وتار

مەلا بەختیار

راپەڕین لەنێوان حكومەتەكان و حزبەكان و سۆسیال - میدیادا

04/10/2019



لە دوای بەناو بەهاری عەرەبییەوە، وڵاتانی عەرەبی، هاوكات چەندین وڵاتی دیكەش، بەبێ‌ رۆڵی حزبە خاوەن مێژووییەكان، خۆپیشاندانی فراوان تاڕادەی راپەڕینی بەردەوامیان بەرپاكرد، كە ئەنجامەكەی چەندین حكومەتیان روخاند (یەمەن، سودان، میسر، جەزائیر... تاد). سەیر ئەوەیە، حكومەتەكان، بەم هێزە عەسكەری و دەزگا نهێنییە زەبەلاحانەی هەیانە، لە دەیان ساڵدا، سەدان ملیار دۆلاریان چەك و ئامێری ئەشكەنجە بۆ كڕیون، كەچی لەبەردەم راپەڕینی بەردەوامدا، هەرەس دێنن. حزبە كۆنەكانیش، هەروەكو نەبایان دیبێ‌ و نەباران، دڵیان بە پێگەی سەركردەكانیان و بیروكراسیەتی پشت مێزەكانیان ‌و قەڵەمە نەزۆكەكان خۆشەو سورن لەسەر ئەوەی لە گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە، تێ‌ نەگەن!
دوای سودان ‌و جەزائیر، ئەوەتا عێراقیش راپەڕی. جارێ‌ دیار نییە راپەڕینەكە بەردەوام دەبێ‌ یان كورتخایەنە. بەڵام لە عێراقی عەرەبیشدا (جارێ‌ كوردستان ماویەتی!) دەركەوت، لە لایەكەوە، حزبە سیاسیەكانی چەپ ‌و راست ‌و ناوەڕاست، لەناو كۆڕی خەباتی رادیكاڵیدا، كاریگەریان لاوازە و زۆرتر بونەتە بەشێكی سیستەمی دەسەڵات ‌و تەنها هەڵپەی دەسەڵاتیشیانە. لە لایەكی دیكەشەوە، حكومەتەكان، بەهۆی بێڕادە تەشەنەسەندنی گەندەڵی ‌و مشەخۆریەوە، توانای چارەسەركردنی كێشە ئابوریەكانیان نەماوە – واتا: حزبەكان لە روداوەكان جێماون ‌و حكومەتەكانیش لەبەردەم كێشە ئابوریەكاندا دۆش داماون. لە بەرامبەردا ئەلتەرناتیفی (بدیل)ی هاوچەرخ، سەریهەڵدوە، ئەویش سۆسیال – میدیایە. باشترین بەڵگەش ئەوەیە كە لەم هەموو خۆپیشاندان ‌و راپەڕینانەدا، حكومەتەكان، یەك حزب داناخەن، بەڵام حزبی ئەنتەرنێت، حزبی فەیسبوك، حزبی تویتەر، حزبی وەتسئاپ، یەكسەر دادەخەن. كەوابێ‌:
لەم سەردەمەی شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییە خێراییەكاندا، حكومەتە تایفەگەر و ناسیۆنالیست ‌و بەگزی براوەكانی هەڵبژاردن، توانای چارەسەری گەندەڵیان نەماوە و گەندەڵیش وەكو مۆتەكە هەناسەی ژیانی لە خەڵك بڕیوە. حزبە كۆنەكانیش، پەكی خەباتی گۆڕانكاریان چ لەناو شەقامی سیاسی ‌و چ لەناو هۆڵەكانی پەرلەماندا، كەوتووە. ئەم حزبانە هەڵبژاردن بە مەیدانی هەڕاج دەزانن بۆ گزی لە هەڵبژاردن ‌و كڕینی پۆستەكان.. كە لێشیان دەقەومێ‌، هانا بۆ سەركوتكردن دەبەن، ئەمیش دادیان نادات.
سۆسیال – میدیا، تائێستا، بۆتە ئەلتەرناتیفی جەماوەری راپەڕیو، خەڵك هێندەی باوەڕ بە هەواڵی میدیای ئەلكترۆنی دەكات، زۆر كەمتر متمانەی بە راگەیەندراوی لایەنە سیاسیەكان ‌و كۆنگرەی رۆژنامەنوسی حكومەتەكانە. تا دۆخی ئابوری و باری سیاسیش وا بمێنێتەوە، سەرەڕای جاروبار ئاژاوە و هەڵچونی نابەجێش لەناو راپەڕینەكاندا، حكومەت ‌و حزبەكان مادەم خۆیان ناگۆڕن ‌و مادام هێشتا بەبیركردنەوەی ژەنگاوی دەیانەوێ‌ درێژە بە قۆرخكردنی دەسەڵات بدەن، بەدڵنیاییەوە، چارەنوسی سەرجەم حزبە چەقبەستوەكانی عێراق‌و ناوچەكە و كوردستانیش، لەدوا ئاكامدا، باشتر نابێ‌ لە چارەنوسی دەسەڵاتە روخاوەكان ‌و حزبە داتەپیوەكان.
تاقە رێگە، گۆڕانكاری ریشەییە لە رێباز و سەركردایەتی و پێكهاتەی حزبەكان. دووركەوتنەوەیە لە كڕینی ویژدانی خەڵك و دەستكاری كردنی سندوقەكانی دەنگدان و پارە هەڵڕشتن بۆ كڕینی پۆستەكان. حكومەتەكانیش، دەبێ‌ دەوڵەت بكەنە دەوڵەتی نیشتمان ‌و هاوڵاتی. سیستەمەكان چاك بكەنەوە لە مێمڵی گەندەڵی.. دەركەوت، بە كۆمۆسیۆن ‌و كۆمیتەی دژایەتی گەندەڵی، تەنها گەندەڵە كاسە لێسەكان سزا دەدرێن. گەندەڵە نەهەنگەكان، هەر قەڵەوتر دەبن. بۆیە، راپەڕین دژی گەندەڵی، بۆتە ستراتیژی راپەڕینی بەردەوامی سەردەمەكە.

