بۆچی میانڕەویی ئیسلامیی کاریکاتۆرە؟!

بارزان شێخ عوسمان 07/02/2019


ساڵی رابردو ،دوای بڵاو بونەوەی وتارێکم  بە ناونیشانی (شکستی کاریکاتۆری میانڕەویی ئیسلامیی ،"ئاک پارتی "بە نمونە )، خۆشبەختانە زۆرترین ژمارەی خوێنەر دەستخۆشیی و سەرنج و رەخنەی بنیاتنەریان خستە رو ، ژمارەیەکیش کە رێزم هەیە بۆ بۆچون و روانینەکانیان  زۆر بەتوندیی قسەیان لەسەر کردوم و هەندێکیان بە زمانی هەڕەشە سەرنجیان راکێشاوم  بە ئەبو جەهلیان وەسف کردوم ،رێزی ئەوانیش ئەگرم چونکە کاتی خۆیان تەرخان کردوە بۆ خوێندنەوەی وتارەکە . ئەوەی نوسیومە تەنیا گوزارشتکردن بوە لە روانینی خۆم دەربارەی ئەوەی کە پێی ئەوترێت میانڕەویی و توندڕەویی لە ئاینیی ئیسلامدا ، روانینەکەشم لە روانگەی ئاینی ئیسلام خۆی هەڵهێنجاوە و ئەو سەرچاوەی سەرەکی سەلماندنی بۆچونەکانمە . ئەم ئاینە یەک رێباز و یەک ئامانجی هەیە  ئەویش گەیاندنی پەیامی محمد  پێغەمبەری ئیسلامە  ،(وەک لە دەقەکانی قورئانەکەدا  هاتوە) بۆ تەواوی مرۆڤایەتیی  بەو قۆناغانەی کە دانراوە . واتە دەبێت تەواوی مرۆڤایەتیی، ئیسلام قبوڵ بکەن ،هەر بۆیە پێغەمبەری ئیسلام   لەدوای دروستکردنی یەکەمین مزگەوتی لە یەسریب  دەوڵەتە ئاینییەکەیشی دامەزراند و دەستیکرد بە ناردنی پەیامی ئیسلامگەرایی و ئیسلامکردنی دەوروبەر .دیارە سەرەتا لە مەککە بە پەیام و دیالۆگ و ئامۆژگاریی،  دواتریش لە یەسریب (مەدینە) کەوتە بەکارهێنانی هێز و غەزو کردن  .
ئەوەشی کە سەرەتا دەستی بەسەریان زاڵ نەدەبو  باجی بەسەردا سەپاندن وەک جوەکان و فەلەکان،دواتریش پەلاماری دان و قڕی کردن   . کەواتە میانڕەویی تا ئەوەندەیە لە ئیسلامدا کە هێز لاوازە و  سەرانی ئەو ئاینە دەسەڵاتیان بەسەر کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەدا ناشکێت . هیچ ئاینێکیش   وەک ئیسلام  پەیڕەوکەرانی و زانا و راڤەکارانی  وابەستە نەکردوە بە جێبەجێکردنی  دەقەکان. (سەرباری ئەوەی جیاوازیی و یەکنەگرتنەوەی  زۆر هەیە لە نێوان سەردەمی نوسین و داڕشتنی  دەقەکان)دا .
 بەڵام بە درێژایی مێژوی ئەم ئاینە لە دوای پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد)  زۆر  کەسی هەڵکەوتو هەوڵیان داوە کە  ریفۆرم و چاکسازییەکی تیادا   بکرێت  و دەقەکانی بگونجێن لەگەڵ سەردەمی خۆیاندا ، ھەر لەسەردەمی چوار خەلیفەکە  و ئومەویی و عەباسییەکانەوە تا سەلجوقیی و مەمالیک و عوسمانلییەکان بە ئێستاشەوە .ئەوەی بوەتە کۆسپی رێگەکەیان  ئەوەیە کە دەقەکان بەناوی خوداوە نوسراون و هیچ بوارێک نییە بۆ دەسکاریکردنی .
 مرۆڤەکان بە پێی دەقەکان یەک رێگەیان لەبەردەمدایە یان دەبێت ئیسلام ببن و مەرج و رێنماییەکانی ئاینەکە پەیڕەو بکەن  یان دەبێت باج بدەن  ، دواتریش ئەگەر موسڵمان نەبون بکوژرێن    . ئەوەتا سەرەتای دەرکەوتنی ئیسلام کە پشت و پەنای مرۆیی و ماددی و جوگرافی لاواز بو " لکم دینکم ولي الدین"  و "وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ "پەیڕەو ئەکرا ،بەڵام کە هێز و هەژمون مسۆگەر بو    " وأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآَخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ....  ". گیرایە بەر  (کە ئەمەیان زۆر ترسناکە).بۆ نمونە  حزبێکی وەک  (ئاک)   پارتی  تا چنگی خۆی قایم نەکردبو  ئامادەبو تەواوی تورکیاش بکات بە کورد ، کەچی کەچنگی لە کورسیی بە تەواوتی گیر بو سوپا و موخابەراتی گوێ رایەڵ کرد  ئیتر لەهەمو بەڵێنەکانی پاشگەز بوەوە تەنانەت غەزەبی لەوانەش گرت کە هاوسۆزی کوردن نەک پەکەکە .
