دەربارەی پرۆژەکەی مەلا بەختیار

هێمن مەنسور 23/07/2019


ئەندامە دڵسۆزەکانی یەکێتی زیاتر جۆشدا،نوستوەکانیشی ڕاچەڵەکاند،زەنگێکی هۆشیارکردنەوەش بوو بۆ ئەنتی یەکێتیەکانی نێو خودی یەکێتی.
من لێرەدا نە باسی کەسایەتی مەلا بەختیار دەکەم،نە باس لەو بەرپەچ دانەوانەی دوور لە لۆژیکی زانستیانە دەکەم،کە هیچ هەڵسەنگاندێکی ویژدانیان نیە نەک تەنها بۆ پرۆژەکە، بەڵکو بۆ هەموو هەنگاوە چارەسەریەکانی دۆخی چەق بەستووی یەکێتیو ترسناکی باری سیاسی کورد بەگشتی نیە.
ئەگەر بێتوو ئێمەو ئەو کەسانە کە خۆمان بە ڕۆشنفکرو دڵسۆزی ئێستاو داهاتووی ئەم گەلە خێر نەدیوە بزانین،دەبێ ویژدانمان بکەینە مەحەکی ڕەوشتمان، لە بیرو گوتارو کردارمان، بەبێ ئەم جۆرە بیرکردنەوەو هەڵوێست وەرگرتنە، دەبێ لە هەموو ژیانمان باجی بێ ویژدانیمان بدەین.
زۆرن ئەوانەی بەگووتەو نوسین دێوخانی ڕخنەو چارەسەرکردنی دۆخەکە، خۆیان بە پەیامبەری دڵسۆزی دەزانن، بەڵام کە دێتە سەر هەڵوێستی کردار وەک بڵقی سەر ئاو لەبەر چاو نامێنن.
لێرەدا دەبێ ئەو ڕاستیانە بڵێین، کە جێگای داخە لە باشووری کوردستان، بەتایبەتی لەدوای ڕاپەڕینەوە، بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتیەکان پیشەی سەرکردایەتیان ئامێتەی کاری بازرگانی و بەرژەوەندیخوازی تایبەتی کرد، دۆخەکەیان گۆڕی بەرەو نەمانی فکرو دڵسۆزی و عەقڵیەتی قۆرخکردنی بازارو گیرفان پڕکردن، ئەم جۆرە کردارانە، نەک تەنها باری ئابووری بنخانی و سەرخانی شێواند، بەڵکو بووە هۆی پوچەڵکردنی دەخلی تاکو لاوازکردنی ڕەوشتی دڵسۆزی تاک بۆ خاک.
ئێستاش ئەوەی لە بەر چاوەو دەبینرێ،دۆخە شێواوەکەی نێو یەکێتی و بێ سەروبەری باری سیاسی هەرێمە، بەشێوەیەک زۆرینەی زۆری جەماوەری بێ ئومێد کردووە لە چارەسەرکردن و داهاتوویەکی ڕۆشن، کۆمەڵانی خەڵکیش دابەش بوونەتە سەر گروپە سەرلێشێواوەکان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش چارەنوسمان بەرەو کارەسات دەچێ.
ئەی ناکرێ مێژووی ڕابردوو، چارەنوسی داهاتوو، دیلی دەستی قەدەر بکرێ، کەسمان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەدا، خۆمان بە بەرپرس نەزانین و چاوەڕوانی داهاتوویەکی شەرمەزاری بکەین، ئەرکی ڕەوشتیمانە دیواری بێ دەنگی بشکێنین.
لێرەدا مەلا بەختیار پێش هەمووان، پێشەنگی و دەستپێشخەری خۆی کرد، پرۆژەی خۆی ڕاگەیاند، خۆزگە دەیان کەسی دیکەش دڵسۆزانە پرۆژە چارەسەری خۆیان بۆێرانەو بخەنە بەردەست بۆ چارەسەر.
پرۆژە پێشنیازە،بێ کەمو کورتی نیە، بەداخەوە بۆ کەسانێک کە خۆیان بە عەیار ۲٤ی ڕۆشنفکرو دڵسۆز دەزانن، بەڵام لە ڕاستیدا، ویژدانیان کردۆتە کاڵایەک لە بازاڕی بێ ویژدانیدا هەڕاج کردووە، چاوەڕوانن کام چاوچنۆکی ڕەوشت نزم، دژ بەم کەس و ئەو کەسایەتی بەهای بێ ویژدانیان زیاد بکا، ئەگەر نا، بۆ ڕخنەکانیان بە دڵسۆزی و زانستی ئاراستەی پرۆژەکەی مەلا بەختیار ناکەن بۆ جوانترو بەهێزکردنی ناکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێ کۆ دەنگیەک لەسەر لایەنە باشەکانی دروست بکرێ و چارێک لەم دۆخە مەترسیدارە بکرێت.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم، چەندپرسیارێکی ئاسان و ئاسایی لە هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتی و هەموو تاکێکی غەمخۆر بکەم، دوور لە ڕقوو قینە.
یەکەم..بۆ هەڤاڵانی یەکێتی.
بە ویژدانتان وڵام بدەنەوە،کێ بوو تەرازووی هێزی ٥۰ بە ٥۰ ی نێوان یەکێتی و پارتی گەیاندە ئەو ئاستە کە یەکێتی ببتە هێزی سێیەم..؟
دووەم..کێ بوو ئەو کەسەی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، پشتی لە گۆڕەکەی مام کردو سوکایەتی دوونیای بە یەکێتی کرد..؟ ئەندامانی خوارەوە بوون یان ئەوانەی دەسەڵاتیان لەدوای دەسەڵاتی مام بوو..؟
سێیەم..کەسێک لەئاستی باڵای ناویەکێتی هەبووە هەندەی مەلا بەختیار پانتایی ڕاگەیاندنەکانی دۆست و دووژمنی پڕکردبێتەوە بەنوسین و چاوپێکەوتن،لە پێناوی چاکردنەوەو ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی یەکێتی و کورد، یان کەسێک هەبووە پرۆژە ئاسایەکی پرۆژەکەی مەلا بەختیاری نوسیبێ یان بنوسێ..؟

وتاری زیاتر