کرێکار کێیە؟

ئەحمەد محەمەد سەعید 20/10/2019


ئەگەربمانەوێت پێناسێکی سەرەتایی بەباڵای کرێکار بگرین ئەوەپێویستە بگەڕێینەوە بۆسەردەمی پێشکەوتنی زانستەفەلسەفیەکان و فەیلەسوف و شارەزایان و پیشەگەران ، بەئاوڕدانەوەمان لەمێژوی کۆن و سەردەمی شارستانیەتی گریکی ، هۆمیرۆس چەندسەدەیەک بەرلەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح ( درودی خودای لێبێت ) لەکتێبی دادگایی سوکراتی مەزندا دەڵێت ( کرێکار ئەوکەسەیە لەبەرانبەر کارێک کرێیەک وەر دەگرێت ) .
دەتوانین ئەم پێناسە سەرەتاییە بەدایکی پێناسەکان ناو بنێین ،کەپێناسێکی زانستی و واقیعی و هەم ئەکادیمیشە،
دەتوانین بڵێین سەرجەم ئەوپێناسانەی پێش پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆجیاو عەولەمە لەم چەندوشەیەوە وەرگیرابێت، کەزیاتر مەبەستمان ئەوپێناسانەی سەردەمی سەرەتای دروستبوونی سیستەمی سەرمایەداری و ململانێی سەندیکاوڕێکخراوە کرێکاریەکان هەڵگری هەمان ناوەڕۆک بوون بەکەمێک درێژەدان بەوشەی زیاتر.
بەڵام بەهۆی پێشکەوتنەخێراکانی زانستی تەکنەلۆجێاوتەکنکە نوێکان ، جارێکیتر پێناسی کرێکار بەشێوازێکی زانستیانەتر لەسەرجەم یاساکانی کاری وڵاتان گۆڕانێکی نەوعی بەسەرداهات تاکو لەڕەوتی پێشکەوتنەکان دوانەکەوێت .
هەروەک چۆن لەزۆربەی وڵاتانی خاوەن ئابوریەزەبەلاحەکان ، خێرایی ئامێرەکان ،
جێگرەوەی کرێکاری شارەزای تەکنەلۆجی پێویستە، ئاواش ڕەوتی خێرایی پێشکەوتنی زانستی کرێکاری ناچارکرد ئاشنای تەکنەلۆجیای نوێ بن .ناوەندە ئەکادیمی و سەنتەری توێژینەوەکانیش بوون بەبەشێک لەهەوڵەخێراوئانیەکان کەپێویستەکرێکاران وشیارو شارەزای ئامێروتەکینکی نوێ بکرێن ولەگەڵ پێشکەوتنەکان خۆیان بگونجێنن . 


ئەحمەد محمەد سەعید 
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی 
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان