نوێی خواسته گشتییه پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌رییه‌كان‌و رێكخراوه (NGO)كان، به‌ڵكو ده‌بوو پێشڕه‌وی داینه‌مۆی خه‌باتیان به‌ره‌و باشتر‌و گۆڕانكاری له‌رووی ستراتیژیی بێت. راسته مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان وه‌ك ئۆرگانێكی فه‌رمیی یه‌كێتی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام دیدگای گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ك ستراتیژ له رێكخراوه دیموكراتیه‌كانیان نه‌ڕوانیوه، به‌ڵكو له‌م نێوانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كان، به‌چاوی نه‌یار رێكخراوه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر رێكخستنه‌كانی حزبی ده‌بینی. كه ده‌بوو یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌وه، كاری رێكخستنه‌كان له رێكخستنی (روت- مجرد)ی حزبیه‌وه به هاوكاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، به‌ره‌و كاری رێكخراوه‌یی‌و گروپی وردتر له‌رێكخراوه (NGO)كان به‌پێی خواستی (كاری خزمه‌تگوزاری‌و هه‌ره‌وه‌زی، فریاكه‌وتن، پرسه..تاد) له‌سنوری كۆمیته‌كان له‌ماڵ، كۆڵان، گه‌ڕه‌ك، كه‌رت.. تاد، به‌رێت.
له دووه‌مین كۆنگره ساڵی 2001، ده‌بوو یه‌كێتی ئه‌م گۆڕانكارییه پێویستانه ئه‌نجام بدات، ئه‌نجامنه‌درا، له‌دوای چه‌ندین ساڵ‌و له‌ساڵی 2010 له سێهه‌مین كۆنگره‌ش، یه‌كێتی هه‌ر به ئالیه‌ته كۆنه‌كه به‌بێ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیی هه‌ر له خانه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ساڵی 1992دا مایه‌وه.
له‌دوای سێهه‌مین كۆنگره بۆ ئێستا كه 10 ساڵ تێپه‌ڕیوه، ئایا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێ به‌بێ گۆڕانكاری ریشه‌یی بنه‌ڕه‌تیی هه‌ر به‌هه‌مان روانگه‌ی رابردووی، له كایه‌ی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی به‌رده‌وامبێت؟!
ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌بیندرێت، به‌پێی ئه‌و پرۆژه په‌یڕه‌وانه‌ی ئاماده‌كراون، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیی بۆ گۆڕینی ناوه‌رۆكی كاری حزبی‌و دنیابینی یه‌كێتی نیه!
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه گۆڕینی ناوه‌كان‌و شێوازی په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتییه نه‌ك روانگه‌ی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی یه‌كێتی! ئایا یه‌كێتی ده‌بێت هه‌ر به كه‌ره‌سته‌ی ساڵی 1992 یان 2002 ته‌نانه‌ت 2010یش به‌رده‌وام بێت؟ ئایا دنیا له‌م بیست‌ونۆ ساڵه وه‌ستاوه؟! تاك، خێزان، سه‌رخان‌و ژێرخان، سیسته‌مه‌كانی حوكمڕانی هه‌روه‌ك خۆیانن؟! دنیا چه‌قی به‌ستوه؟! یان روانگه‌ی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی یه‌كێتی له 1992وه چه‌قاندویه‌تی؟!
له‌م بارودۆخه نه‌گۆڕاوه‌ی یه‌كێتی، ئێستا كه خۆئاماده ده‌كرێت، بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره، ده‌بێ (ژنان، لاوان، مامۆستایان، كرێكاران، جوتیاران..)ی یه‌كێتی، نوێنه‌رانی یه‌كێتی له سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان، ده‌ستی كه‌ره‌م بۆ لیژنه‌كانی چواره‌مین كۆنگره درێژ بكه‌ن؟! ئه‌ی نابێ مه‌كته‌یی رێكخراوه دیموكرتیه‌كان، پێداگریی كاریگه‌ر به‌سه‌ر كۆی یه‌كێتی دابنێ‌و خۆی بۆ گفتوگۆی چڕ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چواره‌مین كۆنگره ئاماده بكات، پرۆژه‌ی گشتگیری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان‌و ناوه‌نده‌كان‌و سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان، بۆ لیژنه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرام‌و لیژنه‌كان، ئاماده بكات؟!
مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، ده‌بێ پشكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره، بۆ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌ری‌و بۆ رێكخراوه (NGO)كان‌و ناوه‌نده‌كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌و مافه‌ی له‌پێناو گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیی سیاسه‌تی یه‌كێتی بۆ رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، پێبدرێت. ناشبێت ئه‌و پشكه‌ی كه به فشاری زۆر له سێهه‌مین كۆنگره بۆ مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان‌و رێكخراوه‌كان، دانرا، په‌سه‌ند بكات. چونكه یه‌كێتی ده‌بێ له‌پێشدا ببێت به حزبی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان‌و له‌فه‌لسه‌فه‌ی خواستی تاكگه‌رایی تێبگات‌و كاری پێبكات.
گرنگه به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه، كۆڕ‌و سیمینار‌و گفتوگۆ، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو مه‌كته‌به‌كان‌و مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كانی یه‌كێتی ساز بكات، رۆڵی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان بۆ ئه‌م وێستگه چاره‌نوسسازه، بۆ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به‌بیر بهێنرێته‌وه‌و به تێگه‌یاندن رونبكرێته‌وه. چونكه چواره‌مین كۆنگره، بۆ یه‌كێتی‌و كاری رێكخراوه‌یی، كۆنگره‌یه‌كی چاره‌نوسسازه‌و ده‌بێ مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان رۆڵی به‌ده‌ستهێنراوی گه‌وره‌ی هه‌بێت‌و رۆڵیشی له‌به‌رچاو بگیرێت.