مەلا بەختیار قوتابخانەی وەفاو خزمەت و راستگۆیی

سامان سنجاوی 07/02/2019


سامان سنجاوی
لەماوەی ٢٣ ساڵ لەنزیکەوە، سەرەتا وەک سکرتێرو دواتر بەڕێوبەری نوسینگەو کاری حزبایەتی، بۆ من بەتایبەت و بۆ یەکێتییەکان، ئەو بەڕێزانەی کتێب و بابەتەکانیان خوێندۆتەوە، هەروا بەگشتی هەمو ئەو هاونیشتیمانی وبیانیانەی بەوەرگێڕدراوی کتێبەکانیان خوێندۆتەوەو گوێبیستی دیدارو کۆڕو هەواڵ و کۆبونەوەکانی بون، هەڤاڵ مەلا بەختیار، قوتابخانەیەکە لە هیوا، لە خۆراگریی، لە خەباتگێڕی، لە بەرەنگاربونەوەی (گەندەڵی و کۆنەپارێزیی وکۆنەپەرستی) لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، لە بیرو بڕوا و ئازادیخوازی، لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان، لە متمانە، لە کۆڵنەدان، لە بوێریی..
حزبایەتی ململانێیە، بۆ دەسەڵاتدارێتی و گەیشتن بەدەسەڵات، لەپێناو خزمەتی گشتی ململانێیە لەسەر چۆنیەتی پەیڕەوکردنی ئەو دەسەڵاتە، لە روی ( سیاسی، ئابوری و دارایی، کارگێڕی، سەرجەم وەزارەت ودامودەستگاو سێکتەرەکان.. تادوایی) پارێزگاری و پاراستن و گەشەپێدانیشی پەیوەسەتە بە پەرەپێدانی تاک وخێزان لە ڕوی توانا مرۆییەکان، پەیوەستە بە گۆڕانکاری نەریت و کلتورو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە هێزو توانای سەربازیش کاریگەری لەسەر هەیە، هەروەها پەیوەندییە پیشەیەکانی چین و توێژەکان لەگەڵ حکومەت و حزبەکان، و پەیوندی نێوان حزبەکان.. تادوایی، هەموو ئەمانە ململانێن، ململانێش، پێوستی بە حزبی خۆڕاگرو بوێر، خاوەن ستراتیژ.. هەیە.
بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، هەموو ئەو حزبانەی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بە وڵاتانی داگیرکەریش کە لەگەڵ یەکێتی لە ململانێدان، هەمیشە رووبەڕویی ئەو سەرکردەو کادرانەی یەکێتی دەبنەوە، کە ململانێیان لەگەڵدا دەکەن، هەڤاڵ مەلا بەختیار بەهێزترین ئەو کەسانەیە، کە تێکڕای حزبەکان چاویان لەسەریەتی و ململانێی لەگەڵدا دەکەن، ئەو حزبانەی کە کۆنەپەرست و کۆنەپارێزو بەرەنگاری پێشکەوتن و نوێگەری و دیموکراسی، دەکەن، ئەو حزبانەش لە ناوخۆی کوردستان بە ئاراستەی پۆپۆلیستی بەناوی گۆڕانکاری، لە هەوڵی چەواشەکردنی رای گشتیدان، هەروەها کەسانی مشەخۆرو گەندەڵی خاوەن سەرمایەی قەبەی کەڵەکبوو لەسەر مافی گشتی هاوڵاتیان لەناو سەرجەم حزبەکان، تێکڕایان بە چەپ و راست لە راگەیاندن و تەلەفزیۆنیان ولە سایت ومیدیاکانی لە مەڕخۆیان بەناوی جیاجیای سەربەخۆ! وێزەو ویزە ویزیانە بۆ ناشیرینکردن و بەلاڕێدابردن..
بەڵام، هەڤاڵ مەلابەختیار، پشتئەستور بە مافەکانی گەلەکەی، پشت ئەستور بە خوێنی ئاڵی شەهیدان و کەسوکاریان پشتئەستور بە پێشمەرگە دێرین و زیندانیانی سیاسی و خەباتگێڕان، پشت ئەستور بە کادرە دڵسۆزەکانی یەکێتی، بەردەوامە، هەرگیز کۆڵنادات و خەبات درێژەی هەیە. 
هەڤاڵ مەلا بەختیار، وەفادارە، بەرامبەر خوێنی شەهیدان و کەسوکاریان، لە ڕێزو دیدارو سەردانیکردنیان، شەهیدان سیمبوڵی قارەمانێتی پڕ پڕن لە شانازی، بەردەوام لە سکرتایەت و نوسینگەکەی هەڤاڵ مەلا بەختیار بەدەیان کوڕی شەهید و برا شەهید کاریان کردوە، هەمیشە پشتیوانیی بۆ پێگەیشتن و بۆ تەواوکردنی خوێندن کراون، کوڕی شەهید لە نوسینگەکەیەوە، بۆتە ئەندامی پەرلەمان، و لێپرسراو لە حکومەتدا، بۆتە کادری پێشکەوتوو لەناو یەکێتیدا، ئێستاش چەندین کوڕی شەهیدی قارەمان و برای شەهید لە سکرتاریەتەکەی لە خزمەت بیروباوەڕی شەهیدان بەردوامن، پێیان دەڵێین ئێوە گیان و دڵی ئێمەن، یەکێتی پێش ئەوەی هی ئێمە بێت، ئێوەی کەس و کاری شەهیدان لەهەر شوێنێکدابن، یەکێتی بە خوێن هی ئێوەیە.