وتار

کەمال محەمەد

حكومەت، دابەشكاری یان چارەسەری؟

10/07/2019



ئەم قۆناغەی لە دۆخی ئێستاماندا جێگای باسە پێكهێنان و رێكخستنی كابینەی نوێیە لەدوای زیاتر لە نۆ مانگ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت بەرەو كۆتایی پێ ئەنێت ،لەسەرەتای دروستبونی گفتوگۆكان چەندین كۆسپ و داواكاری جیا لەنێوان حیزبەكان دروست بوو ،تا ڕادەیەك كۆبونەوەكانیان درێژەی كێشا،هەریەك لە حیزبەكانی بەشداربوی حكومەت لەهەوڵی ئەوەدا بون ڕۆڵێكی دیاریكەریان هەبێت لە دابەشكردن و وەرگرتنی پۆستەكانی كابینەی نوێ ،لەبەرنامەی هەریەك لەم حیزبانەدا هاوسەنگی نێوان كۆمەڵگا بون تاكێكی ئازادی ماف دەستەبەركراو ئامانجی سەرەكی بوو،بەڵام بەگوێرەی لێكدانەوەكان دەەكەوت كێشەی حیزبەكان  هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بڕۆن لە میانەی پلاتفۆرمێكی خێراو بەپەلەوە چارەسەری كێشەكان و دەسەڵاتدارێتییەكی تەكنوكرات بكەن و رابردوی حكومڕانی قەرەبو بكەنەوە و چەمكی بەرنامەكانی خۆیان بخەنە ڕوو خاوەندارێتی لە حكومەتێك بكەن و سەرلەنوێ شێوە بە ناوەرۆكەكانیان بدەن و دابەشكاری پۆستەكان بكەنە چارەسەرییەك بۆ كێشەكان نەوەك سەرچاوەی كێشەكان ،

لەبەرێوەچونی میكانیزمی هەڵبژاردنی كاندیدەكان دەركەوت بە پێی ئەزمون و  ئەندازەی لێهاتوییەوە كەسەكان بۆ پۆستەكان دیاری نەكراون بەجۆرێك كە وابەستەی هێز و بەهرەمەندی خۆیان بن لەو بوارەدا توانای چارەسەری كێشەكان و خستنە روی پلاتفۆرمێكی نوێ بن لە كار و پرۆژەكان بە پێی قۆناغ و سەردەم و داواكارییەكانی رۆژەوە ،بۆ ئەوەی دەرفەتی بەكارخستن و پێشخستنی پلان و بەرنامەكانی هەبێت و لەو رێگایەوە هەموان لەناو گەشەكردن و خۆشگوزەرانیدا بن لە سایەی حكومەتێكی تەكنۆكراتی رەشیددا ،دیسان لەم خاڵەدا كارنەكردن بەگوێرەی توانستی كەسەكان جارێكی دیكە ئەو ڕاستییە ئەسەلمێنێت كەهەرلەسەرەتاوە  سوربونێكی گەوهەری و راستی خۆیان نەبوە لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان بۆ چارەسەری ،

لە كاتی تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی هەر حكومەتێكدا كە سەركەوتو بێت مسۆگەر لەرێگەی دیاركردن و بۆچۆنی داوەرییە بەگوێرەی بنەماگرتنی هاوڵاتی و دابین كردنی ژیانێكی مانادارەوەیە نەوەك مسۆگەركردنی بەرژەوەندییەكانی  بنەماڵەیەك و چەن دەستەو گروپێك كە هێندەی دیكە كائۆسی سیاسیان قوڵتر بكاتەوە ،  بۆیە كاتێك دابەشكاری پۆستەكان لە نێوان حیزبەكان جیلوەی ٢٨ ساڵی حكومڕانی پڕ لە قەیران و گەندەڵی  لەبیر نەكات و نەیشارێتەوە و هاواری قەیرانەكانی ئەو سەردەمانەبكاتە بناغەیەك بۆ حكومەتێكی هاوڵاتی سودبەخش و ویژدانیان ببزوێت و پێویستییەكانی بەرپرسیارێتی راستەقینە جێبەجێ بكەن ،

بەشی دواتری بڕیاردان لەسەر حكومەتی داهاتوو بەندە  لەسەر چارەسەری ئەو قەیرانانەی كە هەرێمی كوردستان لەماوەی سێ دەیە حكومڕانی تێیكەوتوە ،چونكە هەمو كابینەكانی ڕابردوو بەرهەمی سازشكردنی حیزبەكان بوە  لەسەربنەمای بەرژەوەندییەكانی حیزبیانەوە كە هەمیشە هۆكارێكی سەرەكی پێشنەخستنی سیستەمێكی ئەڵتەرناتیڤ بوە و ڕۆڵی  دیاركردن و چارەسەركردنی كێشەكانی نەبینیوە ،چونكە پلان و بناغەی هەمو كابینەكانی ڕابردوو  لەسەربنەمای دابەشكاری پۆستەكان بوە لەنێوانیاندا نەوەك هەوڵ و تەقەلایەك بۆ بەبنەماگرتنی چارەسەری ،