ئاک پارتی سەرەتا ئیدعای هەوڵدانی ئەکرد بۆ ناو خێزانی ئەوروپایی و یەکێتییەکەی ،کەچی ئێستا سەرۆکی پارتەکە سایین ئەردۆگان هێرش ئەکاتە سەر ئەوروپاییەکان و هەر رۆژە گێچەڵێکیان پێ ئەکات و ئەڵێت گوێ لە ئایشە و ئەحمەد ئەگرین گوێ لە هانز و ناوە ئەوروپاییەکانی تر ناگرین .
ئێستا بە ئاشکرا ئاک پارتی کە درێژە پێدەری حزبەکانی نیزامی وەتەنیی و سەلامەی وەتەنیی و رەفاو و فەزیلەیە، نەک هەر خۆی بەداکۆکیکاری هەمو جموجۆڵ و بزوتنەوەیەکی ئیسلامیی ئەزانێت ،بەڵکو تاقم و باندی تێرۆریستی وەک داعش و نوسڕە دروست ئەکات و پشتیوانی تاقمە  تێرۆریستەکانی تر ئەکات  و هاوپەیمانییانە.
ئەمەش وایکردوە کە پاشکۆکانی  حزبی رەفای جاران و ئاک پارتیی ئێستا  لەملاولای دنیا بەوانەی ناوچەکانی خۆشمانەوە بە هیچ جۆرێک بە تێرۆریستانی وەک داعش نەڵێن تێرۆریست  بە پەلامار ودەستدرێژییەکانیشیان نەڵێن پەلاماری تێرۆریستیی .
ئەم رەفتار و گەڕانەوە بۆ دواوەیەی حزبێکی وەک داد و گەشە پێدان  بۆ بە ئیسلامکردنی کۆمەڵی تورکیا و هەڕەشەکردن لە کلتوری ئەوروپایی و چاوسورکردنەوە لە داگیرکردنەوەی ئەوروپا و سڵنەکردنەوە بۆ مل پەڕاندنی نەیارەکان بە دەستوری ئیسلامیی  و زیندوکردنەوەی حوکمی خنکاندن و رەتکردنەوەی بە ئەندام بون لە یەکێتیی ئەوروپاو چەندین رەفتار و ئسلوبی ئیسلامییانەی تر ،ئەو راستییە ئەسەلمێنن کە شتێک نییە بە ناوی میانڕەویی لە ئیسلامدا،یان میر محمدێک لە عەرەبستانی سعودیی پەیدا بو خۆی بە بلیمەتی میانڕەویی و چاکسازیی ناساند و خۆی کردە دکتۆر مارتن لۆتەر کە گەرەکێتی ریفۆڕم بکات لە سیستمی سیاسیی ئاینیی وڵاتەکەیا. محەمەدی کوڕی سەلمان پڕوپاگەندەی زۆری کرد  گوایە نیقاب ناهێڵێ و رێگە بە ژنان ئەدا  بە زۆر ئازادیی شاد بن، کەچی کە جێ پێی خۆی کردەوە   یەکەم دەستکەوتی ئازادیی ژنان زیندان کردنی کۆمەڵێک ژن بو بە بیانوی ئەوەی سیخوڕی ئەکەن بۆ  وڵاتانی بیانیی دوایین بەرهەمی کاریکاتۆری میانڕەویی و ئازادییە رەهاکەی  کوشتنی جەمال خاشقچی برادەری بو  بەو جۆرەی  کە هەموان ئەزانن .تازەترین بڕیاریش لە سعودیی  لەلایەن وەزارەتی ناخۆوە رێگەدانە  بە یانەی شەوانە و  پێشکەشکردنی خوردنەوەی کھولیی لە ھۆتێل و رێستۆرانتەکان بە شێوەیەکی سنوردار ،بەڵام پێ ناچێت ئەم بڕیارە تاسەر بێت و بۆ مەرامێکی تایبەت نەبێت .کەواتە    ئەو دەستەواژە و سیاسەتانە لەو کاتانەدا بەکاردێت و ئیسلامییەکان پەنای بۆ ئەبەن کە دەستیان کورتە و مەرامیانە جێ پێی خۆیان بکەنەوە و جێگەکەیان خۆشكەن .  سەرەتای بانگهێشتەکەی ئیسلامیش بەهەمان شێوە بو   ، هەموی گوزارشتە لە لێبوردەیی و قسەی جوان بەڵام لەوکاتەشدا خۆی نەگرتوە روە راستەقینەکەی دەرخستوە  کە گەیشتۆتە تینی کەوتۆتە  موهاتەرات و شەڕە جنیۆ وەک  "تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ. .."