جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق
عێراق ووڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره ئایین و فره مه‌زهه‌به ،له وولاتانی تری دونیاش فره‌یی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌وه له هی ئه‌وه‌ی عێراق جیا ده‌كرێته‌وه كه ئه‌وان ئه‌و فره‌ییه‌یان خستۆته خزمه‌تی دیموكراسی ، كه‌چی ئه‌وه‌ی عێراق بووه به هێنانه دی قۆناغی فوزای سیاسی و دژایه‌تی یه‌كتر و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن ، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت له نێوان قۆناغی نادیموكراسی و قۆناغی دیموكراسی قۆناغێكی تر هه‌یه كه ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن قۆناغی فه‌وزای سیاسی ، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری فاشیتی به‌عس له ساڵی 2003 و ئه‌وه‌ش كه ڕویدا به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی له ووڵاتانی تونس و میسر‌و لیبیا و ...هتد نه‌توانرا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بگوازرێنه‌وه بۆ قۆناغی دیموكراسی ، عێراق به‌هه‌مان شێوه تا ئێستاش هه‌ر به ڕك و كینه و دژایه‌تی یه‌كتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و سیسته‌می حوكمڕانیش نه‌یتوانیوه به گوێره‌ی پێویست خواست و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بكات ، ئه‌وه‌ی كه كراوه ته‌نها بریتی بووه له كۆتایی هێنان به حوكمێكی دكتاتۆری تاك ڕه‌وی ,ساڵانه كه ڕیزی به‌ندی ووڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، عێراق له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی له‌و لیسته‌یه ، ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری به‌رزه ، هاوڵاتیان ده‌ناڵێنن به ده‌ست نه‌بوون و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان ، كه‌واته هاوڵاتیانی ئه‌م ووڵاته به عێراقیشه‌وه شۆرش و به‌رخۆدانیان كردووه له پێناو گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه دكتاتۆرانه ، به‌وه ڕازی نابن ته‌نها ئازای فه‌راهه‌م بكرێت هه‌رچه‌نده ئه‌و خاڵه‌ش تێبینی زۆری له‌سه‌ره ، به‌ڵكو داوای ژیانێكی خۆش و پڕ له ڕه‌فاهیه‌ت ده‌كه‌ن ، ئه‌وان بۆ ئه‌وه تێنه‌كۆشان تا دكتاتۆر به گه‌نده‌ڵ بگۆڕنه‌وه ، به‌ڵكو بۆ هێنانه كایه‌ی سیسنه‌مێكی پڕ له دیموكراسی و خۆش گوزه‌رانی و به‌رجه‌سته كردنی مافی هاوڵاتی بوون و ژیانێكی به شكۆ و كه‌ڕامه‌ت تێكۆشان ، هه‌ر بۆیه‌شه بینیمان له ووڵاتی عێراق و میسریش ته‌نانه‌ت دوای ڕووخانی دوو ڕژێمی دكتاتۆری ( سه‌دام حوسێن و حوسنی موباره‌ك ) خۆپێشاندان هه‌ر به‌رده‌وامه ، چونكه ئه‌وان گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا ئاوات و ئامانجه‌كانیان نه‌هاتۆته دی به هێنانه كایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه باسمان كرد ، كه‌واته هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بوونیان هه‌یه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی گه‌ر بیه‌وێت ئه‌و شه‌قامه ده‌جولێنێت ، فاكته‌ره كانیش بریتین له بوونی گه‌لێكی توڕه ، نه‌بوونی دیموكراسی پێویست ، بوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێ كاری و نه‌بوونی خزمه‌تی گوزاری پیویست بۆ هاوڵاتیان وه‌كو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ، ئاو ، كاره‌با ، .... هتد , بوونی گه‌لێك كه هێشتا ناتوانێت نه‌هێڵێت ئامانجی سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ به داوا ڕه‌واكانیان بكرێت ، به‌ڵكو هه‌ر لایه‌نێك بیانوروژێنێت و ڕابه‌ڕایه‌تی توڕه‌ییه‌كانیان بكات ئه‌وا ئه‌وان ئاماده‌ن به‌دوای بكه‌ون ، بینیمان دروشمی خۆپێشانده‌ران زیاتر جه‌ختی له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاریه‌كان ده‌كرده‌وه ، زۆر جار ده‌گوترێت باشترین و كورترین پێناسه كه بۆ عێراق بكرێت بریتیه له ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌لێكی هه‌ژار ، سیاسیه‌كان هه‌روا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و هاوڵاتیش له هه‌ندێ شوێنی ئه‌م ووڵاته ئاوی خاوێن نیه بیخواته‌وه ، نه‌خۆشخانه‌ی باش و ده‌رمانی پێویست نیه بۆ نه‌خۆش ، قوتابخانه حكومیه‌كان ئاستی خوێندن تیایاندا به گوێره‌ی پێویست نیه ، .....هتد .
زۆر جار باس ده‌كرێت كه جوڵینه‌ری ئه‌م خۆپێشاندانانه ئێرانه له به‌رگی حزبه شیعیه‌كان دژی عادل عه‌بدول مه‌هدی بۆ هه‌ره‌س پێهێنانی كابینه‌كه‌ی به بوونی كۆمه‌ڵێك بیانوو ، یاخود ئه‌مریكایه دژی عه‌بدول مه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بخاته ژێڕ ڕكێفی خۆی ....هتد ، به‌ڕای من جولێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م خۆپێشاندانه بریتیه له بوونی گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان و سیته‌مێكی حوكمڕانی هاوچه‌رخ ، چونكه گه‌ر ئه‌مانه چاره‌سه‌ر كران ئه‌وا هیچ لایه‌نێك ناتوانێت توڕه‌ییه‌كانی هاوڵاتیان بقۆزێته‌وه بۆ مه‌رامه سیاسیه‌كانی .