فیقهی گۆڕانکاری !

هاوڕێ توانا 11/02/2019



واقیع چەندە نامەعقولیش بێت هێشتا  لەوە ناکەوێت کە مامەڵەی  واقیعی لەگەڵدا نەکرێت . 
لە مێژووی سەرهەڵدان و گەشەی ئاینەکان و ئایدیاکانەوە ، بیگرە تاکو ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان کامەیان زۆر  ڕادیکاڵ و دژە باو بووە ،  ئەوە مێژوو  تەجروبە سەلماندویەتی زۆرێک لە  سلوکو  بابەت و پرس کە توند گرێدراوی کلتور بوون و  وەک موقەدەس لەناو کۆمەڵ دا مامەڵەکراون ئەوە بۆماوەیەکی درێژ نەتوانراوە کە دەست کارییان بکرێت ، 
بۆ چونکی عەقل و سلۆکی کۆمەڵ لە ئاست ئەو پێشڤەچوون و گۆڕانکاریەدا نەبووە کە قەبوڵی گۆڕان و نەمانیان بکات ، هەر بۆیە هیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی کورت مەوداش بێت ئەوا  بەدەست لێ نەدراوی ماونەتەوە ، 
مەگەر ئاینی ئیسلام وەک ڕادیکاڵترین ئاینێک کاتێهات تاکو پرسی کۆیلایەتی و فیدوداڵیزمی قوڕیش  هەڵتەکێنێ و   هەروا مافی وەک یەکی (ئەبو جەهل ) و ( بیلالی حەبەشی ) و ( ئەبو سوفیان ( عەمار کوڕی یاسر  ) بەچەسپێنێت   تەحقیقی عەداڵەتی بکات ،  
بەڵام چونکی سروشتی پەرەسدنی کۆمەڵی بەدوی دوورگەی عربی هاوتای زەمەن و پەیامەکە نەبوون ئەوا هەم کۆیلایەتی درێژەی کێشاو هەمیش  پرسی کۆیلایەتی لەناو فیقهی دینی جێکەوت  کرا ! 
دەی مەگەر شۆڕشی بەلشەفیەکان بەسەر ڕوسیای قەیسەری و خەونی چەسپاندنی  سۆشیالیزم و گەیشتن بە قۆناغی کۆمۆنیزم  سەری لە سیستەمی سەرمەیداری  دەوڵەت دەر نەهێنا و دواجار جادەی تایبەت و گەڕەکی تایبەت بە سەرانی سۆڕشکراو پلەندییەکی تری چینایەتی نەهاتە بوون ؟!

هەڵبەت  ئەوە ڕوکنی هەر ڕەوتێکی ڕیفۆرمخواز و شۆڕشگێرە ،
کە چار ناچار دەبێت ،  ئەگەر(تەعاونی) واقیع و دۆخی بەرکاریش نەکات ، ئەوا دەبێت  (تەعاملی )لەگەڵدابکرێت و هێواش  هێواش ئەمما بەردەوام و بە میکانزمی گونجاو بنکۆڵی هەموو ئەو دیاردەو نەریتە نەرێنیانە ناو کۆمەڵ  بکات کە کۆسپن لەبەردەم پێڤەچوون و گۆڕانکاریی ئەرینی . 
چونکی موکین نیە گۆڕانی ڕیشەیی له ناو کۆمەڵدا ڕووبدات ئەگەر
سروشتی پەرەسەندیی کۆمەڵ ، نەگەیشت بێت بە ئاستێک توانیی تەفاعلکردنی لەگەڵ دنیابینی تازەدا یەکانگیر بێت. دەی سروشتی گۆڕانە  کۆمەلایەتیەکان ،  سیاسیەکان ،  کلتوریەکان ،  ئابوریەکان، وایە کە خەباتی بەردەوام پشودرێژی گەرەکە به مێژوش دەرکەوت
بزووتەنەوەو ڕەوتی پۆپۆلیستی لەناو میلەتان و دەوڵەتان هەرگیز  ناتوانێت گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت ،  
تەنانەت گەلێکجاریش ئەو ڕەوت و بزوتنەوە  پۆپۆلیستەوەرزیانە ، قازانجیان به دۆخی دۆگماو چەق بە ستوو گەیاندوەو  بوونەتە  ڕوەکی وەرزی و ئومێدی گۆڕانکاریشیان لای خەڵک لەگۆڕناوە و لە  بری ئومێد به گۆڕانکاریی و تازە بوونە ،  سایکۆلۆژیایی بەزینیان 
کردۆتە دیاری کۆمەڵ !