خەلیفەی بێ خەلافەت !

هاوڕێ توانا 30/04/2019



دوای پێنج ساڵ  لە دیار نەمانی بە گوزارشتی خۆیان شێخی نادیار ئەبوبکری بەغدادی ، دەرکەوتەوە دەرکەوتنی ئەم جارەیی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش ) دەرکەوتنێک بوو کەبەراورد بەیەکەم دەرکەوتنی لە مەزگەوتی حەدبای موسڵ تەواو جیاوازبوو 
چونکی(خەلیفە) هەم بە شکل گۆڕابوو پۆشتەی و سیمایی خەلیفە ئاسایی لەدەست دابوو ، هەم خەلیفە خەلافەت و ئەو جوگرافیایی پانو پۆڕی خەلافەتی لەدەست دابوو، 
جا خەلافەتێک کەجوگرافیاکەی بەقەد جوگرافیایی وڵاتێکی وەکو  بەریتانیا بوو ، ئیدی پێدەچێت  کە غایەی دەرکەوتنی خەلیفە لەم  کات و ساتەدا  بۆ جیهادیستەکان ئاوێکی ساردی بەدەرونی شکست خواردووی گڕگرتویاندا کردبێتەوە ،
خۆشی  نیازی بێت کە عەڕزی مانەوەی بکات ، ئەگینا  پێناچێت کەوا  ئەم دەرکەوتنەی خەلیفەی بێ خەلافەت جارێکی تر  ترسێکی بخاتەوە ، بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکی سەردەمی داعش وەک دوڵەت و خەلافەت بەکۆتا هاتو داشی داعشیش هەم بۆ تەیفی سوننەی عێراق و شام کە تەهیمش کراوی دەسەڵات بوون ، خراپ کەوتەوە و بەهۆیەوە تەفنیش کران وە هەمیش بۆ ئەو دەوڵەتانەی  ناڕاستە تەمویل و تەوجیهی داعشیان کرد خراپ کەوتەوە ،
چونکی بە تەجروبە دەرکەوت کەداعش نە ئایدۆلۆجیاکەی هی ئەم سەردەمەیە، نە هێزێکە لە زمانی سەردەم دەگات ،داعش دەوڵەتێک بوو کە بیرۆکەی  مەسحی سنور و فەتحی دنیای لە هەگبەدا بوو دەوڵەتێک کە داهێنانی لەمەرگدا کردوو جگە لەمەرگو وێرانە ئیزافەی تری بۆ ژیان پێ نەبوو، داعش لەماوەی خەلافەتیدا هەزاران پردی تەقاندەوە کەچی پردێکی بۆ نۆژەن نەکرایەوە ! بە هەزاران مرۆڤی سەربڕی کەچی بریندارێکی بۆ چاک نەدەکرایەوە کەچی جیهادیستەکانی (خەلیفە) لەسەر هەر کەلاوەیەکی تەقێندراوی ڕوخێندراو دەیان نوسی (دەولە ئیسلامیە باقیە ! ) ‌