، "إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ"{الفرقان}،"وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا وَأَضَلُّ عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ”{المائدة}،" فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ"{الأعراف}هتد...(لە کاتێکدا خوا کە خاوەنی موعجزە و کاری زۆر وردی گەردونە پێویستی بەو موهاتەراتوشەڕە جنێوە نییە کە لە قورئاندا بەناوی ئەو مەزنەوە  خراوەتەرو) .
دواترییش کەئیسلام دەسەڵاتی پەیداکردوە لە "فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ"ەوە بوە بە 
"فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ ...".
 بۆیە میانڕەویی لە ئیسلامدا  تا ئەو سنورە بڕ ئەکات  و راست و واقیعی ئەبێت کە کار بە دەقەکانی دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی لە یەسریب (مەدینە) نەکرێت ،ئەگەر نا ئەوا خۆ بە میانڕەو ناساندن بۆ قاچ قایم کردنە  بۆیە ئەم  خۆ بە میانڕەو ناسانەش بە هەمان شێوە رەفتارئەکەن . 
ناهەقیشیان نییە  چونکە ئاینەکە  وا دارێژراوە هەر ئەبێت قسەی ئەو بێت و سازشی تیادا نیە  ،پەروەردگار و پێغەمبەر پێکەوە لکێنراو و جوت کراون و لە ناو هەمو جومگەکانی ژیانی مرۆڤەکاندان، دەقەکانیش بەناوی  پەروەرگارەوەن  کە نابێت لێی لاببرێت و پەیڕەو نەکرێن ئەگینا بەر "وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ".
ئەکەون .
بۆیە ئەبێت هەموان بزانن ئەو میانڕەوییەی کە ئیدیعا ئەکرێت یان لادانە لە بنەماو حوکمەکانی ئیسلام ،یاخود فرتوفێڵ و خۆشاردنەوەی عەوام فریبانەیە.
 بە کورتیەکەی  ئەوانەی بە ناوی حزبی ئیسلامیەوە کارئەکەن  هەمویان  ئاک پارتی و ماری بێ ئیجازەن ، هەمویان داعشن لەبەرگی جیاجیا دا ، تەنیا ئەوکاتە  ئەم ئایینە مەترسیی دروست ناکات   کە بەپیرۆزیی خۆی لە ماڵ و ناو مزگەوتەکان بێت و دەخالەتی ژیانی کۆمەڵ نەکات.
 یان ئەوەتا  رێگە بدرێت بە لابردن وکارنەکردن بە دەقە نەگونجاوەکانی لەگەڵ سەردەمدا ،وەک چۆن لەکاتی کۆکردنەوەی قورئاندا لەسەردەمی خەلیفەی ئیسلام عوسمانی کوڕی عەفان دا  دەستکاری دەقەکان کرا و کار بە دەقەکەی لای عەبدوڵای کوڕی مەسعود و ئەبی بن کەعب  نەکرا  و سوتێنران ،بەڵکو  ئەوەی لای زەیدی کوڕی سابت کاری پێکرا بە بیانوی ئەوەی لە شام بە جۆرێک ئەخوێنرێتەوە و لە کوفەی عێراقیش بە  جۆرێکی تر (ئەمەش هەروا ئاسان نییە)  .
 یان ئەوەتا لە قانون و دەستورەکاندا ئاین نەکرێتە سەرچاوە و دەخالەت لە ژیانی مەدەنییدا نەکات و کار بە[  {لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِين} ، { وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلالٍ مُبِينٍ }{
،{فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ}،{دْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} و چەندین دەقی تری پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی لە یەسریب و ناوچەی نەجد و حیجاز]  بکرێت ، ئەو کاتە میانڕەویی  کاریکاتۆر نابێت ،بەڵام کێ زاتی ئەوە ئەکات ؟!.

