ئێرانی ئایدۆلۆجیا و ئەمریکای تەکنەلۆجیا

هاوڕێ توانا 28/09/2019



تاوەکودێت گرژیەکانی نێوانی ئەمێریکا و ئێران زیاتر دەبێت، ئەگەر لە ڕابردوو ململانێی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە لە ڕێگایی بریکارەکانیانەوە بوو بێت و لەدەرێی جوگرافیای  خۆیانەوە بووبێت ، ئەوا ئەمڕۆ فاسیلەی بەریککەوتنەکان نزیک بۆتەوە و ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەیەکتر دەکەن هێرشی لابە بەلا دەکەنە
سەریەک.

  ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو  هەر لەخستنە خوارەوەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمێریکا لەگەروی هۆرمز کە لەلایەن هێزە دەریایە ئێرانە و خرایە خوارەوە دوای ئەوە وەک کاردانەوەش دەست بەسەراگرتنی کەشتی نەوتی ئێران وڵام دانەوەی  ئێرانیەکان بە دەست بەسەر داگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا لێدان لە پێگەو پایە گاکانی حەشدی شەعبی لە عێڕاق و شام دواین  کاردانەوەی ئێرانیەکانیش بە بە هێڕشکردنە ، سەر ئارامکۆ کە کاریگەرترینیان بوو نەک هەر ئەمێریکا  بەڵکو خۆرئاوای تەنگە نەفسکرد، ئیدی ململانێکانی گەیاندە ترۆپک.
هەڵبەت زانراوەکە ڕژێمی ئێستای ئێران ڕژێمێکی ئایدۆلۆجی  عەقائیدی و مەزهەبگەرایە، لەلایەکەوە  نوێنەرایەتی تەیفی شیعی دەکات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە خەیاڵی و  نۆستالژیای ئەو   سەردەمی(دەوڵەتی فاتیمی + سەفەویەت) هەڵسوکەوت و هەنگاو دەنێت ، لەلایەکی  تریشەوە  نمایندەی ئەو ڕابردووە دێرینەی دەکات، کەئەم دەوڵەت و میلەتە  خاوەنی ئیمپڕاتۆریەت و شارستانیەتی خۆی بووە و چەندین سەدە ڕکابەری ئیمپڕاتۆریەت و شارستانیەکانی تری کردووە ، 
ڕێک ئێستاش لە خەیاڵدانی سەران و سەردارانی ئەو ڕژێمەدا سنورەکانی چ ئێرانی  ساسانی چ فاتیمیەت و سەفەویەت و تەنانەت قاجەری ئەو سنورەی ئێستا نیە بۆیە لە مێنتاڵیەت و خەیاڵی ئەوان پێویستە جارێکی تر ئێران سنورەکان بکێشێت ، بەڵام ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم   ئەو خواست و خەونە ،  هاتنی خۆرئاوایەکانە لەخۆڕا نیە دروشمی (مرگ بر امریکا یان مرگ بر ایسڕاایل )لە عەقیدەی هەر ئێرانیەکدا وەک واجبێکی دین جێکەوت بووە ،   بەڵام ئاخۆ  دروشم و  ئایدولۆجیا دەتوانن ململانێی ئەمێریکای سنور نەساس و فەتحکاری هەسارەکان و زەریاکان بکات ؟  ئەمێریکایەک کە خودان چاکی بایلۆجی و خاوەن گەورەترین پێگەی ئابووریە له دنیا و لە ۱۳۰ وڵاتی ئەم هەسارەیە بنکەی سەربازی هەیە ؟
مێژوونوسان دەڵێن کاتێک  ناپلیۆن دێت بۆ داگیرکرنی میسڕ پلانێکی سەربازی لابووە،  کەچی،  مەمالیکەکان بە شمشێر‌ە بریسەکەدارەکانیان بەرەو ڕووی دێن دڵنیان لەوەی کە بەسەر ناپلیۆن زاڵ دەبن ،یەکێک لەوان تاسێکی بەسەرەو بەشێوازی کۆن قەلغانی هەڵگرتووە بەفیزەوە گوایە ئەمڕۆش سەر دەکەوێت وەک چۆن دوێنی بەسەر ئاپۆرای جوتیارو هەژاراندا سەرکەوت، ئەسپ حیلەی دێت و  شمشێرەکان دەبڕیسکێنەوە تەپوتۆز بەرز دەبێتەوە وایان خەیاڵکردبوو کە ناپلیۆنی کورتە (باڵای کافر) لەبەرانبەر ئازایەتە دەگمەن و باوەڕه بەهێزەکەی ئەوان دەبەزێت ، کەچی ناپلیۆن لەوکاتەدا هێمن بووە سەیری ئەو کاغەزه دەکات کە بەدستیەوە بووە ، پلان بۆ مانۆڕو تەوقکردن و هێنان و بردن دادەنێت ، هێڵک لەوێ دەکێشێ و خاڵێک لەوێ دادەنێت ،  وەکو ئەوەی  یاری شەترەنج بکات و  یان فاڵ  بۆ کچانی دروسێ بگرێتەوە ، 
ئەمە هیچ نیه جگە لەساتێک لەساتە یەکلاکەرەوەکانی مێژوو کە دەبینن ئەنجام     مەمالیکەکان ،   بەجلە کەشو فشەکان و سمێله زلەکانیانەوە، لە سەر زەوی کەوتوون ، ئەوکاتەش نە لە جۆش خرۆش و نە هوتافەکانیان  سود مەند  نەبوون ، ئیدی هاوکێشەی ئێرانی ئایدۆلۆجیاش بەراورد بەئەمێریکای تەکنەلۆجیا وەک هێزی مەمالیکەیەکانە لە هەنبەر ئەمێریکا خوادان تەکنە لۆجیا.