ئۆپۆزسیۆن و  چاكسازی  

سەرباری ئەوەی كە لە كابینەكانی پێشو ئۆپۆزسیۆن و میدیایەكی ئازاد هەبون كە چاودێر بون بەسەر حكومەتەوە ،بەڵام هێشتا دابڕان لە پراكتیزەكردنی  سیاسەت و دیموكراتی و ژیان لە ئارادا بوو تادەهات كاربەدەستان لە كۆمەڵگایەكی سیاسی دوردەكەوتنەوە و ناشەفافی لە داهاتی نەوت و بازار تەواوی سێكتەرەكانی دیكە بونی هەبوو حكومەت سەرچاوەی خۆی لەو چەمكەی بڕیارانەوە وەردەگرت كە حیزب لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیدا دەریدەكرد ،دەرەنجام ئۆپۆزسیۆن و  میدیاكەی نەبونە هێزی چارەسەری و لە چەندین قۆناغ و لێكەوتدا نەیان توانی هێزی خۆیان لەژێر كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدا بهێننە سەر پێیان ،لەدنیای سیاسی و حكومڕانیدا هەمیشە دەسەڵات ترسی ئۆپۆزسیۆنی لەسەربوە و ئەم ترسەش وایكردوە كە دەسەڵاتداران  رەهەندێكی گرنگی كێشەكان چارەسەر بكەن ،مافی هەریەك لە ئێمەیە بپرسین لەم چەن ساڵەی ڕابوردا كە ئۆپۆزسیۆن بونی هەبوو  دەسەڵات كام رەهەندی كێشەو قەیرانەكانی چارەسەر كردوە ،ئەی ئایا لە هەلومەرجی ئەمڕۆی قەیرانی بونیادیدا چ ڕۆڵێكیان ئەبێت كاتێك تەواوی جومگە و مەلەفەكانی  دەسەڵات و نەوت و ئاسایش و پەیوەندییەكانی دەرەوەو هەرێم و بەغدا و دیبلۆماسییەكان دوی ٢٨ ساڵ لە شكستی حكومڕانی دیسانەوە هەمان ئەو كارەكتەر و عەقڵییەتە سیاسیانە ئەیبەن بەرێوە ،بۆیە ئەم جارە قەیرانەكان و تەواوی گەندەڵییەكان ئەخرێتە ئەستۆی ئەو هێزانەی بەشدارن لە حكومەتدا و ئەبنە مایەی پەراوێزبونی كومەڵگایەكی دیموكراتی یەكسان و چیدیكە ناتوانن لە ڕكابەرایەتی سیستەمدا دەنگی هاوڵاتیان بەكاربهێننەوە چونكە لە بەرنامەكانیاندا لەگەڵ دەسەڵاتدا نەیانتوانی ببنە هێزی چارەسەری لەبری هێزێكی دابەشكاری .

وتاری زیاتر

رۆژئاوا و گونجاوبینینی ڕێكەوتن لەپێناو گەلێكدا

کەمال محەمەد

ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان بەرداشی زلهێزەكان و تێكۆشانی ئازادیدا

کەمال محەمەد

خۆپیشاندانەكانی عێراق و پێشهاتەکانی

کەمال محەمەد

قەیرانی ڕۆشنگەری

کەمال محەمەد

مەرجەع و مۆدێلی هەژمونی ئۆتۆكراسی

کەمال محەمەد

پڕۆژەی "كلێن برێك" دیوە شاراوەکەی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەمال محەمەد

تەها سلێمان

بۆ مەزڵوم کۆبانی

کەمال محەمەد

رۆژئاوا و گونجاوبینینی ڕێكەوتن لەپێناو گەلێكدا

د. سەروەر عەبدولرەحمان

بەڕێز فەیگن... هەست بە شەرمەزاری ناكەن!؟

مەلا بەختیار

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ!!

شاناز هیرانی

ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی (داعش)

د. سەلام عەبدولكەریم

وردەكاری رێكەوتننامەی ئەدەنەی نێوان توركیا‌و سوریا 1998

ماجد خەلیل

قومار لە خوێنی سیاسەتی (ترامپ)دایە

مەلا بەختیار

ترامپ، بڕیارە چاوەڕواننەكراوەكان و رۆژئاوای كوردستان

بەرهەم كەڵهوڕی

جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق

شاناز هیرانی

ژنانی داعش بۆمبێكی ته‌وقیتكراو

کەمال محەمەد

ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان بەرداشی زلهێزەكان و تێكۆشانی ئازادیدا

مەلا بەختیار

چلەی جوامێرێكی لوتكە (حەمەی فەرەج)

شاناز هیرانی

ژن و یه‌كێتی

ئەحمەد محەمەد سەعید

ترسی سەرمایەداری لە فشاری کرێکاران

نیگار عومەر

ژن و ئایندەی سیاسی

مەلا بەختیار

راپەڕین لەنێوان حكومەتەكان و حزبەكان و سۆسیال - میدیادا

بارزان شێخ عوسمان

دەستەواژەی سەرۆک مامجەلال بۆچی ؟!

مەلا بەختیار

مامە گیان لە ویژدانای

کەمال محەمەد

خۆپیشاندانەكانی عێراق و پێشهاتەکانی

نیگار عومەر

عەقڵییەتی سمێڵ بابڕی

شاناز هیرانی

ژنان له‌ناو پرۆسه‌ى سياسیی كوردستاندا