 . بۆچی میانڕەویی ئیسلامیی کاریکاتۆرە؟!

ساڵی رابردو ،دوای بڵاو بونەوەی وتارێکم  بە ناونیشانی (شکستی کاریکاتۆری میانڕەویی ئیسلامیی ،"ئاک پارتی "بە نمونە )، خۆشبەختانە زۆرترین ژمارەی خوێنەر دەستخۆشیی و سەرنج و رەخنەی بنیاتنەریان خستە رو ،ژمارەیەکیش کە رێزم هەیە بۆ بۆچون و روانینەکانیان  زۆر بەتوندیی قسەیان لەسەر کردوم و هەندێکیان بە زمانی هەڕەشە سەرنجیان راکێشاوم  بە ئەبو جەهلیان وەسف کردوم ،رێزی ئەوانیش ئەگرم چونکە کاتی خۆیان تەرخان کردوە بۆ خوێندنەوەی وتارەکە . ئەوەی نوسیومە تەنیا گوزارشتکردن بوە لە روانینی خۆم دەربارەی ئەوەی کە پێی ئەوترێت میانڕەویی و توندڕەویی لە ئاینیی ئیسلامدا  ، روانینەکەشم لە روانگەی ئاینی ئیسلام خۆی هەڵهێنجاوە و ئەو سەرچاوەی سەرەکی سەلماندنی بۆچونەکانمە . ئەم ئاینە یەک رێباز و یەک ئامانجی هەیە  ئەویش گەیاندنی پەیامی محمد  پێغەمبەری ئیسلامە  ،(وەک لە دەقەکانی قورئانەکەدا  هاتوە) بۆ تەواوی مرۆڤایەتیی  بەو قۆناغانەی کە دانراوە . واتە دەبێت تەواوی مرۆڤایەتیی، ئیسلام قبوڵ بکەن ،هەر بۆیە پێغەمبەری ئیسلام   لەدوای دروستکردنی یەکەمین مزگەوتی لە یەسریب  دەوڵەتە ئاینییەکەیشی دامەزراند و دەستیکرد بە ناردنی پەیامی ئیسلامگەرایی و ئیسلامکردنی دەوروبەر .دیارە سەرەتا لە مەککە بە پەیام و دیالۆگ و ئامۆژگاریی،  دواتریش لە یەسریب (مەدینە) کەوتە بەکارهێنانی هێز و غەزو کردن  .

