ژن و یه‌كێتی
زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه دان، که زانستی سیاسه‌ت وه‌ک زۆربه‌ی زانسته‌کانی دیکه به‌پێی خواستی پیاوان بناغه‌کانی داڕێژراوه و هه‌ر به‌وپێیه‌ش به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام به‌پێی بنه‌مای یه‌کسانی دووڕه‌گه‌ز پێویسته ژن و پیاو پێکه‌وه سیاسه‌ت و حزب ئیداره بده‌ن. هاوکاری کردن بۆ پێکهێنانی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی ئیده‌ئال هه‌مووانی پێویسته به‌هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌وه، به‌ڵام زیاتر سازدانی وه‌ها به‌ستێنێک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانێک که هه‌ستیان به بۆشایی له‌و خانه‌یه‌دا کردووه و ئه‌وان پێویسته بۆ به‌رابه‌ریی ڕه‌گه‌زی له مه‌یدانی بڕیاردان دا‌و بردنه‌سه‌ری ڕێژه‌ی ژنانی به‌توانا و سازدانی سیمایه‌کی نۆرماڵ، ڕه‌وتێکی ڕوو به هه‌ڵکشان له ڕێژه‌ی ژناندا بخه‌نه‌گه‌ڕ. جێگای ئاماژه‌یه که سیاسه‌ت به‌گشتی و سیاسه‌تی کوردیش به‌تایبه‌تی چی دیکه له به‌رژه‌وه‌ندی دا نییه که له تیۆری سیاسه‌تی کلاسیک‌دا که‌ڵک وه‌ربگرێ. به‌و پێیه که ئه‌م تیۆرییه، شێوازێکی جیاکارانه‌یه و تێیدا ژێر ده‌سته‌یی ڕه‌گه‌زی مێ ده‌بێته فشارێکی گه‌وره بۆ سیاسه‌ت كردن، چونکه ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ باوه‌ر و بنه‌ماکانی ئازادی یه‌ک ناگرێته‌وه. شیاوی باس كردنه بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن و پیاو له ناو حزب و سیاسه‌ته‌دا، نابێت ته‌نیا ژن‌بوون وه‌ک ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر چاو بگیرێ له‌پێناو مۆدێرن کردنی سیما و ڕوخساری حزب ، به‌ڵکوو ژنانێک پێویسته بێنه پێشه‌وه که هۆشیار و ئاگا و به توانا بن. له قۆناغی دواتر دا ئه‌رکی سیاسه‌تمه‌داران بگێڕن و ئه‌وان ده‌بێ لێکدانه‌وه له‌سه‌ر به‌سوود بوونی ئه‌و هه‌نگاوه بکه‌ن و ڕاده‌ی قازانجی بوونی ژنان له پۆسته سه‌ره‌کیه‌کاندا شڕۆڤه بکه‌ن.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر حزبێكی سیاسی له كوردستاندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوینه‌وه ژنانی خسته ناو بازنه‌ی رێكخستنه نهێنیه‌كانی شار و له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئه‌وانیشدا ژنانی شاخ و زیندانی سیاسیشی به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه. ئه‌و ژنانه جگه له‌وه‌ی له‌مێژوویی یه‌كێتیدا به پرشنگداری باس ده‌كرێن و پایه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیش بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه خه‌بات كردن بۆ پیاوانیش سه‌خت بوو، چجای ژنان. بۆیه ژن له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا خاوه‌ن مێژوویه‌كی خۆیه‌تی و هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌و مێژووشه‌وه به‌مافی ڕه‌وای خۆی زانیوه تێكه‌ڵاوی ژیانی سیاسی و حزبی بێت و داوای پێگه و شوێن پێ بكات له‌ناو حزبد. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌چاو سه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كانی تر پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له‌ریژه‌ی به‌شداری سیاسی ژنان، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژن یكجار زۆرن و كه‌موكوڕیه‌كی به‌رچاو له رێژه‌ی ژناندا هه‌یه. بۆ نمونه دیاریكردنی له 25% زۆر كه‌مه به‌راورد به‌و ژماره‌ی زۆره‌ی كادرانی ژن و رۆڵی به‌رچاویان له‌ناو ئۆرگانه‌كانی حزبدا.
هاوكات له‌كاتی ئێستا و له‌سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواردا، لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ به‌ستنی كۆنگره پێكهێنراوه، كه هیچ ژنێك بونی نییه له‌و لیژنه‌یه. بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا له‌ناو یه‌كێتی ژنێكی شایسته و لێهاتوو نه‌بوو، ببێت به ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه‌دا!! لانی كه‌م بونی ژنێك له‌ناو لیژنه‌یه‌كی گرنگی له‌و جۆره كه بریار له‌سه‌ر پرسێكی وا گرنگی وه‌ك كۆنگره شتێكی پێویست نه‌بوو!!
ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی د‌رك به‌وه بكات، كه هێزی جه‌ماوه‌ری ژنان ئه‌و هێزه‌یه‌كه كه یه‌كێتی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌بات. گه‌ر متمانه به‌و هێزه نه‌كرێت، ئه‌وا دژایه‌تی تێزی بیركردنه‌وه و تێڕوانینی خودی مام جه‌لاله، كه هاوبه‌شیكردنی ژنانی زۆر به پێویست ده‌زانی.
ژنانیش ده‌بێت د‌رك به‌و ڕاستیه بكه‌ن، كه هه‌روه‌كو چۆن كه‌مته‌رخه‌می و خۆبواردن له‌هه‌ر كارێكدا باجی خۆی هه‌یه, به‌هه‌مان شێوه‌ش كه‌مته‌رخه‌می و خۆ بوراردن له به‌ده‌ستهینانی ماف و به‌شداریه‌كی كارا له‌ناو حزبدا باجی خۆی هه‌یه. داوای به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه و كارا له‌ناو حزبدا بكه‌نه پێوه‌ر بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی داهاتویان.