وتار

مەلا بەختیار

ئازارەكان؛ یادی رووداوە نادیارەكانیشە!!

پێش 2 هەفتە


(5)ی ئازار یادی دەروازەی راپەڕینە، 
(7)ی ئازار یادی هەڵمەتی سلێمانییە. 
(8)ی ئازاریش، جەژنی جیهانی ژنانە. 
یادەكانی دیكەی ئازاریش بەڕێوەن.
كە دیقەتی رووداوەكانی مێژوو دەدرێ‌، ملیۆنەها روداوی خوێناوین. چاكەو خراپە. شانازی و شەرمەزاری. سەركەوتن‌و شكستی رووداوەكان. ستەمكارو ستەملێكراو هەر مرۆڤن. كەچی نەدیكتاتۆرەكان پەند لەمێژوو وەردەگرن‌و نە مرۆڤەكان لەناو حكومەت‌و سوپا‌و هێزە سیاسییەكاندا، بۆ پلەو پارە، دەستبەرداری كۆیلەتی‌و لادان‌و بادان دەبن.
لەسەرهەڵدانی سەرمایەدارییەوە، (250) ساڵە راپەڕینی هاوچەرخ سەریهەڵداوە. بەڵام لەجیهاندا، دیكتاتۆرو داگیركەران لەحوكمی مێژوو نەترساون‌و ناترسن.
مێژووی كۆیلەیەتی، لەپێش راپەڕینی سپارتاكۆسەوە، هەیە. ئەی كوا مرۆڤ هێشتا وشیارە دژی كۆیلەیەتی ‌وهەلپەرستی‌و تاوان؟
(8)ی مارس (110) ساڵەرویداوە، بەڵام پیاوی باوكسالار‌و نێرینەباز، ئەقڵی لەژێر كاریگەری ماسولكەی تاوان‌و شەرەفی ناوگەڵ، تێناپەڕێ‌!!
بەندە پێموانییە تەنها دەسەڵات‌و یاسا‌و زەبروزەنگ كۆیلەی هاوچەرخ لەدەووری ملهوڕەكاندا بهێڵێتەوە. نەخێر، نەریت‌و ئایین‌و مەزهەبی ئازاد نەكراو لەچەقبەستن، هزری بێ‌ پرسیار، رەدووكەوتنی رەوشە باوە رزیوەكان، هەمیشە وایانكردووە بەشێكی زۆری مرۆڤایەتی، یان بەكۆیلەیەتی قۆناغە جیاوازەكان رازی بن. یان بەرامبەر ستەمكاری بێدەنگ بن. هەتا رادەی تاوانی وەكو هەڵەبجەو ئەنفالەكانیش.
بەڵێ‌.. تراژیدیا تەنها لەرووداوە دیارەكاندا دەرناكەون. بەڵكو سەرچاوەی تراژیدیا، لەپەروەردەو سایكۆلۆژییەتە نادیارەكانەوە سەرچاوە دەگرێ‌.
ئەوەتا، سوپای جەزائیری یەك ملیۆن شەهیدو سودانی هەمیشە ستەملێكراو، نۆرەیانە كۆیلە دابەستەكان، بەناوی پاراستنی یاساوە، بەربدەنە وێزەی ئازادیخوازان. ئەمەش بەڵگەو بەرجەستەی تراژیدیا دیارو نادیارەكانی كۆیلەیەتی جەستەو سایكۆلۆژیایە.
دەسەڵات، دەمێكە تەنها دەسەڵاتی لوتكەكان نییە. بەڵكو دەسەڵاتی دامێنەكانیشە. هەموو دەسەڵاتە گەورەو گچكەكان، تەواوكەری یەكدین. مرۆڤیش تەنها مرۆڤە ئازادیخوازە راستەقینەكان نییە، بەڵكو كۆیلە دابەستەكان زۆرترن.
بۆیە، رووداوەكان تەنها لەدەركەوتنیاندا نەخوێنینەوە، بەڵكو رووداوە ترسناكەكان، لەناخی مرۆڤە كۆیلەی سایكۆلۆژی ‌و تەنانەت ئایدۆلۆژیش، زاخاوی تاوان‌و تاڵان دەدەن.
ئەوەی لەهەمووی سەیرترە، مێدیای كۆیلەپارێزو زانای دێرینەخوازو سیاسەتمەداری گەنەی سامانی وڵاتان، لەترسی كۆیلە چەكدارەكان‌و پارەی بەهەلپەرستی دابینكراو، پاساویان بۆ وتار و خوتبە‌و هێرشی سلفەو زەكات، بەردەوام ئامادەیە.. بەبێ ئەوەی بزانن، كۆیلەی سایكۆلۆژی لەدەوری ملهوڕە مل ئەستورەكانی تاوان، دەبەنگ دەكەن.
سڵاوی راستەقینە لەیادی (5)ی ئازارو (7)ی ئازارو (8)ی ئازار.. هەرچەندە ئازارەكان، دڵنیاین نابڕێنەوە.