ئەوەشی کە سەرەتا دەستی بەسەریان زاڵ نەدەبو  باجی بەسەردا سەپاندن وەک جوەکان و فەلەکان،دواتریش پەلاماری دان و قڕی کردن   . کەواتە میانڕەویی تا ئەوەندەیە لە ئیسلامدا کە هێز لاوازە و  سەرانی ئەو ئاینە دەسەڵاتیان بەسەر کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەدا ناشکێت . هیچ ئاینێکیش   وەک ئیسلام  پەیڕەوکەرانی و زانا و راڤەکارانی  وابەستە نەکردوە بە جێبەجێکردنی  دەقەکان. (سەرباری ئەوەی جیاوازیی و یەکنەگرتنەوەی  زۆر هەیە لە نێوان سەردەمی نوسین وداڕشتنی  دەقەکان)دا .

 بەڵام بە درێژایی مێژوی ئەم ئاینە لە دوای پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد)  زۆر  کەسی هەڵکەوتو هەوڵیان داوە کە  ریفۆرم و چاکسازییەکی تیادا   بکرێت  و دەقەکانی بگونجێن لەگەڵ سەردەمی خۆیاندا ، ھەر لەسەردەمی چوار خەلیفەکە  و ئەمویی و عەباسییەکانەوە تا سەلجوقیی و مەمالیک و عوسمانلییەکان بە ئێستاشەوە .ئەوەی بوەتە کۆسپی رێگەکەیان  ئەوەیە کە دەقەکان بەناوی خوداوە نوسراون و هیچ بوارێک نییە بۆ دەسکاریکردنی .

 مرۆڤەکان بە پێی دەقەکان یەک رێگەیان لەبەردەمدایە یان دەبێت ئیسلام ببن و مەرج و رێنماییەکانی ئاینەکە پەیڕەو بکەن  یان دەبێت باج بدەن  ، دواتریش ئەگەر موسڵمان نەبون بکوژرێن    . ئەوەتا سەرەتای دەرکەوتنی ئیسلام کە پشت و پەنای مرۆیی و ماددی و جوگرافی لاواز بو " لکم دینکم ولي الدین"  و "وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ "پەیڕەو ئەکرا ،بەڵام کە هێز و هەژمون مسۆگەر بو    " وأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآَخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ....  ".

گیرایە بەر  (کە ئەمەیان زۆر ترسناکە).بۆ نمونە  حزبێکی وەک  (ئاک)   پارتی  تا چنگی خۆی قایم نەکردبو  ئامادەبو تەواوی تورکیاش بکات بە کورد  ،کەچی کەچنگی لە کورسیی بە تەواوتی گیر بو سوپا و موخابەراتی گوێ رایەڵ کرد  ئیتر لەهەمو بەڵێنەکانی پاشگەز بوەوە تەنانەت غەزەبی لەوانەش گرت کە هاوسۆزی کوردن نەک پەکەکە .

ئاک پارتی سەرەتا ئیدعای هەوڵدانی ئەکرد بۆ ناو خێزانی ئەوروپایی و یەکێتییەکەی ،کەچی ئێستا سەرۆکی پارتەکە سایین ئەردۆگان هێرش ئەکاتە سەر ئەوروپاییەکان و هەر رۆژە گێچەڵێکیان پێ ئەکات و ئەڵێت گوێ لە ئایشە و ئەحمەد ئەگرین گوێ لە هانز و ناوە ئەوروپاییەکانی تر ناگرین .

