جۆلان و جوو

ماجد خەلیل 31/03/2019

جۆلان و جوو
فەلەستین، ئەو گەلەی نمەکی سەلاحەدینی ئەیوبی گرتویەتی
سیاسەتی کوردو فەڵەستینییەکان، وەک رووداوێکی بن گۆم
گەنگەشەو گەڕانی فرەم لە بارەی سیاسەتی فەڵەستینی و کوردەوە بیستووەو بینیوە. دەزگاو دامەزاوەو دنیابینی خۆرئاوا توێژینەوەیەکی فرەی فەلسەفەییان لەسەر بێدەوڵەتی هەردوولا شیکردووەتەوە. فەڵەستینییەکان کەبوونەتە ڕەمزی ڕاسان و ڕاپەڕین، وەک نەتەوە بندەست نیین، ئەدی ئەریتریاو ئەسیوبیاو ئیمارات نەتەوەی خودان دەوڵەتی عەرەبی نیین؟ کەواتە ئەوان وەک خاک،خاکیان کراوە بەسەردا. ئێمە وەک نەتەوە نادانین و وەک خاکیش خاک بەخەسارین. ئەوان وەک ئێمە نین، هیچ نەبێ هاشوکاشێکی ناسیۆنالیستیی بێ عورزەی عەرەبی پشتیوانیانە، هیچ نەبێ بوراقی بەرزی پەیامبەرێکی عەرەبی لەوێوە گوزەری کردووەو قەناسی قەزاوەتی قورئان پشتیوانی تای تەرازووی ئەوان دەکا، هیچ نەبێ مینبەرەکان لە نەواکشۆتەوە تا جاکارتا دەستیان لە ئاسمانە بۆ پشتیوانی ئەوان. ئێمە هەزاران جار رژاوینەتە سەر شەقام بۆ پشتیوانی ئەوان، ئەوان تاوەکو ئێستە،وەک دەردەدارێ، دەرکیان بەژانی نەتەوەیەکی بندەستی دنیا نەکردووە. ئەوان کیمیایی و ئەنفال و زەجری کۆبانێ و عەفرین و شەنگالیان بەسەر هێناین، نەک پشتیوانی، بەڵکو ئیسلامیترینیان پیرۆزبایی لە دوژمنانمان دەکرد، ئەوان نمەکی کەس نەیانگرێ، نمەکی سەلاحەدین دەیانگرێ، ئەوان وەک ئێمە نین، هیچ نەبێ دەبنە پەنابەری جەزائیرو جۆردەن و قەتەر و لەوێ گەر شۆفێری تاکسیش بکەن باشترین قۆڵبڕەکانی گەشیارانن. لە عەماندا شۆفێری تەکسییەک، گەنجێکی گوێقوتی قژلولی ڕووخۆش، کە زانی کوردم، وتی وریابە فەڵەستینییەکان قۆڵت نەبڕن. منیش وتم: خۆ کەس وەک وان قۆڵبڕاوتر نییە، مەر ئێمەی بێ قۆڵ و قاڕ ! وتی :گەجەروگوجەرو گەڕکەرن و شکڵی شومیی سەرزەمینن. وتم ئاخر پیاوی وەک مەحمود دەروێشیشیان هەیە، وتی ئاخر ئەوە گوڵی ڕواوی سەر سەنێریانە. 
دوواتر لە نوسینەکانی ڕۆماننوس (بارلادا ) گەلێ راستیم لا روونبوونەوە. نەتەوەیەک بەو هەموو پشتیوانی و بەو هەموو پەیامە ئاسمانی و بەو هەموو میدیاو میتۆدی مەزنایەتییەوە، هێشتا لە شۆڕشی بەردە فڕکێدان لەتەک ئیسرائیل، کەچی کیمیایی بۆ کوردو حوسی و ئەمازیغ و شیعەی عەرەب بەکاردێنن. فەڵەستینییەکان لەشۆڕشی سییەکانەوە بەردە گچکەکانی ناوچنگیان نیشانەی نەهاویشتنن!
لەدیدارێکما لەتەک (ئۆفرا بینگۆ)، خانمە خەمخۆر و خەباتکاری ئەکادیمیستی ئیسرائیلی بە رەچەڵەک عەرەب، شتانێکی سەیرو سەمەرەی بۆ باسکردم. وتی: لە بیستەکانەوە کیژانی کەشخەی جوو، بەسەما و سیحری جوانییەوە دەهاتنە باژێڕەکانی جەلیل و خەلیل. لەوێندەر ریش سپییەکان و شێخەکانی عەرەب، بەنی تەزبیحەکانی زیکریان دەپچڕان و کێچ دەکەوتە کەوڵیان. کیژەکانیش لەبری سەرجێییەک و تەنانەت ماچ و موچێ، داوای دۆنمێ زەوییان دەکرد. ئەم فەلسەفەی خاک بەرامبەر بە سێکسە لەم کەلتوورەوە هەڵتۆقیوە. ئەی ئەوە نییە تا ئەم دوواییەیش لیڤنی خانمە سەرۆک وەزیران دەیگوت: لەگەڵ چەندین سەرکردەو سیاسەتمەداری عەرەبدا سێکسم کردووە. ئەی کێ دەڵێ لەبری ماچێکی مەکراوی واژۆی تاپۆکردنەکەی تەختی جۆلانی نەخستبێتە سەر ئیسرائیل. بۆیەلە بیستەکانەوە، من دەڵێم دۆنمێک،تۆ بڵێ دە دۆنم زەوی دەدرایە بری شەهوەتێکی شەوانەی کاتی و کەڵەبابی. بەڵام لە ڕاستیدا وەک (نزار قەبانی) لە قەسیدە قەهارەکەیدا باسی دەکات، ئیسرائیل کەڵەبابی کوچەو کۆڵانەکانی دنیای عەرەبە. بەڵێ راستە دیلەکانی ئەوان یەک بەرامبەر بە هەزارن. ئەی ئەوە نەبوو ( جەلعاد شالیت)ی سەربازی جوویان بەرامبەر بە هەزارو یەک موجاهیدی دیلی فەڵەستینی گۆڕییەوە، ئەی ئەوە نەبوو ئەو بوویە چیرۆکی هەزارو یەک شەوەی سەردەم.چ ئەتکێک هێندە ئەتکە، چ دانەوینێک هێند لە سوجدە دەکا بۆ سیحری سیاسەتی ئیسرائیل، چ ئابڕوچونێک هێند هەڕاجی جەستە دەکا، چ یانەیەکی شەوانی تەلئەبیب هەیە تژی نەبێ بە تەڕو تەنکەکانی تونس و حیجاز.
