ڕۆژئاڤا و ئاسۆیه‌كی ڕوون
دوای ڕوودانی ڕووداوه‌كانی به‌ناو شۆڕشی عه‌ره‌بی له هه‌ندێ ووڵاتی عه‌ره‌بی له كۆتایی ساڵی 2010 كه ووڵاتی سوریاشی گرته‌وه ، خاكی ئه‌م ووڵاته بوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕو فه‌رزكردنی هه‌ژموون و ململانێ به حوكمی ئه‌وه‌ی كوردیش به شێكی گرنگی پێكهاته‌ی ئه‌م ووڵاته‌یه به‌ده‌ر نه‌بووه له هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازیه نوێكان گۆڕانكاریه‌كان و به‌رخۆدان و قوربانیدان و شه‌ڕی تیرۆرستان و پاوان خوازان و داگیركه‌ران و هه‌وڵ دان بۆ به‌رگری كردن له خود و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك به شێك له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووی ئاشتیخوازی عاشقی ژیان . به‌ڵام زۆر جار زیانی به‌ركه‌وتووه له میانه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتن و سه‌فقه سیاسیانه‌ی كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان كردوویانه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ، نموونه‌ش داگیر كردنی عه‌فرین بوو له‌لایه‌ن سوپای توركیا به پێكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن ئێران و ڕوسیا و ئه‌مریكا . به‌ڵام به زیاتر له‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ی زلهێزه‌كان له‌یه‌كتر به قازانجی كورد ده‌شكێته‌وه ، به تایبه‌تیش ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه‌ی كه پێی ده‌ڵێن ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ، سه‌ره‌تا ناویان لێنا ناوچه‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕ ، پاشان ناوچه‌ی دابڕێنراو ، ئینجا بۆ ناوچه‌ی ئارام ، ( جیمس جێفری ) نێرده‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێك له بژارده‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆك ترامپ بریتیه له دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 بۆ كورده‌كانی باكووری عێراق كرا .خودی ترامپیش له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له سوریا ده‌كشێنه‌وه و ئه‌گه‌ر توركیاش هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كان ئه‌وان سزای ئابووری ده‌ده‌ن و بۆ كورده‌كانیش به ڕووبه‌ری بیست میل له سه‌ر خاكی سوریا ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كه‌ن . ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه ئه‌مریكا باسی لێوه ده‌كات ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی كه توركیا باسی ده‌كات ، هه‌روه‌كو ئۆ‌ردۆگان گووتی ئێمه له سه‌رده‌می ئۆباماوه پێشنیاری دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئاراممان كردووه له‌سه‌ر خاكی سوریا ، ئه‌وه‌ی كه توركیا مه‌به‌ستیه‌تی بریتیه له فه‌رزكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌م ناوچانه‌دا كه كوردیش ئه‌مه‌ی توركیایان ڕه‌ت كردۆته‌وه ، هه‌رچی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكایه بریتیه له دوو شت ، یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ی شوێن پێگه‌یه‌كی به هێز بۆ خۆی تا له‌وێوه نه‌هێڵێت هه‌ژموونی ڕوسیا و ئێران سوریا و توركیا له‌وێ و ته‌واوی خاكی سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بێت ، دووه‌میشیان پارێزگاری كردنه له خه‌لكی سیڤیلی ئه‌و ناوچانانه . پێش قۆناغی باس و خواسی ناوچه‌ی ئارام ، سه‌ره‌تا ترامپ له تویتێكدا له 19ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2018 بڕیاری كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی دا ، ( مایك بۆمبیۆ ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ( جون بۆلتۆن ) ڕاوێژكاری ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مریكی باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وان دڵنیاییان له توركیا وه‌رگرتووه به‌وه‌ی كه دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌م ووڵاته ئه‌وان په‌لاماری كورد ناده‌ن . هێزه كوردیه‌كانیش ئه‌م كشانه‌وه‌یان به خیانه‌ت و لێدانی خه‌نجه‌ر وه‌سف كرد ، روسیاش پێی وابوو ئه‌مه ڕێ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا له سوریا ، ئیسڕائیلیش پێی وابوو ئه‌مه ده‌بێته باشترین ده‌رفه‌ت بۆ لێدانی هه‌ژموونی ئێران له سوریا ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه بڵاوه به هێزه‌كانی توركیا و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش بكات له خاكی سوریا ، به‌ڵكو ئه‌و هێزه چوار سه‌د سه‌ربازی و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تر بۆ نێوه‌ندگیری نێوان توركیا‌و شه‌ڕڤانان ده‌مێننه‌وه. من پێم وایه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی نابێت و بگره وا زوو ئه‌م ناوچانه جێ ناهێڵن ئه‌گه‌ر جێشی بهێڵن له ده‌رفه‌تێكی زۆر دووردا ، ترامپ له تویتێكی تردا ده‌ڵێت ئێمه خاكی سوریا جێ ناهێڵین تا 100% سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست نه‌هێنین ، ( لیندسی گراهام ) كه سیناتۆرێكی كۆماریه‌كانه ده‌ڵێت دووسه‌د سه‌ربازی ئه‌مریكی و هه‌زار سه‌ربازی ئه‌وروپی دێنین بۆ سوریا و به ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام پارێزگاری له كورد ده‌كه‌ین . هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ( نیۆرك تایمیز ) ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مریكا پاڵپشتی له دروستكردنی كیانێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات له باكووری سوریا . ئه‌وه‌ی كه ڕوسیا و ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن بریتیه له پارێزگاری كردن له ڕژێمی ئه‌سه‌د به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توركیاش بیه‌وێت ده‌ست له سوریا وه‌ربدات ده‌بێت به هه‌ما هه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ،ئه‌مه‌شمان بینی له كۆبوونه‌وه سێ قۆلیه‌كه‌ی نێوان ( رۆحانی – بۆتین – ئۆ‌ردۆگان ) له ( سوچێ ) ، له‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا شه‌ست ووڵات له وارشۆ كۆبوونه‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوان دژی هه‌ژموونه‌كانی ئێران له سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . كه‌واته ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له سه‌ر خاكی سوریا پێگه‌یه‌كی چه‌سپاو و به‌هێز بۆ خۆی دروست بكات دژی هه‌ژموونه‌كانی ڕوسیا و ئێران له‌لایه‌كی تریش نێوه‌ند گیریه‌ك دروست بكات له نێوان توركیا و هێزه كوردیه‌كانی سوریا بۆ ڕوونه‌دانی پێكدادان و پارێزگاری كردن له خه‌ڵكی سیڤیلی ئه‌م ناوچه‌یه ، هه‌روه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ڕوسیا زیاتر جه‌خت له پارێزگاری كردن له‌و ناوچانه ده‌كاته‌وه كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د . ئه‌مه‌ش باشترین هه‌لی سیاسی ده‌بێت بۆ كوردی ڕۆژئاوا كه ده‌توانین بڵێین هه‌مان ته‌جروبه‌ی ئێمه ی ساڵی 1991 له باشوور دوباره ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر دووباره كورد نه‌كرێته‌وه قوربانی سه‌فقه سیاسیه‌كانی زلهێزه‌كان .