پارتی چی لە کەرکوک دەوێت؟
دانیشتنی رۆژی 18 شوباتی په‌له‌مانی كوردستان چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو، ده‌بوو پارتی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌م جۆره بكات چونكه، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركه‌وتنی د.به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌ر د.فواد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و حیزبه هه‌ستی به جۆرێك له شكست ده‌كرد و ئه‌مه‌ش به روونی له لێدوانی هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و پارته و میدیا و رۆژنامه‌وانه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه ده‌بوو پارتی بۆ ده‌ره‌چه‌یه‌ك بگه‌ڕێت ته‌رازووی شكسته‌كه‌ی خۆی راست بكاته‌وه به پلان و به‌رنامه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به سێ ئاراسته كاری كرد:
ئاراسته‌ی یه‌كه‌م:
به رێگریكردن له دانانی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد له به‌غدا ویستی ئه‌وه بلێت كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێوه براوه‌ی گه‌مه‌ی سه‌رۆك كۆمارن به‌ڵام هێشتا هه‌ژموونی پارتی له به‌غدا باڵاده‌ستتره و تائێستاش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبووه و یه‌كێتیش نه‌یوانیوه واقیعیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌یه‌دا بكات، به‌ڵكو، له بری واقیع كاری له‌سه‌ر جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی كه‌ركوكییه‌كان كردووه و دنه‌یداون كه پارتی دژایه‌تی كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌مه‌ش بیانووی ئه‌م دنه‌دانه‌ش تا راده‌یه‌ك رێگه‌ی تێده‌چێت.
ئاراسته‌ی دووه‌م:
له‌پاش ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان كه‌وته‌وه و دواتر رووداوی كاره‌ساتباری 16 ئۆكتۆبه‌ر، پارتی كارتێكی به‌هێزی ده‌ستكه‌وت كه چه‌ند سالێك بوو هه‌لی وای بۆ نه‌ره‌خسابوو كه هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌ژموونی یه‌كێتی بدات له كه‌ركوك, روونه كه كه‌ركوكییه‌كان ده‌نگده‌ر و دڵسۆزی یه‌كێتین و پارتی تا ئێستا لێزانانه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستۆته‌وه و نایه‌وێت ببێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی، به دیوێكیتردا پارتی له سه‌نگی جه‌ماوه‌ریی خۆی له كه‌ركوك تێگه‌یشتووه بۆیه نایه‌وێت جه‌ماوه‌ره سه‌وزه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌و سه‌نگینیه بمنێته‌وه‌و هه‌مان پێگه و قورسای یه‌كێتی بپارێزن له كه‌ركوك، دواجار ده‌یه‌وێت په‌یامێكی تر بگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌یه: سه‌رباری هه‌ژموونی یه‌كێتی له كه‌ركوك هێشتا كارتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وشاره له ده‌ستی مندایه.
ئاراسته‌ی سێهه‌م:
به‌دانیشتنی په‌رله‌مان له 18 شوبات2019 پارتی په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، دوا بڕیار بۆ حوكمڕانی كردنی ئه‌م هه‌رێمه هێشتا لای پارتییه و گه‌مه‌یه‌كی وایكرد به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌م گۆڕانی راكێشایه ناو ململانییه‌كی سه‌خت و هه‌م جارێكی تر پشكۆی ئاگری ململانێكانی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی گه‌شانه‌وه، كه‌ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌بوو جۆرێك له ئارامی هاتبۆیه ئاراوه، گۆڕانیش به مه‌به‌ست و پلان بێت یان هه‌ڵخلیسكان بێت جارێكی دیكه ئاوی به ئاشی پارتیدا كرده‌وه به‌رداشه‌كه‌ی وه‌گه‌ڕخسته‌وه.
پارتی زۆرێك له كارته‌كانی فشاری خۆی خسته سه‌ر مێزی گه‌مه‌كه‌و تا ئێستا به جۆرێك نه‌خشی هێناوه، ئیدی پارتی بیر پاراستنی ئه‌و ده‌سته‌كه‌وتانه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا به‌ده‌ستیهێناوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌وڵی جۆرێك له ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌ده‌ات و دواجار به‌رێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا قایل ده‌بێت، چونكه پارتی له هه‌رسێ ئاراسته‌كه‌دا تا ئێستا سه‌ركه‌ووتوو بووه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه یه‌كێتییه كه ده‌بێت وردبینانه‌تر له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكات و كارێك نه‌كات جارێكی تر شكستی لایه‌كی دیكه بخرێته‌وه ئه‌ستۆی.