ئەمبەرەو ئەوبەرە، لەسەر کورسی شەڕە خەنجەرە
قبوڵکردنی ئەمری واقیع و رای جیاواز، ھۆشیاری سیاسیە. لەگرەوی سیاسیشدا سەرکەوتن بەدەست نایەت، کاتێک لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەیاری سیاسیدا بەبێ روئیا، ئەمری واقیعت پێ قبوڵ نەکرێت.
ئەرکی سیستمی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیایە، کە ھۆشیاری سیاسی بگەیەنێتە خەڵک ، بەڵام کێشەی ئێمە لەسەرچاوەکەوەیە، کە لەبری گەیاندنی ئەم مەفھومانەی سەرەتای نووسینەکە و پەروەردەکردنی تاک لەسەر ئەم بنەمایانە،زۆرجار پۆخڵەواتی سیاسی دەگەیەنن، لەبری ھۆشیارکردنەوە چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە.
*لەمەبەر
-زمانی سیاسی زبر و رەتکردنەوەی بوونی ئەوانیتر (نەبوونی ھۆشیاری سیاسیە، نەک پاڵەوانی سیاسی).
*لەوبەریش
-وەڵامدانەوەکانی ئەوانیش دیسان بێ (مەعریفەیی سیاسیە ).
لەکۆتایدا ئێژم خەڵک ئاشتی و خۆش گوزەرانی دەوێت ، کەی داوای خەڵکە ئەم شەڕە دەنووکەی ئەمبەرەو ئەوبەرە!؟
خەڵک ھۆشیارە تێدەگات لە
(ئەمبەرەو ئەوبەرە، لەسەر کورسی شەرە خەنجەرە
نە ناسکن و نە دولبەرن ، ھەردوو بەرەکە خاڵین لەخەمی خەڵک و مەعریفەی سیاسی).