كۆنگره به شه‌رتی گۆڕانكاری
مایه‌ی خۆشحاڵیه كه زۆرینه‌ی كادیرانی یه‌كێتی و سه‌ركرده ڕۆشنفیكرو ڕۆشنگه‌ره‌كان داوای به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن ، چونكه له‌وه تێده‌گه‌ن كه كۆنگره یه‌كسانه به خۆ نوێ كردنه‌وه ، خۆ نوێكردنه‌وه‌ش یه‌كسانه به ( به هێز بوون ) و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری به ئاراسته‌ی چاكسازی و باش كردنی خراپه‌كان و باشتر كردنی باشه‌كانیش ، حزبی زیندوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا هاو ته‌ریب بڕوات و بتوانێت ڕووداوه تازه‌كان له باوه‌ش بگرێت و به زمانی سه‌رده‌م بدوێت و خۆشی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا بگونجێنێت ، به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می جیهانگیری و شۆڕشی ته‌كه‌نه‌لۆژیادا گۆڕانكاریه‌كان خێرا ڕووده‌ده‌ن . گه‌ر حزب زوو زوو خۆی نوێ نه‌كاته‌وه دوور نیه له كاروانه‌كه به جێ بمێنێت و بكه‌وێته‌وه دواوه ، نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ش یه‌كسانه به چه‌ق به‌ستوویی و هه‌نگاو نه‌نان به‌ره‌و پێشه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ حزبێكی وه‌كو یه‌كێتی هه‌رگیز ڕاست ده‌رناچێت ، چونكه پاڵنه‌ری دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بریتی بووه له هێنانه كایه‌ی مۆدێلێكی نوێی حزبایه‌تی چ وه‌كو ئایدۆلۆژیا و چ وه‌كو كاری حزبیش ، مێژوو موقه‌ده‌سه ، جوانه ، هه‌میشه ده‌بێت له‌به‌رچاومان بێت ، به‌ڵام ده‌شبێت خه‌م له ئێستا و له داهاتوو بخۆین ، بۆ ئه‌وه‌ی دوباره مێژوویه‌كی دره‌وشاوه‌ی هاوشانی مێژووه جوانه‌كه‌ی دوێنی ( پێش ڕاپه‌ڕین تا به‌ستنی كۆنگره ) دروست بكه‌ین ، چونكه درێژه‌دان به جوانیه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌بێته مایه‌ی ڕێز گرتن له جوانیه‌كانی دوێنێ . پێویسته كۆنگره‌ش له پێناو گۆڕانكاری بێت به ئا راسته‌ی نوێ بونه‌وه نه‌وه‌ك كۆنگره له پێناو ته‌نها به‌ستنی كۆنگره بێت ، به‌واتایه‌كی تر ده‌بێت له حزبی سیاسی گۆڕانكاری ئه‌رێنی به‌دی بكرێت و ببینرێت و هه‌ستی پێ بكرێت له نێوان كۆنگره‌كانیدا بۆ ئه‌وه ی به كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو دابنرێت . هه‌ندێ له‌و گۆڕانكاریانه په‌یوه‌سته به ته‌به‌نی كردنی حزب به قوتابخانه‌یه‌كی فیكری دیاری كرا‌و ، بۆ نمونه كه ئێستا یه‌كێتی ( سۆسیال دیموكرات ) ی ته‌به‌نی كردووه پێویسته زیاتر گرنگی به و بوارانه بدات كه ده‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی سۆسیال دیموكرات بونه‌وه و ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ن ، بۆ نمونه ڕۆشنگه‌ری ، دیموكراسی ، ماف و ئازادیه‌كان ، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری چینی خواروو و پشتگیری كردنی چینی كرێكار ، گرنگی دان به ڕۆژنامه و گۆڤار‌و گرنگی دان به تواناكانی گه‌نجان ، مه‌به‌ستم گه‌نجانی خاوه‌ن توانایه و هێنانه پێشه‌وه‌یان له كاری حزبیدا و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه حزبێكی سۆسیال دیموكراتی ووڵاتێكی پێشكه‌وتووی دونیا كردوویه به ئامانجی خۆی له هێنانه دیان ، ئه‌میش بیانكات به ئامانجه‌كانی خۆی و كار بكات له‌و پێناوه‌دا به ڕه‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا ، به‌و مانایه‌ی پابه‌ندی ئه‌و مه‌دره‌سه فیكریه بێت و له كاری حزبیدا تامێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی لێ نێت له‌كاتی ته‌به‌نی كردنی هه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی فیكری ڕۆژئاوایی هه‌رچه‌نده ده‌كرێت له قۆناغی ئێستادا تایبه‌تمه‌ندیه جوگرافی و كلتووریه‌كان له‌به‌ر چاو بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستیاری دروست نه‌بێت ـ به‌ڵام ناشبێت هێنده زۆر بێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له سه‌ر حیسابی فیكر‌و ئایدۆلۆژیاكه بێت .زۆر جار ده‌گوترێت ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام بین ، ته‌نها ئیدیعا‌و كردن به زار هیچ نیه ، مه‌گه‌ر به كرده‌وه بیسه‌لمێنین ، بۆیه زۆر پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و بناغه پته‌وانه‌ی كه به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ یه‌كێتی دایڕشتبوون .