ئێستا بە ئاشکرا ئاک پارتی کە درێژە پێدەری حزبەکانی نیزامی وەتەنیی و سەلامەی وەتەنیی و رەفاو و فەزیلەیە، نەک هەر خۆی بەداکۆکیکاری هەمو جموجۆڵ و بزوتنەوەیەکی ئیسلامیی ئەزانێت ،بەڵکو تاقم و باندی تێرۆریستی وەک داعش و نوسڕە دروست ئەکات و پشتیوانی تاقمە  تێرۆریستەکانی تر ئەکات  و هاوپەیمانییانە.

ئەمەش وایکردوە کە پاشکۆکانی  حزبی رەفای جاران و ئاک پارتیی ئێستا  لەملاولای دنیا بەوانەی ناوچەکانی خۆشمانەوە بە هیچ جۆرێک بە تێرۆریستانی وەک داعش نەڵێن تێرۆریست  بە پەلامار ودەستدرێژییەکانیشیان نەڵێن پەلاماری تێرۆریستیی .

ئەم رەفتار و گەڕانەوە بۆ دواوەیەی حزبێکی وەک داد و گەشە پێدان  بۆ بە ئیسلامکردنی کۆمەڵی تورکیا و هەڕەشەکردن لە کلتوری ئەوروپایی و چاوسورکردنەوە لە داگیرکردنەوەی ئەوروپا و سڵنەکردنەوە بۆ مل پەڕاندنی نەیارەکان بە دەستوری ئیسلامیی  وزیندو کردنەوەی حوکمی خنکاندن و رەتکردنەوەی بە ئەندام بون لە یەکێتیی ئەوروپاو چەندین رەفتار و ئسلوبی ئیسلامییانەی تر ،ئەو راستییە ئەسەلمێنن کە شتێک نییە بە ناوی میان ڕەویی لە ئیسلامدا،یان میر محمدێک لە عەرەبستانی سعودیی پەیدا بو خۆی بە بلیمەتی میانڕەویی و چاکسازیی ناساند و خۆی کردە دکتۆر مارتن لۆتەر کە گەرەکێتی ریفۆڕم بکات لە سیستمی سیاسیی ئاینیی وڵاتەکەیا.محەمەدی کوڕی سەلمان پڕوپاگەندەی زۆری کرد  گوایە نیقاب ناهێڵێ و رێگە بە ژنان ئەدا  بە زۆر ئازادیی شاد بن،کەچی کە جێ پێی خۆی کردەوە   یەکەم دەستکەوتی ئازادیی ژنان زیندان کردنی کۆمەڵێک ژن بو بە بیانوی ئەوەی سیخوڕی ئەکەن بۆ  وڵاتانی بیانیی دوایین بەرهەمی کاریکاتۆری میانڕەویی و ئازادییە رەهاکەی  کوشتنی جەمال خاشقچی برادەری بو  بەو جۆرەی  کە هەموان ئەزانن .تازەترین بڕیاریش لە سعودیی  لەلایەن وەزارەتی ناخۆوە رێگەدانە  بە یانەی شەوانە و  پێشکەشکردنی خوردنەوەی کھولیی لە ھۆتێل و رێستۆرانتەکان بە شێوەیەکی سنوردار ،بەڵام پێ ناچێت ئەم بڕیارە تاسەر بێت و بۆ مەرامێکی تایبەت نەبێت .کەواتە    ئەو دەستەواژە و سیاسەتانە لەو کاتانەدا بەکاردێت و ئیسلامییەکان پەنای بۆ ئەبەن کە دەستیان کورتە و مەرامیانە جێ پێی خۆیان بکەنەوە و جێگەکەیان خۆشكەن .  سەرەتای بانگهێشتەکەی ئیسلامیش بەهەمان شێوە بو   ، هەموی گوزارشتە لە لێبوردەیی و قسەی جوان بەڵام لەوکاتەشدا خۆی نەگرتوە روە راستەقینەکەی دەرخستوە  کە گەیشتۆتە تینی کەوتۆتە  موهاتەرات و شەڕە جنیۆ وەک  "تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ. .."، "إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ"{الفرقان}،"وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا وَأَضَلُّ عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ”{المائدة}،" فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ"{الأعراف}هتد...(لە کاتێکدا خوا کە خاوەنی موعجزە و کاری زۆر وردی گەردونە پێویستی بەو موهاتەراتوشەڕە جنێوە نییە کە لە قورئاندا بەناوی ئەو مەزنەوە  خراوەتەرو) .