 

مەلا بەختیار
عەممان- 8/3/2019

 

 

وتاری زیاتر

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!

مەلا بەختیار

لوتكەی هانۆی سارێژی زامی مێژوو (دیدێك لەمەڕ كێشەی ئەمریكا و ئێرانیش)

مەلا بەختیار

دوێنێ‌ شێركۆ، ئەمڕۆ حسێن مەنسور

مەلا بەختیار

یەكهەڵوێستی‌و سەركەوتنی فراكسیۆنەكان‌و پاشەكشەی موزایەدەخوازان

مەلا بەختیار

پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!

مەلا بەختیار

مەترسیەكانی پاشەكشەی دیموكراسی‌و پەرەسەندنی گەندەڵی (بە ئامار و ژمارە)

مەلا بەختیار

ماجد خەلیل

چیرۆکی رادیۆ شڕ و شیتاڵەکەی ماڵی ئێمە

مەلا بەختیار

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!

مەلا بەختیار

ئازارەكان؛ یادی رووداوە نادیارەكانیشە!!

هاوکار فایەق

دیموكراتیە كارتۆنیەكەی توركیاو كوردستانەكەی بایدەمیر

مستەفا سەکری

یەکێتی، شەیدای پۆستی مردوو

مەلا بەختیار

لوتكەی هانۆی سارێژی زامی مێژوو (دیدێك لەمەڕ كێشەی ئەمریكا و ئێرانیش)

بەرهەم كەڵهوڕی

ڕۆژئاڤا و ئاسۆیه‌كی ڕوون

هاوڕێ توانا

حکومەتی نوێ بە حکومڕانی کۆن !

هەڵمەت هۆشیار

پارتی چی لە کەرکوک دەوێت؟

شێخ مەحمەد شاكلی

كێشەی كەركووك بەرەو كوێ‌؟

هاوڕێ توانا

فیقهی گۆڕانکاری !

لەتیف حسێن

رێگا راسته‌که‌ی یه‌کێتی

سامان سنجاوی

مەلا بەختیار قوتابخانەی وەفاو خزمەت و راستگۆیی

بارزان شێخ عوسمان

بۆچی میانڕەویی ئیسلامیی کاریکاتۆرە؟!

ئامانج شێخ نوری

گۆڕان، به‌ره‌و حزبی "ڕێكخه‌ری سێبه‌ر"

سەروەت تۆفیق

كێشە ئابووری و سیاسییەكانی ڤەنزوێلا

مەلا بەختیار

دوێنێ‌ شێركۆ، ئەمڕۆ حسێن مەنسور

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان لەلایەن تورکیاوە

سەرکەوت زەکی

کایەی سیاسیی سلێمانی*

شوقی عبد الامیر

(ڕوی بێدەنگی) ی زۆرترین ژاوەژاو!

مەلا بەختیار

یەكهەڵوێستی‌و سەركەوتنی فراكسیۆنەكان‌و پاشەكشەی موزایەدەخوازان