وتار

مەلا بەختیار

پەسەندی جینۆسایدی ئێزیدی‌و ئەركە بنچینەییەكان!

05/08/2019


(3/8/2019) پەرلەمانی كوردستان، بڕیارێكی مێژوویدا، بەوەی كارەساتی ئێزیدییەكانی وەكو جینۆساید، پەسەند كرد.
كارەساتی وا، لەم سەردەمەی جیهانگیریەدا پێنج ساڵی ویست، سەرەڕای هەزاران بەڵگەو تاوانی ئاشكرا. جاوەرە، كوردە هەمیشە جینۆساید كراوەكە، بیر لە(1400) ساڵ لەمەوبەر بكەوە، كە لەو چواردە سەدەیەدا، ئێزیدی (73) جاری تر، فەرمانی قەتڵوعامیان دەرچووە، (جگە لە ئەنفالی کاکەیی و شەبەک و سەرجەم نەژادی کورد) بەڵام مێژوونوسانی عەرەبی-ئیسلامی‌و مێژوونوسانی توركی-عوسمانی، مێژونوسانی فارسی-ئیسلامی، بەچەواشەكراوی تۆماریان كردووە.
ئەوەی لەویژدانیشدا ماوە، هەر زۆر كەمتر بووە لەوردەكاری كارەساتەكان. بێگومانین، (73) فەرمانەكانی سەدەكانی لەمەوبەریش، بەرامبەر ئێزدیەکان، كارەساتەكانیان كەمتر نەبوون لەفەرمانی داعشەكان، بەڵكو ئەو سەردەمانەی قەڵمڕەوەكان، ئێزیدییەكانیان قڕ دەكرد، بەحەڵاڵیشیان دەزانی. مێدیای ئازادو تەنانەت خوێندەواریش نەبوون، هەتا كارەساتەكان تۆمار بكەن. تاقە شایەت، ئێسك‌و پروسەكەكانی ئەو سەردەمەن، كە دڵنیام رۆژێك دێت، بەهۆی ئامێری پێشكەوتوو، دەریاندەخات، سیاسەتی قەتڵوعامی ئەوكاتە، بەچ شمشێرو رمی كول‌و ئەقڵییەتی كۆنەپەرستییەوە، كورد قڕان كراوون.
ئێستا، پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی كێشەگەلی سیاسییەوە، (5) ساڵ ئەم بڕیارەی دواخست. دەستیخۆش كە خولی ئێستا فریایان خست. بەڵام بەندە، دوای بڕیارەكە، دوو ئەرك زۆر بەگرنگ دەزانم.
یەكەمیان: بڕیارەكە، وەكو یاسایەك، لەگەڵ پرۆژە یاسای ئەنفال‌و كیمیابارانكردنی كوردستان، پێكەوە فراكسیۆنەكانی كوردستان لەبەغداد، بیدەنە پەرلەمانی عیراق پەسەندی بكات‌، بۆئەوەی حكومەتی عیراق، قەرەبووی قوربانییەكان بكاتەوە. هیوادارم، بەهۆی ئەم كارەساتەوە، كارەساتەكانی تریش بخەنەوە چوارچێوەی مافی یاسایی و ساڵەها دوای نەخەن، تاکو  قوربانییەكان، وەك قوربانییەكانی مێژوو، دیزە بەدەرخۆنە نەکرێین.
دووەمیان: ئەم بڕیارە، هاندەرە، كە ستراتیژی ریشەكێشكردنی توندوتیژی ئایینی‌و فەلسەفە دوناییەكانیش، لەزهنیەتی كوردو دەوروبەرمان دابڕێژرێ‌‌و كاری هەمەلایەنەی لەسەر بكرێ‌، بەتایبەتی لەناو فەلسەفەی پەروەردە‌و خوێندنی باڵادا، ئاشكرایە مەترسی ترسناكی هزری توندوتیژی، هەتا لەناو كۆمەڵدا بمێنێ‌، هەروەكو رووداوەكانی مێژوو، ئەگەری كارەساتی تریش، لەبەردەمماندا دەهێڵێتەوە.
دەستخۆشی لەپەرلەمانی كوردستان دەكەم‌و چاوەڕوانی هەڵمەتی پەرلەمانتارانین لەبەغداد.

سلێمانی-5/8/2019

وتاری زیاتر

توركیاو لێكەوتەكانی جیابونەوەی ئاكەپە

مەلا بەختیار

یادی سەید كەریمی جوامێری هەڵسانەوە

مەلا بەختیار

دۆخی بابەتی و شكستی شۆڕشی ئەیلول

مەلا بەختیار

روسیای لینین و روسیای پوتین!

مەلا بەختیار

31ی ئاب؛ یادێكی شوم

مەلا بەختیار

كاكە حەمەی فەرەج پاك‌و بێباك.. ژیانئاوا

مەلا بەختیار

شاناز هیرانی

كامیان سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وشته‌، عه‌قڵ یان كۆمه‌ڵگە؟

کەمال محەمەد

شەڕ لێوانلێوە لە شكستی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی

ئەحمەد محەمەد سەعید

كرێـكاران و هێـزی گۆڕانكارییە سیاسییەكان

شاناز هیرانی

فیمینزمی ئیسلامی

فەریق حەبیب

كورد دەتوانێت بێ‌ كارێزما خۆی بەڕێوەببات؟

شاناز هیرانی

ژن و به‌شداریكردن له‌كایه‌ی سیاسیدا

مەلا بەختیار

توركیاو لێكەوتەكانی جیابونەوەی ئاكەپە

سەرتیپ جەوهەر

پارتی شكستى بەرێككەوتنی دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا

کەمال محەمەد

مەرجەع و مۆدێلی هەژمونی ئۆتۆكراسی

شاناز هیرانی

رۆڵی ستراتیژی ژنان لەناو رێكخراوە تیرۆریستیەكاندا

مەلا بەختیار

یادی سەید كەریمی جوامێری هەڵسانەوە

شاناز هیرانی

سه‌رمایه‌داری چۆن ژن ده‌كات به‌ كاڵا؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

كرێكاران و هێزی گۆڕانكارییە سیاسییەكان

مەلا بەختیار

دۆخی بابەتی و شكستی شۆڕشی ئەیلول

مەلا بەختیار

روسیای لینین و روسیای پوتین!

سەرتیپ جەوهەر

قەیرانێك لەناو هەناوی قەیرانەوە

کنێر عەبدوڵا

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ پرۆژه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار

کەمال محەمەد

پڕۆژەی "كلێن برێك" دیوە شاراوەکەی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شاناز هیرانی

تیۆری فێمینیزمی و جیاوازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

سەید عەتا

به‌هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ چوارەمین کۆنگره‌ سه‌رده‌كه‌وێت

کەمال محەمەد

بڕیارەكانی دادگای ئەوروپا و دەرەتانێك بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش