گۆڕان، به‌ره‌و حزبی "ڕێكخه‌ری سێبه‌ر"
بنه‌ماڵه‌كانى حوكم له‌كوردستان
گۆڕان، به‌ره‌و حزبی "ڕێكخه‌ری سێبه‌ر"
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ره‌تاكانی دروستبونی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی، دوو فۆرم و دوو گوتار‌و دوو پێكهاته‌ی ته‌واو جیاوازن له‌یه‌ك، زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێن ته‌واو پێچه‌وانه‌و دژن.
هیچ ناچمه ورده‌كاریه‌كانی (بۆچی؟)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی بۆ خۆیان "خاڵیان داناوه له‌سه‌ر پیته‌كان".. به‌ڵام وه‌ك هێزی سێهه‌م ئه‌كرێ لێیبكۆڵینه‌وه، بزانین ئه‌میش ده‌رده‌داری ده‌سه‌ڵاتی عائیله بووه یان نه‌و؟ دیاره ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه مۆركی بنه‌ماڵه‌یی له‌سه‌ره‌تاوه پێوه نه‌بووه، به‌ڵام كێشه‌ی ئیداره‌دانی ناوخۆیی هه‌بووه‌و له‌سه‌رده‌می خۆیدا به‌وردی و به‌پوختی زۆرم له‌سه‌ر نوسیوه، هه‌ربۆیه خوێنه‌ر ئه‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ریان.
ئاماده نیم، له‌سه‌ر ڕێكخه‌ری كۆچكردوو هیچی تر بڵێم، تا له‌ژیاندا بوو زۆر ڕاشكاوانه قسه‌ی خۆم كردووه له‌وباره‌یه‌وه.. بۆیه ناتوانم ده‌ستبه‌رداری قییه‌م و ره‌وشتی خۆشم بم، كه‌سه‌رباری جیاوازیی زۆرمان له‌تێڕوانین له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان، به‌ڵام په‌یوه‌ندی و ڕێز‌و متمانه‌یه‌كی زۆر پته‌وو هاوڕێیانه‌مان له‌نێوان بوو، هه‌ر بۆیه جگه له‌حورمه‌ت و وه‌فا هیچی ترم نییه.
گرنگ، ئه‌وه‌ی ئێسته ئه‌گوزه‌رێ له‌ناو گۆڕان، ئه‌توانم له‌چه‌ند دێڕێك كورتی بكه‌مه‌وه:
له‌ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه، چه‌ند ئۆرگانێكی "بچوك به‌ڵام به‌ناو قه‌به"، ناكاراو ناعه‌مه‌لی قیاده‌ی ئه‌كات، كه ئه‌كتیڤ نییه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردن و بڕیاردان، هه‌موو قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ده‌لیلن بۆ ئه‌و راستییه.
گۆڕان، له‌ڕووی به‌شداریكردنی له‌ده‌سه‌ڵات، له‌ڕوی كرده‌یی و كاراكته‌ره‌كانیشی، شكستێكی گه‌وره‌ی دابه‌ده‌سته‌وه، كه تا ئێسته‌ش خۆیان دانی پیا نانێن، زۆربه‌ی تیمه حكومی و په‌رله‌مانیه‌كه‌ی تاروماربون و سه‌نگه‌ریان برده ناو به‌ره‌ی ركابه‌ره‌كانیان، به‌تایبه‌ت دوای كۆچی كاك نه‌وشیروان.
له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریه‌وه، له‌حزبی ده‌نگده‌ره‌وه بووه پاشكۆی حزبه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ردولاو هه‌ر‌یه‌كه‌یانی به‌جیا له‌وی تر، به‌رێككه‌وتنێك تاقیكرده‌وه، ئیتر بلۆكی ده‌نگده‌رانی به‌یه‌ك خولی هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی كوررسیه‌كانیان هه‌ڵوه‌رین، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێسته‌ی ده‌نگده‌ران و پشتیوانانی بزوتنه‌وه‌كه‌بوو.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه، له‌بری خۆ كۆكردنه‌وه، كه‌چی هه‌ردوو جڤاته‌كه‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش له‌بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا، له‌خولگه‌ی به‌شداربون له‌ده‌سه‌ڵات به‌دوانزه كورسیه‌وه یان به‌شداریی نه‌كردن، تازه به‌تازه ئه‌خولێنه‌وه، كه‌به‌پێی زانیارییه‌كانی من، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌سه‌ره‌وه به‌ڵێنێكی جه‌نتڵمانانه‌یان به‌پارتی داوه كه‌هاوكاریان ئه‌بن وسه‌رئێشه‌یان بۆ دروست ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆییانه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی زیاتر قوڵكردۆته‌وه، نه‌قڵی موڵكییه‌تی گردی زه‌رگه‌ته‌و ته‌لاری چاودێری دارایی وسوپه‌رماركێته‌كه‌و پشكه‌كانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆكه‌یه، هاوشێوه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گۆڕان، بۆ سه‌ر نه‌وه‌كانی ڕێكخه‌ری كۆچكردوو.. كه‌ئه‌وه‌ش وای كرد ته‌واوی داهات و گیرفانی بزوتنه‌وه‌كه، له‌ژێر ده‌ست و ڕه‌حه‌مه‌تی واریسه‌كانی كاك نه‌وشیروان بن له‌خێزانه‌كه‌یدا، به‌تایبه‌ت كوڕه‌كان، بۆیه جۆرێك له‌پاشاگه‌ردانی و بێمتمانه‌یی لای هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان له‌قۆناغی دوای كاك نه‌وشیروان دروست بووه.
