حکومەتی نوێ بە حکومڕانی کۆن !

هاوڕێ توانا 26/02/2019



زانین و پێش بینیکردنی ئەوەی کە چوار ساڵی داهاتوو ئاراستەیی حکومڕانی و بەگشتی پرۆسەیی سیاسی بەرەو کۆێ هەنگاو دەنێت ئەستەمە چونکی حکومەتی هەرێم ئەگەرئەم تەعریفە بۆ حکومەت
تەواو بێت ،  حکومەتێکە لە ڕێگایی دەزگاو دەق و سیستەم ناچێت بەڕێوە، لەبری دەزگا و دەق و سیستەم ئەوا  خێڵ و خێزان کاریزما 
دەیبات بەڕێوە !  بۆیە عادەتەن لەم جۆرە سیستەمانە کە ئەکرێت ناو بنرێت بە بەرکار بوونی دۆخی (سیستەمی ) نا سیستەم، بابەتی پلانی ئایندەیی و  کارنامەی کابینە و یان  ستراتیژی نیشتیمانی و دنیابینی هێزی سیاسی تیایدا دەور ناگێرێت ، بەڵکو ئەوەی لەم فۆڕمەی حکومڕانی ڕۆڵگێڕ و و هەمووشتێک بەدەستە کەس یان چەند کەسێکە شوێن گۆڕکێ دەکەن بێ ئەوەی ڕەوتی ڕووداوەکانی دنیا و دەوروبەر ناچار بە گۆڕینی دنیابینیان بکات ! 
هەڵبەت ئەگەر پانۆڕامای تیلەچاوێک بە ڕابردووی جۆری حکوم و پرۆسەی سیاسیدا بگێڕینەوە، ئەوا بە ئاگایی نوخبەیی سیاسی لە کوردستان هەمیشە ،  ماندووی ئەوەن کە کار لەسەر ئەوە بکەن کە دۆخی بێ چوارچێوەیی و سستی دەق و دەزگا وەک خۆی بهێڵنەوە چونکی ئەوەی گرەنتی مانەوەی ئەم کاستە سیاسیەکلاسیکە دەکات  ئیدامەکردنی ئەم ستایلەییە لە حکوم !  
بنۆڕن کاتێک لە ئاگایی خەڵک دەزگایەکی وەک پەرلمان و کارکتەری پەرلمانتاریست وەک نمایندەی مۆدێرنی کۆمەڵ هەم وەک دەزگاو کارکتەری ناپێویست و هەم وەک کەس دەزگای بار بەسەر گوزەرانی خەڵکدا دا لە کۆزەینیاندا جێکەوت دەکرێن،  ئیدی لەو کاتەدا ئاسایی دەکەوێتەوە کە  دوو ساڵ قوفڵ لەدەرگای  بدرێت و سەرۆکەکەی بەعورفی میلیشایی شار بەدەربکرێت !
بێ ئەوەیی ئەم ڕوودواوە ، لەئاستی میلی بچوکترین ناڕەزایەتی شەقامی لێ بکەوێتەوە  چونکی لە مێنتاڵیەتی خەڵک ئەم دەزگایە دەزگایەکی ناپێویست و مەسرەفگەراییەو نەبوونی بە نەفع ترە لە بوونی !  بۆیە دەبینین بەنوکتەکردنی پەرلەمان پەرلەمتار ئێستا بۆتە مۆدەی سۆشیال میدیا !  
یان کاتێک حکومەت  تەنها  ڕۆڵی لە دەخیلەیەکی پەرپۆت بۆ کۆکردنەوەی داهاتی مانگانە یان دروستر  دەلاڵی ساغ کردنەوەیی سامانی گەل بۆ کاستێکی  سیاسی کورت هەڵدێنێت ، زۆر  ئاساییە خەڵک وەک دەزگایی تاڵانکاری لێی بڕوانێت. 
قسەی باو و بڵاوی ناوخەڵک کاتێک دەڵێت ئەوە ماڵی حکومەتە و  وەکو غەنیمەتێک  سەیری دەکات چاوگی  لەو بڕوایەوە هاتووە کە حکومەت دەزگایەک نیە ، لە پێناو خەڵک و بۆ خەڵک بەڵکو مارکس ئاسا ئەم دەزگایە دەزگای چینێکە کەلە ڕێگایەوە کەسابەت دەکەن ،  
هەڵبەت  ڕۆڵی دەق و قەزاش لە ئاگایی خەڵک دا حاڵیی باشتر نیە لەحکومەت وپەرلمان ، چونکی هەموومان ڕۆژانە لەمسی وێرانەیی  و نادادیەکانی قەزاو مەتاتیەتی یاسا دەکەین ،  
جا کاتێک ئەمە دۆخی ڕیالیستی بێت ،   هیوا هەڵچنین و بارکردنی کابینیەک بە بەڵێنی قەبەو ڕیفۆرم  لە ژێرمەڕحەمەتی نوخبەیەکی بان یاسا و دەزگا  ،  نوخبەیەک کە یەک جۆرو شێواز  حکومڕانی دەزانێت، تەرجمەکردنی کارنامەو پڕۆژە و باکێج و بۆ واقیع لەولای مەحاڵە، چونکی موکین نیە بە حکومڕانی کۆن ئەوا حکومێکی نوێ بێتە ئارا ..