وتار

خەلیل عەبدوڵڵا

رۆژێكی جیهانی بۆ یادی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان

پێش 1 هەفتە



به‌بڕیاری فه‌رمی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، 120 رۆژ وه‌ك رۆژی جیهانی‌و نێوده‌وڵه‌تی بۆ بۆنه‌‌و رشته‌ی جیا جیا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا دیاریكراون.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام دیاریكردنی دوو رۆژی جیهانی بوو بۆ به‌رزراگرتنی یادی قوربانیانی جینۆسایدی گه‌لی جوله‌كه‌‌و گه‌لی توتسیی روندا.
ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا‌و له‌ په‌یماننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌پاراستنی مافی هاووڵاتیان‌و گه‌لان به‌بێ‌ جیاوازی ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌ كردۆته‌وه‌‌و مافی ژیان‌و ئازادی‌و دڵنیایی به‌هه‌موویان به‌خشیوه‌‌و په‌یامی سه‌ره‌كی پاراستنی نه‌وه‌كان بووه‌ له‌به‌ڵای جه‌نگ. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش چه‌ند رێكه‌وتننامه‌‌و بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركردووه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه‌ به‌ته‌واوی به‌ر به‌جه‌نگ‌و پێشێلكارییه‌ گه‌وره‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بگرێت.
سه‌رباری بڕیارو رێكه‌وتننامه‌ گشتییه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ندین بڕیاری تایبه‌تیشی بۆرێزگرتن له‌قوربانییانی گه‌لان ده‌ركردووه‌‌و رۆژی تایبه‌تی جیهانی‌و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاریكردوون.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2005ه‌وه‌، رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی به‌زیندوو راگرتنی یادی قوربانیانی هۆلۆكۆستی گه‌لی جوله‌كه‌ داناوه‌.
له‌ساڵی 2003شه‌وه‌ رۆژی 7ی نیسانی هه‌موو ساڵێكی به‌رۆژی جیهانی بیركردنه‌وه‌ له‌جینۆسایدی ساڵی 1994ی گه‌لی توتسیی دیاریكردووه‌.
له‌دوو توێی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بڕِیاره‌ی دیاریكردنی ئه‌و دوو رۆژه‌ جیهانییه‌ كه‌ بۆ رێزلێنان له‌قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌و دوو گه‌له‌دا ده‌ركراون، داوا له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام‌و دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و هه‌موو رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كراوه‌ به‌فه‌رمی‌و به‌شێوازی جیا جیا یادی قوربانییانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ بكه‌نه‌وه‌‌و رێزیان لێ بگرن.
راسته‌ ئه‌و دوو گه‌له‌ جینۆساید كراون‌و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌‌و دڕندانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانیان له‌ناوبران‌و مافی خۆیانه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ رۆژی جیهانییان بۆ دیاری بكرێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و دوو گه‌له‌، گه‌لی كوردستانیش دووچاری جه‌نگ‌و نه‌هامه‌تی‌و جینۆساید له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس بۆته‌وه‌.
له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایه‌كی عادیلانه‌ له‌به‌غدا سه‌رانی تاوانباری رژێمی به‌عس تاوانی جینۆسایدیان له‌چوار كه‌یسی جیاوازدا( ئه‌نفال، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، بازانییه‌كان‌و كورده‌ فه‌یلییه‌كان) له‌دژی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ردا ساغ بۆوه‌و سزای قانونییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له‌دوای بڕیاری دادگا، په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، بڕیاری جینۆسایدی دادگایان به‌فه‌رمی ته‌سدیق كرد.ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیش بڕیاری جینۆسایدی گه‌لی كوردستانیان به‌ره‌سمی ناسی. 
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستیانه‌‌و بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی ئه‌و گه‌له‌ی به‌درێژایی مێژوو قوربانی داوه‌و گه‌لێكی به‌جینۆسایدكراوه‌ به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌قه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ خۆی به‌ پارێزه‌ری گه‌لان ده‌زانێ‌، جینۆسادی گه‌لی كوردستان به‌ره‌سمی بناسێت‌و رۆژێكی جیهانیش بۆ یادی به‌رز راگرتنی قوربانییه‌كانی دیاری بكات.

وتاری زیاتر

رابه‌ری‌ نیشتمانیی‌ كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سه‌ركرده‌‌و بیر‌و سه‌رده‌م

خەلیل عەبدوڵڵا

ماجد خەلیل

چیرۆکی گۆڵگۆڵێنەکەی نێوان ئەمریکاو ئێران

فەریق حەبیب

شۆڕشگێڕەكان لە سیمبولی مرۆڤایەتیەوە بۆ هێمای ستەمكاری

طارق رەشید

رۆژی كتێب و سەرگوزشتەیەكی مەلا جەمیلی رۆژبەیانی

هاوڕێ توانا

لەڕۆژی جیهانی کتێبدا

ماجد خەلیل

چیرۆکی سەرخەوێکی کوردەواریی

زیرەک کەمال

ڕاپەڕین و دزینی شۆڕش

مەلا بەختیار

شانۆگەری "باوك" و نمایشێكی نایاب

مەلا بەختیار

ئەنفال؛ تراژیدیای نەتەوەو ئۆباڵی ئێستامان!! (بەبۆنەی 31/مین ساڵیادی ئەنفالەوە)

خەلیل عەبدوڵڵا

رۆژێكی جیهانی بۆ یادی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان

فەریق حەبیب

كه‌وتنی‌ بوته‌فلیقه‌‌و به‌شیر، چی بە دەسەڵاتدارانی دیکە دەڵێت؟

سامان سنجاوی

سۆمۆ کێ بەڕێوەی دەبات؟!

مەلا بەختیار

ئایا سەدام فاشستی بوو؟ (بەبۆنەی ساڵڕۆژی روخاندنی بەعسەوە)

هاوکار فایەق

لەمەوداو چاوەڕێی سوپرایز بن لەتوركیا

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

بۆچی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ هەرێم گرنگە؟

مەلا بەختیار

شۆڕشگێرەكان، دەسەڵاتەكان، گۆڕانكاریەكان

ئارێز عەبدوڵا

پێکھێنانی کابینەی حکومەت و کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم

ماجد خەلیل

جۆلان و جوو

مەلا بەختیار

نامەیەكی دۆستانە بۆ هەدەپەی ئازادیخواز!

سەروەر پێنجوێنی

دەربارەی سوننی‌گەراییەکەی مەلا سەید ئەحمەد

د. سەروەر عەبدولرەحمان

پرسی پێكهێنانی حكومەت و سێ پاكێجەكەی یەكێتی (بەغدا، كەركوك، هەولێر)

لەتیف حسێن

سەرلێشێواوی میدیا، لەبارەی بەرنامەکەی کەناڵی نێت تیڤی