ھەڵەبجە لەنێو شەوەزەنگدا دەرکەوتنی ئەستێرەکانی

طارق شيخ فاروق 23/12/2018

 

ھەمیشە کەسانێک بە درەو شاوەی دەر دەکەونو بە ڕوناکیەکەیان ئاسمانی تاریک و نوتەک دەکەنە ڕۆژی نیوەڕۆ ، لەھیچ کۆمەڵگایەکی ئەم زەویەدا نەبوە ھەمو تاکەکانی ئەستێرەبن بەڵام ھەمیشە بە پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارێکدا دەردەکەون دەتوانن ڕوناکیەکەی بۆ ھەموو لایەک بڵاو بکەنەوە تا دواجار بەو کۆمەڵگایە دەڵێن پێشکەوتوو ، لە سوچێکی مەملەکەتی ئێمەش لە کەنارێکی دورەوە شارێک داپۆشراوە بە تەمێکی دەستکرد بەھیچ باھۆزێک ناڕەوێتەوە، کەچی لەم شارە خامۆش کراوە کە دەیان مۆتەکە دەوری داوە ئەستێرەکانی ئەو تەمە دەرەوشێننەوەو خەڵکی شاریش بۆ دەرکەوتنی ڕوناکی ھەموو چەپڵە لێدەدەن.

ھەڵەبجە پرسیارێکە کێ دەتوانێت وەڵامی بداتەوە ؟؟ ھەڵەبجە شارێکە پێناسە ناکرێت، ھەرگیز ناخرێتە کەوانەوە ! ھەڵەبجە وەک دار بەڕوە ھەتا پیر بێت خەڵفی تازەو جوان لێ دەدات ئەو دار بەڕوە بەھێزە وەک شانو بازوی « طارق ، باڵای بەرزە وەک شاجوان، لە پەیکەرەکەی فواد ئەچێت، کە شەماڵ دەی شنێت. ئاوازێک دەچڕێت وەک مەریوان یان ھۆشیار یان لەدەنگی ئاریان ئەچێت بەشەوانیشدا ئەم دار بەڕوە ھەموو چڵەکانی دەبنە کلارنێت و ڕێھاتی جوانەمەرگ بۆ دواجار تا ھەموو خەڵکی شار دەخەون ئاوازی دەسماڵ حەریریان بۆ دەژەنێت.

توخوا خەڵکی شار ئێوە پێم بڵێن ئەرە بیری عەبە کولەکە ناکەن؟ توخوا حەز ناکەن بە دەستەسڕەکەی پایزە چۆپیەک بکێشن، خۆتان بیڵێن خواردنەوەی چا لەگەڵ دڵەی سەکینە خۆشتر نەبوو لە قاوەی ئیطالی؟ ئامۆژگاریەکانی محمود خۆشتر نیە لەگەڵ دانیشتن لەگەڵ سوقرات؟ شار ئاوەدانە ھەرگیز خامۆش نابێت سەد ھێندەیتر تەمی ڕەش دای بپۆشێت ڕۆشنا لەسەر بەردەگەورەکەی شەھیدان لەچکەکەی لابدات مانگی ڕاستەقینە دەر دەکەوێت.

وتاری زیاتر