هاوارێكى چ پڕ هاواره
ئه‌و سیستمه جیهانییه‌ى هه‌میشه به‌پاساوى به‌رپرسیاریه‌تى‌و ئاكار، به‌رده‌وام له‌ژێر مانشێتى ره‌وشت‌و هاوسۆزیى و مافی مرۆڤ، به گه‌لانى بنده‌ستى ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌و مۆڕاڵ‌و ئه‌خلاقه‌ى په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كانى جیهانى پێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ته‌نها وه‌ك دروشمى بریقه‌دار له‌سه‌ر كاغه‌زو له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌كان ده‌یبینین، ئه‌وه‌ى له‌ژیانى راسته‌قینه‌ى گه‌لانى بنده‌ست خۆى به‌رجه‌سته ده‌كات‌و ئه‌وه‌شی كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى نیشتمانه بێكه‌سه‌كان په‌یره‌و ده‌كرێت، جگه له‌مۆدێلێكى تری سته‌مكاری‌و دیوێكى تری دڵڕه‌قی‌و دووڕوویی شتێكى تر نییه، چونكه دواجار ئه‌و سیستمه قازانج ویسته دووای به‌ده‌ستهێنانى سه‌رمایه‌و به‌ده‌ستخستنى قازانجدا، سه‌رمایه‌گوزاری له‌مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵى مرۆڤه‌كان ده‌كات‌و خێر له كۆمه‌ڵكوژى‌و جینۆسایدیش ده‌چنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا به به‌رچاوى ئه‌و سیستمه ئابڕوبه‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستاندا ده‌هێنرێت.
ئه‌و سیستمه ئابڕوتكاوه‌ى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ كه‌ره‌سته‌و مادده‌و ووزه‌ی نێو قوڵایی زه‌ریاكان چاوتیژه، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ى داخبووى مناڵێكى كورد به‌و كه‌ره‌سته‌و ماددانه كوێرایی داهاتووه..!
سیستمێك كه به دووای ده‌نگێكى كپی نێو گه‌ردون‌و هه‌ساره‌كاندا راده‌كات، به‌ڵام ناتوانێ هاوارێكى گه‌وره‌ى مناڵێكى سه‌ری كانى ببیستێت، ئه‌و سیسته‌م‌و دامه‌زراوه داماڵڕاو له ئاكارانه‌ى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ملیۆنان دۆلار له ساغكردنه‌وه‌ى گریمانه‌یه‌كى زانستى‌و مێژوویی به‌ریه‌ككه‌وتنى دوو دایناسۆر خه‌رجده‌كه‌ن، كه‌چی هێشتاش به پێكه‌نینه‌وه باس له چێژى به‌شه‌ڕدانى كورد‌و تورك ده‌كه‌ن‌و به‌وێنه‌ى به‌شه‌ڕدانى دوو مناڵ وێناى ده‌كه‌ن، سیستمێك به‌ناوى مرۆڤدۆستی‌و ژیاندۆستى‌و ئاژه‌ڵدۆستییه‌وه گو‌ێدرێژێك به ترانزێتى ده‌یان فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌به‌ن، كه‌چی چاو له جه‌سته‌ى پڕ خوێن‌و لاشه‌ى پڕ كێم‌و خانه‌ى سوتماكى مناڵێكى رۆژئاوا ناكه‌ن، سیستمێك به‌چه‌شنێك له ره‌وشت خاڵی بۆته‌وه كه بازاڕى چه‌كى پێ له ئاشتى جیهانى گرنگتره.
ـ ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مه‌ریكى بوایه، له ئێستاوه هۆلیۆد سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى فیلم‌و پنتاگۆن سه‌رقاڵى تۆڵه‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشیش به ئیدانه‌و پرۆژه و بڕیاره‌وه خه‌ریك ده‌بوو، به‌دڵنیایشه‌وه ترامپ له چه‌ند تویتێكدا ده‌یان جار دنیاى ئاوه‌ژوو كردبوو..!
ـ ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د عه‌ره‌ب بوایه، وه‌ك محه‌مه‌د دوره‌ى فه‌له‌ستینى ده‌یانجار كۆمكارى عه‌ره‌ب كۆببوونه‌وه‌و سه‌دان به‌یاننامه‌یان بڵاوكردبۆوه‌و دنیا له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ى سووتاویدا به‌ده‌نگ هاتبوو.
ـ ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د روسی بوایه، ئێستا كریملین سه‌دان هه‌ڕه‌شه‌و هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌نجامدابوو، رۆماننوسه‌كان ئه‌و قوربانیه‌یان ده‌كرده رۆمانى سه‌ده‌و ده‌یان خه‌ڵاتیان به‌ناوى قوربانى سته‌مكارییه‌وه چنیبۆوه.
ـ ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د ئه‌وروپی بوایه، له‌فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا‌و به‌ریتانیاوه پۆل پۆل وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تى فڕكان فڕكانى جیهانیان ده‌كرد، تا كۆده‌نگى له‌پێناو سزادان به‌ده‌ست بێنن‌و رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و سته‌مه ئاوا ئاسان تێپه‌ڕێ.
به‌ڵام چونكه هاواری محه‌مه‌ده‌كه‌ى ئێمه، هاواری مناڵێكی كورده، ته‌نها بۆ چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م‌و هاشتاگێكى سنووردار تێپه‌رێندراو قاچی ئه‌و سارایه‌ی كه په‌ڕی قاچی مندالێكی كورد بوو ناخی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی نه‌هه‌ژاند..
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت نیشانیده‌دات ئه‌و سیستمه نوێیه‌ى جیهان چه‌نده بۆته شوره‌ییه‌كى گه‌وره به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌وه.
نیشانی ده‌دات كه عیراق هه‌ر به ناو وڵاته ..! هه‌رێمه‌كه‌مان ته‌نیا مه‌ركه‌زێكی بازرگانیه و كاروكاسبی حزبه‌كانمان هاتوه‌ته سه‌ر دامه‌زراندنی چه‌ند كارگۆزارێكی خۆیان له چه‌ند داموده‌زگایه‌كدا و په‌رله‌مانه كارتۆنیه‌كه‌شمان سه‌رقالی زڕاندنی ناو و ناوبانگی شاری هه‌لمه‌ت و قوربانیه..!!
به‌راستی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه ……….
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د