دواترییش کەئیسلام دەسەڵاتی پەیداکردوە لە "فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ"ەوە بوە بە 

"فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ ...".

 بۆیە میانڕەویی لە ئیسلامدا  تا ئەو سنورە بڕ ئەکات  و راست وواقیعی ئەبێت کە کار بە دەقەکانی دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی لە یەسریب (مەدینە) نەکرێت ،ئەگەر نا ئەوا خۆ بە میانڕەو ناساندن بۆ قاچ قایم کردنە  بۆیە ئەم  خۆ بە میانڕەو ناسانەش بە هەمان شێوە رەفتارئەکەن . 

ناهەقیشیان نییە  چونکە ئاینەکە  وا دارێژراوە هەر ئەبێت قسەی ئەو بێت و سازشی تیادا نیە  ،پەروەردگار و پێغەمبەر پێکەوە لکێنراو و جوت کراون و لە ناو هەمو جومگەکانی ژیانی مرۆڤەکاندان، دەقەکانیش بەناوی  پەروەرگارەوەن  کە نابێت لێی لاببرێت و پەیڕەو نەکرێن ئەگینا بەر "وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ".

ئەکەون .

بۆیە ئەبێت هەموان بزانن ئەو میانڕەوییەی کە ئیدیعا ئەکرێت یان لادانە لە بنەماو حوکمەکانی ئیسلام ،یاخود فرتوفێڵ و خۆشاردنەوەی عەوام فریبانەیە.

 بە کورتیەکەی  ئەوانەی بە ناوی حزبی ئیسلامیەوە کارئەکەن  هەمویان  ئاک پارتی و ماری بێ ئیجازەن ، هەمویان داعشن لەبەرگی جیاجیا دا ، تەنیا ئەوکاتە  ئەم ئایینە مەترسیی دروست ناکات   کە بەپیرۆزیی خۆی لە ماڵ و ناو مزگەوتەکان بێت و دەخالەتی ژیانی کۆمەڵ نەکات.

 یان ئەوەتا  رێگە بدرێت بە لابردن وکارنەکردن بە دەقە نەگونجاوەکانی لەگەڵ سەردەمدا ،وەک چۆن لەکاتی کۆکردنەوەی قورئاندا لەسەردەمی خەلیفەی ئیسلام عوسمانی کوڕی عەفان دا  دەستکاری دەقەکان کرا و کار بە دەقەکەی لای عەبدوڵای کوڕی مەسعود و ئەبی بن کەعب  نەکرا  و سوتێنران ،بەڵکو  ئەوەی لای زەیدی کوڕی سابت کاری پێکرا بە بیانوی ئەوەی لە شام بە جۆرێک ئەخوێنرێتەوە و لە کوفەی عێراقیش بە  جۆرێکی تر (ئەمەش هەروا ئاسان نییە)  .

 یان ئەوەتا لە قانون و دەستورەکاندا ئاین نەکرێتە سەرچاوە و دەخالەت لە ژیانی مەدەنییدا نەکات و کار بە[  {لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِين} ، { وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلالٍ مُبِينٍ }{