لێره به‌دواوه سه‌نگ و قورسایی كوڕه‌كان، دوو هێنده‌ی هه‌ردوو جڤات و خانه‌كه‌ش ئه‌بێت، ئه‌توانم بڵێم مافی ڤیتۆشیان له‌سه‌ر بریارو ڕاسپارده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شاردراوه له‌ده‌ست گرتووه، زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوه‌كانیش له‌بری پرسیار كردن، پاساو دروست ئه‌كه‌ن، كه‌ئه‌و موڵك و داهاتانه مافی شه‌رعی و یاسایی واریسه‌كانێتی، یان ئه‌و سامانه له‌ده‌ستێكی ئه‌میندایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی تر هه‌موو دزبن..
ئه‌وانه‌ش كه‌دوێنێ بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌می گه‌نج وبردنیان بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و بڕیار‌و كۆتاییهێنان به‌حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و هێنانه كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی و .. تاد یان ئه‌كرد، ئێسته قوڕو قه‌پ، چاوه‌ڕوانی عه‌هدی كوڕه‌كانن و نایشارنه‌وه كه‌ئه‌بێت دوایان كه‌ون وبیانكه‌نه به‌دیل، ئه‌گه‌رنا رۆژی سیاسیان له‌ئاسۆی ئاوابوونه.
ڕێكخه‌ری گشتی نوێ كه‌كاك "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" یه، به‌حوكمی ته‌جروبه‌و ساڵانێكی دورو درێژ له‌كاركردنم، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی و له‌چه‌ند قۆناغێكدا، وای بۆ ئه‌چم دركی به‌و ڕاستییه كردبێ و، كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌سی خۆشی بینیبێ، كه‌به‌كه‌ڵكی ئه‌و ململانێیه نه‌ماون، ناتوانێ پشتیان پێ ببه‌ستێ.. هه‌ر بۆیه له‌چاوه‌ڕوانیی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی مۆر‌و ئیمزاكه‌یه‌تی وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، تا به‌ئاسوده‌یی بۆیان به‌جێبهێلێت، چی لێئه‌كه‌ن بیكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایی بوبم، ئاماده نابێت پاش په‌نجا ساڵ له‌خه‌بات و قوربانی و ماندوبون، مناڵ و هه‌رزه‌ی سیاسه‌ت به‌رد بگرنه ئۆفیس وماڵه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ری ده‌ستكاریكردنی فۆرمی ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌ش به‌زه‌حمه‌ت ئه‌بینم، تا بتوانرێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌وریسی سیاسی و حوكمی كوڕه‌كان بگیرێ.
به‌دڵنیاییه‌وه، كوڕه‌كان ڕێكخه‌ری سێبه‌رن.. له‌قۆناغی داهاتوودا، ئه‌م خوله‌ی دێ یان دواتر، یه‌كیان شه‌رعییه‌ت له‌جڤاتی گشتیی وه‌رئه‌گرێ، داهات وئه‌ملاك وشه‌رعه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عائیله ئه‌كه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه كوڕانی بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان، ڕێگه خۆش ئه‌كه‌ن و ده‌عمی ئه‌و ته‌وه‌جوهه‌ش ئه‌كه‌ن له‌ناو گۆڕاندا، وه‌ك به‌شێك له‌به‌رنامه‌و ته‌قویه‌و مسۆگه‌ركردنی ئایینده‌ی خۆیان، كه‌هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌و "ده‌عمه" ده‌ركه‌وتوون.
سه‌لماندنی ئه‌و پێشبینیانه‌شمان، ته‌نها كاتی ئه‌وێ و مه‌سه‌له‌ی كاته