وەکو ( یەودا بارلا) دەڵێ: قەدەری تاکی عەرەبی لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیسرائیل هەر دۆڕانە. ئەو دەڵێ تاکی عەرەبی ئاژەڵێکی سێکسبازی ئاڵۆشاوییە.
ئیسرائیلیەکان لە شەقامەکانی نیویۆرکدا ئاڵاکانی خۆیان دەفرۆشن بە عەرەبەکان تا بیسوتێنن و پارەیان دەستکەوێ. ئەمەیە لۆژیکی ئەوان و لوتبەرزیی بێهودەی عەرەب. ئەمەیە ئەو قەدەرەی نە لە راستییە مێژووییەکاندا مەردی ڕووی ئیسرائیلە، نە لە هزرو ئەندێشەدا، نە لە ئەدەب و ئەسراری سیاسەتدا جەنگی وانیان پێناکرێ. ئێوەدەزانن تەنها لە ئیسرائیلدا دیاردەی بە بیابانبوون کەم و کاڵ دەبێتەوەو لەتەوای خاکی عەرەبدا لافاوی بیابانبوون دەستی ناوەتە گەرووی کەناراوەکانی نیل و دیجلەو فوڕات. ئێوەدەزانن کەلتوری سەوزایی ( داود بن گۆریۆن) چاندویەتی و کارێزماکانی ئەوان پێش ئەوەی کارێزمای نەتەوە بن کارێزمای خاکن. کارێزمای ئەوان لە (مارتین پۆپەرە)وەیە کە سەدەیەک پێشتر بە فەڵەستینییەکانی وت برا با پێکەوە بینو ئەو وردە بەردانەی چنگتان پێناهاوێژرێ، ئەوا ئەمڕۆ شاگردەکانی ( ئەحمەد یاسین)، مژن بە سڵاوێکی ئیسرائیلەوە دەکەن.
برادەرێکی مەلا عەبدوڵا وتبووی:عەرەب عەشقی کسمێکی کۆنن، یەکێکیان دەکوژرێ، ئیدی ئەو حەشاماتە بەسەر شانەوە سوبح تا مەغریب دەیهێنن و دەیبەن، بەمەیش سۆزی موسڵمانان دەجوڵێنن تا شتێ دەکەن بە گیرفانی رێکخراوەکانیاندا. 
بۆیە بەڵێ سەرلەبەری شۆڕشەکانی عەرەب بەتڕ چوون.
لەم قەولەوە نوکتەیەکی ناو شۆڕشی کوردم بیرکەوتەوە. لە تافی شۆڕشی چەکداری کوردا، بەیانییەک بارزانی دێتە بەر مزگەوتی گەورە. ئیدی وردو درشتی شار دەڕژێتە ئەوێ، حەشاماتەکە حەلی نابێت و دەستدەدەنە هاوارو هوتافی کوردانە. لەم کەینو بەینەدا پیالەیەکی ردێن ماشوبرنجی مەستی مەشهەدەکە دەبێتو هەڵدەقونێتە سەر قەڵادۆشکانی لاوێکی چوارشانە. کابرای قەڵادۆشکان بەدەستێکی توند کەلەی لاوەکە دەگرێ و بەدەستەکەی تری پەنجەی شایەدومانی ڕادەوەشێنێ و ڕای خۆی دەڵێ. ئیدی هەر لنگێکی بە دیوێکی ملی کابرادا راکێشاوەو خۆیگیرکردووە لە پشتملی کابرا، جەو گەرمەو جەبهەکە حەماسییەو هۆشی بەلای دواوەی نامێنێ و دەتڕێ بەمل لاوەی خێرلەخۆ نەدیودا. بۆنەگبەتی کابرایەکی قۆشمەی قسەخۆشیش شاهێدی کارەساتە کار لەکار ترازاوەکە دەبێ و دەڵێ: ئای دەسی شکاوم چۆن خۆمگەیەنمە کن بارزانی و پێی بڵێم ئەمەتەڵاقی بێ ئەم شۆڕشەی کوردیش بە تڕ دەچێ!