وتاری زیاتر

راپەرینی بەردەوامی سەردەمەكە ئینتەرناسیۆنالیزمی راستەقینەیە

مەلا بەختیار

كورتە خوێندنەوەی بیرەوەرییەكانی هاوسەری ئۆباما (میشێل)

مەلا بەختیار

تەكنەلۆژیای جەنگ.. ئاسایش و بەرگری نەهێشت!

مەلا بەختیار

كوردستان لە بەردەم دامەزراندنەوەی عێراقدا

مەلا بەختیار

گەندەڵەكانی عێراق لە رۆژی گەندەڵیدا

مەلا بەختیار

رێبازە ئایدیۆلۆژیەكان و كۆنگرەی یەكێتی

مەلا بەختیار

سامان سنجاوی

١٦ی ئۆکتۆبەرو یەکێتی و جەماوەرەکەی

مەلا بەختیار

راپەرینی بەردەوامی سەردەمەكە ئینتەرناسیۆنالیزمی راستەقینەیە

کەمال محەمەد

عێراقی كۆمیۆناڵ یان پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی

هونەر رەسوڵ ئەحمەد

پەیامی دوای مینبەر

مەلا بەختیار

كورتە خوێندنەوەی بیرەوەرییەكانی هاوسەری ئۆباما (میشێل)

ئەحمەد محەمەد سەعید

​تێڕوانینی مام جەلال بۆ رێکخراوە دیموکراتیەکان

عومەر عەلی

په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی نێوان جێنده‌ر و فێمێنیزم ​

محەمەد فاتیح

بۆچی یاسایه‌ك نیه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم؟

شاناز هیرانی

گروپە شیعەكانی عیراق لەناو بەرداشی ئێران و ئەمریكادا

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

دوورکەوتنەوە لە جنێودان و گەڕانەوە بۆ لۆژیک

کەمال محەمەد

كۆچی هاونیشتمانیان و بێ باكی دەسەڵات

هاوکار فایەق

مارك ڕوتتە و پاسكیلەكەشی دەبێـت سوپاسگوزاری دیموكراتی بن

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو بڕیاری ژمارە 150

هاوکار فایەق

ئەردۆگان عوسمانییەكی ئیخوانی و ئیخوانییەكی عوسمانی

کەمال محەمەد

حكومڕانی و فیكری فاشیزم

سامان سنجاوی

پەروەردەو فێرکردن، خێزانەکان لە دۆخێکی خراپدا

مەلا بەختیار

تەكنەلۆژیای جەنگ.. ئاسایش و بەرگری نەهێشت!

شاناز هیرانی

رۆشنبیرییەکی پوکاوەو هۆشیاربونەوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری

ماجد خەلیل

نهێنی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد

کەمال محەمەد

جوگرافیای عێراق و گێژاوی ٢٠٢٠

سامان سنجاوی

راگەیاندنکارانی کوردستان و شەقامی ناڕازی بەغدا!