ژنانى شه‌ڕڤان، پێناسه‌يه‌كى تر بۆ ژنى كورد
له ده‌ستپێكی له‌شكركێشییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، بینیمان چۆن به‌رخودانی ژنانیش ده‌ستی پێ كرد و چه‌كیان هه‌ڵگرت و بوونه هه‌ڵگری په‌یامی ئازادی و به‌رگریكردن له به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی وڵات. دوپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان چیتر نەهامەتییەکانی خۆیان لە مل پیاو نەپێچن و چیتر پیاو سالار نییە ژنیش دەتوانێ سالار و جەنگاوەر بێت؟! ژنیش ده‌توانێت به چه‌كهه‌ڵگرتن و چوونه به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه وێنه‌یەكی پڕاوپڕ له چاونه‌ترسی و جوامێری نیشانی هه‌موو جیهان بدات.
ئه‌و كچ و ژنانه سیحرێكی تایبه‌تیان هه‌یه له به‌رگریكردن له وڵات. مرۆڤ به بینینیان هه‌ست به تامی ئازادی ده‌كات. ئه‌وان خۆشه‌ویستییان بۆ كوردستان و نیشتیمان كردووه به پێناسه و ناسنامه‌یان. كوردستانێك، نیشتیمانێك، كه متمانه‌ی خۆی دا به‌و ژنانه و چاره‌نووسی خۆشی خسته ناو ده‌ستیان. هه‌ر له ڕۆژانی یه‌كه‌مه‌وه هاوشانی پیاوان چه‌كهه‌ڵگر و گیانفیدایی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌وان جۆره‌ها مه‌شق و ڕاهێنانی قورسیان ئه‌نجام داوه. بوونه قه‌ڵغانێكی پته‌و بۆ كوردستان و سه‌لماندیان به قه‌د ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌ن كه پێیان سپێردراوه، بوونه شورا و دیواری به‌هێز بۆ سنووره‌كانیان و نه‌یانهێشت مه‌رامه گڵاوه‌كانی فاشیست و عوسمانییه‌كان وا به ئاسانی بێته دی.
بۆ هه‌مو جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشیان سه‌له‌ماند، كه ژن هاوتای پیاو ده‌وه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر كوشتن و بڕین و له‌ناوبردنی نموونه هه‌ره جوانه‌كه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی ده‌ده‌ن بۆ جیهان. سه‌لماندیان كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییش ئازادیی بڕیار و جوڵه و یه‌كسانی ده‌دات به ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر. سه‌لماندنیان كه ترس لای ئه‌وان بوونی نییه و به‌و ڕۆحیەته ڕووبه‌ڕووی دووژمن ده‌بنه‌وه، هه‌ر كاتێك دووژمن ژنێكی شۆڕشگێر و چه‌كهه‌ڵگر ببینێ هه‌ست به ترس بكات. ئه‌وان به سینگی فراوانەوە به‌ره‌وڕووی مه‌رگ ده‌چن. ئازایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر پێداگری ده‌كات له شه‌ڕكردن له به‌ره‌كانی جه‌نگ. به هه‌موو توانایه‌وه وێنه‌ی ژنێكی خۆڕاگر نیشان ده‌دات. ئه‌و قۆرخكارییه‌ی تێك شكاند كه ته‌نیا پشكی پیاوان بوو. ئه‌و به‌ربه‌ستەی تێپه‌ڕاند كه وای ده‌رده‌خست به درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی ڕابردوو ته‌نیا پیاوان شه‌ڕكه‌ر و ده‌ستوه‌شێن و ئازان. بوونه جێگه‌ی شانازی و پیاهه‌ڵدان و نووسینه‌وه‌ی چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردی. تۆمارێكی پڕ له سه‌روه‌رییان تۆمار كردووه كه هه‌تاهه‌تایە ببنه جوانترین و ده‌ركه‌وتووترین ژنی ئازا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی. بازادانێكی جۆرییان كرد.
هه‌موو جیهانیان هه‌ژاند و ده‌ریانخست پارێزه‌ری شه‌رەف و كه‌رامه‌تی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانیان له ئه‌ستۆیی خۆیان گرتووه و ئه‌و تێڕوانینه خراپ و فه‌لسه‌فه ناكامانه‌یان له بار برد كه بۆ ژن
و كچ به درێژایی مێژووی سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت وێنه كرا له باریان برد، ئه‌مه‌یان ده‌رخست كه كچ و ژنانی كورد نموونه‌ی به‌رخودان و ئازایه‌تی و كه‌رامه‌تی گه‌لێكن. كه چه‌ندین ساڵه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردن و پاكتاوكردنیان ده‌درێت. هه‌ر ڕۆژه و دووژمنێك بۆ ئه‌و گه‌له درووست ده‌بێت، هه‌ر ڕۆژه به بیانوویه‌ك هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، هه‌ر ڕۆژه به پاساوێك سنووره‌كانی پێشێل ده‌كرێت.
نه‌فره‌تیان لەو هێزانە كرد، كاتێك كه قه‌تلوعامكردنی تاكی كورد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌توسامانی گه‌له‌كه‌مان به ڕه‌وا ئه‌بینن.